نهێنیەکانی جەنگی جیهانی یەکەم - بەشی سێ یەم

Monday, 07.04.2016, 20:14

2735 بینراوە


هێزی دەریای ئەڵمانیا:

ئەڵمانیا هێزێکی دەریای بەهێزی نەبوو ، هەمیشە بۆ پاراستنی کاڵاکانی و هەناردە کردنیان یان هێنانی مەوادی خام ئەم هاتوچۆیانە لەژێر ڕەحمەتی هێزی دەریای بەریتانیادا بوو. ئەڵمانیا ویستی گۆرانکاری بکات و خۆی چاودێری کاڵاو هاوردەکردن و ناردن بکات. ئەڵمانیا ویستی لەگەڵ گەشەی ئاوبری گەشەی سەربازی و هێزی دەریایش بەهەمان ئاڕاستە ببات. ئەڵمانیا هێزێکی دەریای وای دروست کرد کە هێج ولاتێک نەیەوێت یان نەتوانێت پێشی پێ بگرێت.
 
ئەڵمانیا نیازی داگیرکاری بەریتانی نەبوو، وە نیازیشی نەبوو کە هێزێکی دەریای بەهێزتر لە بەریتانیا دروست بکات.
زۆرجار مێژوو نوسەکان دەڵێن کە ئەڵمانیا نیازی ئەوەی هەبوە کە هێزێکی گەورەتر لە هێزی دەریای بەریتانیا دروست بکات ئەمە دورە لە ڕاستیەوە. لە کاتەدا سیاسەتی دەرەوە وڵاتە زلهێزەکان پەیوەست بوو بە بەهێزی دەریای ئەو وڵاتەوە.
بەهێز بونی ئابوری ئەڵمانیا بۆ بەریتانیا وەک هەڕەشەیەکی ئابوری وابوو، ئێستا کە ئەڵمانیا خەریکی دروستکردنی هێزێکی دەریای بەهیزە بۆ بەریتانیا باشترین هەڵبژاردە ئەوە بوو هاوپەیمانێک بدۆزێتەوە لە دەرەوەی بەریتانیا ، باشترین هەلبژاردەش لەو کاتەدا بۆ هاوپەیمانی دژ بە بەهێزبونی ئەڵمانیا کی بوو؟ بە دڵنیایەوە  فەڕەنسا.

ئەو هێزە گەورەیەیی کە یەکەم جار هێزی سەربازی خستە ئامادەباشی ، ئەو هێزە بڕیاردەری دەستپێکردنی جەنگ بوو.

 لە ساڵی ١٩٠٤ ڕێکەوتننامەی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا واژوو کرا، ئەم ڕێکەوتنە وا ناسێنرا کە تەنها لە بواری ئابوریدایە، بەڵام لە هەمانکاتتدا هەوردولا بە نهێنی خەریکی کۆکردنەوەی هاوپەیمانی بوون دژ بە ئەڵمانیا، هەردولا دەیانویست دڵنایابن کە لە کاتی جەنگدا پشتگیری یەکتری دەکەن.
ئەم گفتوگۆیانە هێندە نهێنی بوون پەڕلەمانی بەریتانیا و زۆرێک لە وەزیرەکان  ئاگاداری گفتوگۆکان و ناوەڕۆکی گفتوگۆکان نەبوو. ساڵانە گفتوگۆ لە نێوان سەرکردە سەربازیەکاندا هەبوو تامانگی شەشی ١٩١٤ دوو مانگ پێش جەنگەکە ئەفسەرە بەریتانیەکان چونە شاری (Amiens) لە باکوری پاریس و کۆبونەوەیان کرد، بڕایاندا بە مەنهۆڕێکی سەربازی لەسەر خاکی بەلجیکاو فەڕەنسا.  بڕیار درا کە سەربازو کەرەستەی سەربازی و خواردن و کەشتی جەنگی بنێرن ، بێ ئەوەی پرس بە پەڕلەمانی بەریتانیا بکرێت.
پاش ڕێکەوتنی فەڕەنساو بەریتانیا ، بەریتانیا بە نهێنی خەریکی ئەوە بوو لەگەڵ ڕوسیاشدا ڕێکەوتن بکات و دەگەڕا بە دوای کەناڵێکدا تا بتوانێت گفتوگۆ ساز بکات.
لە ساڵی ١٩٠٩ دا پاشای بەریتانیا سەردانی روسیای کرد لە سەردانەکەیدا هیچ وەزیرێکی نەبردبوو جگە لە چەند ئەفسەرێکی پلە بەرزی وڵاتەکەی. لەم سەردانەدا بەریتانیا و ڕوسیا بناغەیەکیان  دروست کرد بۆ ڕێکەوتنی سەربازی لە ئەگەری جەنگ لەگەڵ ئەڵمانیادا .
پێش دەستپیکردنی جەنگ ڕوسیاو بەریتانیا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەگەر جەنگ بوو هێزی دەریای بەریتانیا بگاتە یارمەتی روسیا لە ناوچەی Botnische golf لە نێوان فینلەنداو سویددا ، ئەگەر ئەڵمانیەکان بیانەوێت لەو ڕێگایەوە هێرش بکەنە سەر روسیا. بەم شێوازە نەخشەی سیاسی ئەروپا لە گۆرانکاریدا بوو ئەمەش لە سودی ئەڵمانیا نەبوو.
کەواتە ئێستا زانیمان پێش جەنگی جیهانی یەکەم چەند وڵاتێک خەریکی ئامادەکاری بوون و بە نهێنی هاوپەیمانیان ئیمزا کرد دژ بە ئەڵمانیا. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو شەڕە هەر دەبوو بکرایە.

نەخشەی هێزەکان و چۆنێکتی دروست بونی جەنگ لە سەرەتاوە تا کۆتایی، نەخشەی هاوپەیمانە نهێنیەکان.
 
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سەیری ڕیکەوتننامەکەی ڕوسیاو فەڕەنسا بکەین کە لە ساڵی ١٨٩٤دا واژو کراوە.
بڕگەی یەک:
" فەڕەنسا و ڕوسیا لەژێر ناوی چەسپاندنی ئاشتی ، دەست لە ناودەستی یەک بنین لە کاتێکدا ئەگەر لایەنێک لە لایەنی سێ هاوپەیمانەکە هێرشی کردە سەریان، سێ هاوپەیمانەکە پێک هاتوە لە ئەڵمانیا، نەمسا – هەنگاریا و ئیتاڵیا، پێکەوە یان لایەنێک لەو سێ لایەنە ئەم هەنگاوانە دەنرێت" 
 بڕگەی دوو:
" ئەگەر لایەنێک لەو سێ هاوپەیمانە یان هەرسێکیان پێکەوە جولەیان بە هێز کرد، ئەوا فەڕەنسا و ڕوسیا بە بیستنی هەواڵەکە دەکەونە جوڵە پیکردنی هێزەکانیان و دەکەونە گواستنەوەی کەرەستەی جەنگ"
بڕگەی سێ:
 " هیزی سەربازی دژی ئەڵمانیا بەکار دەهێنرێت، لە لایەن فەڕەنساوە هێزێکی ١،٣ ملیۆنی و لە لایەن ڕوسیاوە هێزێک کە پیک هاتوە لە ٧٠٠ تا ٨٠٠ هەزار سەرباز. ئەم هێزە دەبێت بەزووترین کات بگاتە سەر ئەڵمانیا تا ئەڵمانیا لە دوو قۆڵەوە سەرقاڵی جەنگ بێت واتە لە ڕۆژهەڵات وڕۆژئاواوە." 
لەم سێ بڕگەیەدا بۆمان دەردەکەوێت کە فەڕەنسا و ڕوسیا لە ساڵی ١٨٩٤ وە خۆیان ئامادە کردوە بۆ جەنگ دژی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی. ئەمەش وادەکات بیر لەوە بکەینەوە کە جەنگی جیهانی یەک لە ساڵی ١٩١٤ دەستی پی کردوە بەڵام پلان بۆ ئەو جەنگە بیست ساڵ پێش جەنگەکە داڕیژراوە.
ڕێکەوتننامەکە دەڵیت هەرکاتێک نەمسا هێرش بکات ئەمان جگە لە نەمسا پەلاماری ئەڵمانیاش دەدەن، واتە ئەم ڕێکەوتنەی فەڕەنسا و ڕوسیا بۆ تەدمیر کردنی ئەڵمانیا بوە.
ئەم یاداشتانە هەمووی نوسراونەتەوە لە یاداشتەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای فەڕەنسا و چەند ژەنەرڵێکی ڕوسی کە لە ١٩١٣ دا کۆبونەوەیان کردوە. لەو کۆبونەوەیەدا دان دەنرێت بە کۆبونەوەکانی ساڵانی پێشوو ١٩١١ و ١٩١٢ کە هەردوو وڵات یەک ئامانجیان هەیە ئەویش ئامانجی لەناو بردنی سوپای ئەڵمانیایە.

واتای ئامادەباشی سوپای ڕوسیا چیە؟

 

قەیسەر نیکۆلاس دوو
گرنتیگ شت لەو سێ بڕگەیەدا کە لە ١٩١٣ لە کۆبونەوەی سەرکردە سەربازیەکانی کانی ڕوسیا و فەڕەنسا باسیان لێوە کرد ئەوە بوو:
کە بە جوڵاندنی هێز لە لایەن هەر یەک لەو سێ لایەنە یان هەر لایەنکیان بە تاک دەبێت هۆی جوڵاندنی هێزی ڕوسیا و فەڕەنسا دژ بەو سێ لایەنە.. ئەمەش لە کاتی کۆبونەکەدا خەتی بەژێرادا هێنرایەوە لە لایەن ژەنەراڵی ڕوسی ئۆبرچیڤ وە فەرمانی کرد بە وەزیری جەنگ کە:
" بردنەوە لە مەیدانی جەنگدا پەیوەستە بەوەی کام لایەن بە زوترین کات زۆرترین سەرباز ڕەوانەی مەیدانی جەنگ دەکات، وە جولاندنی هێز نە بە مانای ئاشتی بەڵک و بە مانای جەنگ کردن. واتە جوڵاندنی هێز مانای دەستپێکردنی جەنگە، کاتێک هێز جوڵەی پێ دەکرێت کەنەڵەکانی دیبلۆماسی دەبێت دەرگاکانیان دابخەن. وەک وەزیر دەزانێت و لەسەر ئەو گرژیانەی کە لەسەر خاکی ئەوروپا هەیە شەڕ دەبێتە باشترین چارەسەر"
  جوڵاندنی هێز بە واتای شەڕە ئەمەش لە ١١ -٤-١٩١٢ لە لایەن قەیسەرەوە دوپاتکرایەوە.
"هەرکاتێک هێزەکانمان گوێ بیستی ئەوە بوون کە جوڵەی هێزی سێ هاوپەیمانەکە لە ئارادایە ئەوە بۆ ئێمە مانای ڕاگەیاندنی جەنگە بەرامبەر ئەڵمانیا ، نەمساو هەنگاریا."

بە سەر سوڕامنێکی زۆرەوە لە لایەن فەڕەنساوە دژی هەموو ئەو پەیمانانەی کە هەبوون لە نێوان ئەم دوو زلهێزەدا هاڤیکەکانی ڕوسیا دەستیان کرد بە جولاندنی هێز وەک لایەنی یەکەم، ئەمەش واتای ئەوە کە ڕوسیا جەنگەکەی دەست پێ کرد.
لە کاتی گفتوگۆکانی نێوان فەڕەنساو ڕوسیا زۆر بە ڕاشکاوانە پلان دانرابوو بەڵام پلانەکان ئەوە نەبوون کە ڕوسیا هێز بجوڵێنێت، پلان ئەوە بوو کە ئەمان فشار بخەنە سەر سێ هاوپەیمانەکەو ئەوان جەنگ دەست پێ بکەن بۆ ئەوە لە پاش جەنگ تۆهمەتی هەڵگیرساندنی جەنگ بخرێتە ملی ئەو سێ لایەنە. ڕوسیاو فەڕەنسا دەیانتوانی بە ئاسانی سود لە بڕگەی یەک ودوو وەرگرن وخۆیان ڕوداوێک دروست بکەن لە باڵکان تا ئەو سێ هاوپەیمانە پەلکێشی جەنگ بکەن. لە ناوچەی باڵکان هەموو عوزرێک هەبوو بۆ دروست کردنی جەنگ و پەلکێشکردنی سێ هاوپەیمانەکە، فەڕەنسا وڕوسیا تەنها پێویستیانە بەوە بوو کە شقارتە بنێن بە باروتەکەوە. لەو کاتەدا سێربیە ونەمسا هەمیشە لە کێشمە کێشمی سیاسیدا بوون بەرامبەر بەیەکتری، سێربیە کێشەی هەبوو لەگەڵ خەڵکی بۆسنەشدا. بە بچوکترین جوڵەی سێربیە نەمسا هێزی دەجوڵاند، ئەمەش دەبووە هۆیەکی باش بۆ ئەوەی دەستی ڕوسیا و فەڕەنسا بکاتەوە تا هێز بجوڵێنن و جەنگ دەست پێ بکەن.
وەک باسم کرد هەردوو زلهێز فەڕەنسا و ڕوسیا هەر یەک هۆکارێکی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ ئەوەی جەنگی بۆ بەرپا بکات، فەڕەنسا گرنتنەوەی ئەو پارێزگایەی کە لە جەنگی پێشودا لە دەستی دابوو (Elzas Lotharingen) ، ڕوسیاش شوێنی خۆی بکاتەوە لە ولاتانی باڵکان.
بەریتانیاش کە خۆی کردە هاوپەیمانی ئەم دوو لایەنە ئەوانیش هۆکاری تایبەتیان  هەبوو کە زۆر گرنگی هەبوو لایان،
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (Lord Grey) گەشەکردنی ئابوری و سەربازی ئەڵمانیای وەک هەڕەشە دەبینی لەسەر بەریتانیا بۆیە بۆ ئەوەی ئەو ترسەیان نەمێنێت هاتنە بەرەی فەڕەنسا و ڕوسیاوە.


کۆتایی بەشی سێ یەم.



هەرکەس بیرو ڕا یان کۆمێنتی هەیە دەتوانێت لە فەیسبوکی خۆم بیروڕای خۆی بنوسێت.





(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 5/5)