چۆن کوردستانپۆست سیناریۆی دەزگای پاراستنی دژی پەکەکە ئاشکرا کرد؟ پاڵەوانی ئەو سیناریۆیەش بناسن!

Monday, 04/07/2016, 20:46

14561 بینراوە


لە ماوەی ٢٥ ساڵەی دەسەڵاتی پارتەکانی باشووردا، دەزگا هەواڵگرییەکانی دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵە، توانییان لە رێگای پۆست و پارە و دەستکەوتی دیکەوە، ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی نێو راگەیاندەکان کەویی بکەن، وەکو سیخوریش پەروەردەیان بکەن بیانکەن بە بەشێک لە چالاکیی نێو دەزگا سیخورەکانی خۆیان، ئەوانەیش کە دەستەمۆ نەبوون، هەوڵی تیرۆرکردنیان دەدان، یان بە لێدان و گرتن و هەڕەشە، یاخوود بە ناوزڕاندن هەوڵیان دا دەمکوتیان بکەن.
ئەم دەزگا هەواڵگرییانە دەستیان بۆ قێزەوەندترین میتۆدی دیکەش برد، بۆ نمونە دەزگای پاراستنی بنەماڵەی بارزانی، لە هەموو ئەمانەی سەرەوەدا خراپترین کاری ناشرینتریان پیادەکرد، وەک تۆمارکردنی دەنگ و ڤیدیۆ و وێنە، تا لەم رێگایەشەوە بتوانێت بە هەڕەشەی لێدانەوەی ئەو دەنگ و رەنگانە فزە لە نەیاریانی خۆیان ببڕن .
هەروەها بەرامبەر بەو راگەیاندن و سایتانەی کە دژیان دەنووسن، هەوڵیان داوە لای خوێنەر گومان و بێبڕوابوونی بۆ پەیدا بکەن، بە بیانووی ئەوەی هەواڵەکان بێ بەڵگەن، نووسینەکان جنێووشەن، رەخنەکان سوکایەتیی تێدایە و رەچاوی یاساکانی راگەیاندن ناکات، لەو لاشەوە خۆیان کۆمەڵێک نووسەری داتاشراویان لە نێو دەزگای راگەیاندنەکان دروست کردووە، هێناویانە پێشەوە تا جەماوەر روو لەوان بکات و بە رووناکبیر و بیرمەند و فەیلەسوف ناویان بهێنرێت.
رێگاکانی گەیاندنی میدیا، لەم چەند ساڵەی دواییدا هەنگاوێکی بەگوڕ چۆتە پێشێ، لەپاڵ رادیۆ و تەلەفیزیۆن و گۆڤار و رۆژنامەکاندا، ئەمڕۆ سۆسیال مێدیا و موبایل و سایتەکانی دەرەوەی وڵات رۆڵێکی گەورە دەبینن، ئەم دەزگا هەواڵگریانە، دەستیان بەمانەدا ناگات، بۆیە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەیان بەو نووسەر و رۆژنامەنووسە سیخوڕانەی خۆیان سپاردووە، تا چاودێریان بکەن، کوردستانپۆست، یەکێکە لەو سایتانەی بەردەوام لە ژێر چاودێری ئەم دەزگایانەدا بووە، تەکنیکار و کەسانی شارەزای ئەو بوارەیان داناوە تا هەوڵی هاکردنی بدەن، نمونەی دەیان کەسی وەک ستیڤان شەمزینانیان بە چەند دەمامکێکەوە دروست کردووە، کاریان پێ سپێردراون، وەکو ستیڤان خۆی دەڵێت: تا کوردستانپۆست تیکبشکینن، مەبەستیش وەک وتمان لەکەدارکردن و گوماندروستکردن و بێ ئەرزشکردنی دەنگی ئازادە! چونکە ئەزمونی چەند ساڵەی ئەم دەزگا سیخوڕیانە ئەوەی پێ گووتون کە ناتوانن وەکو راگەیاندنەکانی دیکەی باشوور بە رۆکردنی پارە ئەو دەنگانە دەستەمۆ بکەن.
ئەرکێکی دیکەی نووسەر و رۆژنامەنووسە سیخوڕەکانی ئەم دەزگا هەواڵگرییەکانە، بەوەشەوە نەوەستاون، کە سیخوڕی بەسەر سایت و نووسەر و رۆژنامەنووسەکانەوە بکەن، بەڵکو بۆ ئەوەش دانراون ببنە چاودێر بەسەرحیزب و پارتە نەیارەکانی خۆیان و بچنە ناویانەوە و دزەی تێدا بکەن، لە ئەمڕۆدا پەکەکە چاوی پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشووری لەسەرە و بەوەکالەتی میتی تورکی، و ئیتلاعاتی ئێرانی زانیارییان لەسەر کۆدەکەنەوە، بێ شەرمانە ئەم سیخوڕانە بۆیان هەڵدەسوڕێن.
لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥، تورکیا دەرگای ئەوروپای بۆ پەنابەرە سورییەکان کردەوە، بەو هۆیەوە داعشیش کۆمەڵیک پیاوی خۆی تێکەڵ بە کۆڕەوی سورییەکان کرد، پارتییش هاوشێوەی تورکیا لەگەڵ رەوی گەنجەکاندا بۆ دەرەوەی کوردستان، کۆمەڵێک لە پیاوانی سیخوڕی خۆی تێکەڵ بەو گەنجانە کرد، ئاسانکاری بۆ کردن، تا بگەنە ئەوروپا و وڵاتانی تر.
ماوەیەک لەمەوبەر بە پلانی دەزگای پاراستن هەواڵێک بڵاوکرایەوە، گوایه‌ خوشكی ستیڤان شه‌مزینانی بە ناوی ڤینیا له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ چۆته‌ قه‌ندیل، دوای چه‌ند رۆژێك به‌ هۆی بۆردومانی فرۆكه‌کانی توركیاوه‌ له‌ قه‌ندیل شه‌هید بووه‌. (کلیک)  کۆمەڵێک سایت و پەیجەکانی پەکەکەش لە ئەوروپا بڵاویان کردەوە. ئەم هەواڵە لە دوور و نزیک پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە نەبوو، بۆیە نەقسەمان لەسەر کرد، نە خۆمان تێگەیاند، تا ئەو کاتەی کەسێک بابەتێکی نووسی و بە دوایدا دۆستێکی سەر بە پەکەکەش پەیوەندیی پێوەکردین، تا بەدواداچوون لەسەر ئەمە بکەین، وەک خۆیان وتیان، هەر گەریلایەک شەهید ببێت ئەوان بە دۆکۆمێنتی دەکەن و لە راگەیاندنەکانی خۆیاندا بڵاوی دەکەنەوە، ئێمەش کۆمەڵێک زانیارییمان دەستکەوت و بۆمان ناردەوە، ئەو پێشنیارەشمان کرد، کە پەیوەندیی بە قەندیلەوە بکات، تا راستیی رووداوی شەهیدبوونی ئەو کچە رابگەیەنن، وەڵامی ئەوانیش ئەوە بوو کە نەکەسی وایان لە لایە و نەکەسێکیش بەو ناوەوە شەهید بووە، یەکسەر ئێمەش ئەو راستییەمان راگەیاند، زانیمان ئەمە پلانی پاراستنە و لە هۆنینەوەی ئەو سیناریۆیەدا ستیڤان شەمزینانی دەستی تێدایە، بە رەزامەندی ئەو دۆستەی پەکەکە چەند زانیارییەکمان خستە سەر بابەتەکە، تا ستیڤان شەمزینانی پێ بجوڵێنین و بیهێنینە سەر خەت، چونکە ستیڤانمان دەناسی و رابردووی لای ئێمە زانراوبوو، کە کاری وای لێدەوەشێتەوە، (کلیک) دوایی دێینە سەر ئەمەش، ئەو نهێنییەش ئاشکرا دەکەین، کە چۆن پێش دوو سێ ساڵ ئەم کابرایە چیی کردبوو! کاتێکیش بڵاومان کردەوە بە ناوی دالیا ئەحمەدەوە ستیڤان کۆمێنتێکی نووسی، ئێمەش هاتیین و ئەوەیمان لەگەڵدا دانا، تا زیاتر هانی بدەین. بێتە پێشەوە و لە مەبەستی تێبگەین! بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئەو ناونیشانەمان بۆ هەڵبژارد تا سەرنجی زیاتری بۆ رابکێشین! بڕوانە نووسینەکە:
پاش رۆژێک دالیا ئەحمەد، واتە (ستیڤان شەمزینانیی) پەیوەندیی بە دۆستێکی کوردستانپۆستەوە کرد و کۆمەڵێک زانیاری لەسەر ئەو بنەماڵەیە پێداین، ئێمەش بۆ ئەوەی لێرە بەدواوە دەزگای پاراستن بهێننیە سەر خەت، ئەو زانیارییانەی ستیڤانمان بڵاوکردەوە، لەگەڵیدا ئەو وێنەیەی خوارەوەمان دانا، کە وەیسی کوڕی مەسعود بارزانییە، لەگەڵ سۆنیا شەمزینانی، کە ستیڤان کردوویەتی بە خوشکی خۆی، بەمە ویستمان پاراستن و بنەماڵەی بارزانیی پێ بجوڵێنین. لەگەڵ گێڕانەوەی قسەکانی ستیڤاندا تێکەڵمان کرد.

ستیڤان شەمزینانی کە بە ناوی دالیا ئەحمەدەوە زانیاریی بۆ ناردین، لێرە بەدواوە وەستا و تووشی شۆک بوو، ترسا چاوەڕوانی ئەوە نەبوو، کوڕێکی بنەماڵەی بارزانی تێکەڵ بەو سیناریۆیە بکرێت، ئیتر سیناریۆکەی پاراستن دژی پەکەکەمان لە چنگی ستیڤان دەرهێنا و رووە موخابەراتیی و سیاسەییەکەیمان هێنایە پێشێ، ستیڤانیش ناچار بوو دوای کەمتر لە دوو رۆژ ئەو روونکردنەوەیەی نووسی، ئاشکرا کرد، کە ئەم سیناریۆیەی دژی کوردستانپۆست کردووە، تا کوردستانپۆست تێکبشکێنێت، بە دوایدا دەزگای پاراستنیش هاتە سەر خەت و لە کەناڵی رووداودا، (هێمن مەلا زادە)، کە کەسێکی سەر بە دەزگای پاراستنە لە بەرنامەکەی خۆیدا (هۆت لاین) کردییە بابەت و کەوتە پرسیارکردن سەبارەت بەو سیناریۆیە، ستیڤانیش هەمان قسەی ناو نووسینەکەی خۆی دووبارە کردەوە.
هەڵبەت ستیڤان شەمزینانی یەکێکە لەو سیخوڕانەی دەزگای پاراستن، کە زۆر نەزانانە هاتە پێشەوە و دەستی خۆی خستە روو. کەناڵی رووداویش، کە بە کەناڵی ئاكاپه‌ و نێچر ناسراوە، سەرەتا ستیڤان شەمزینانی وه‌ك شاعیر و نووسه‌رێکی دیار به‌ خه‌ڵك ناساناد. بە بێ ئەوەی ناوی کوردستانپۆست بهێنن، کۆمەڵیک تۆمەتیان دوای کوردستانپۆست خست، کە ئێمە لە خوارەوە وەڵامیان دەدەینەوە
سەرنج و بۆچوونەکان:
1. ئەو روونکردەوەیەی ستیڤان، لە پەیجەکەی خۆیدا بڵاوی کردەوە، ئێمەش هێنامان و لە کوردستانپۆستدا بۆمان خستە ناو ئەرشیفەکەیەوە (کلیکی ئەرشیفەکەی بکە) تێیدا ویستی ئەوە بڵێت، گوایە ئەم سیناریۆیە دەستکردی خۆیەتیی و دژی کوردستانپۆست رێکی خستووە، ئێمەش دەڵێین ئەمە راست نییە، بەڵکو بۆ مەبەستێک دژی پەکەکە کراوە و دوای تێپه‌رینی دوو هه‌فته‌ ئه‌وكات ئێمەش به‌دواچوونمان بۆی كرد، پێشتر په‌یج و ماڵپه‌ری تر بایەخیان به‌و سینارۆیه‌ی پاراستن دابوو، به‌ڵام له ‌ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌كردنی له‌لایه‌ن كوردستانپۆسته‌وه‌ ئه‌و سیناریۆ و كاره‌ قێزه‌وه‌نده‌ی پاراستن ئاشكرابوو، بەڵگەش بۆ ئەمە کەناڵی رووداو بوو، کە هاتە پاڵ سیناریۆکە و ویستیان گومان لەسەر پلانەکە بڕەوێننەوە.
2. ستیڤان وەک خۆی ددانی پێدا دەنێت، کە چەندین ئەکاونتی کردۆتەوە بەمەوە نەوەستاوە بەڵکو بۆ هەر ئەکاونتێک وێنەی کچێکی دانابوو، هەڵبەت ئەو وێنانەش وێنەی راستەقینە بوون، نەک وێنەی دروستکراوی کاریکاتێر و ئەنیمێشن و فۆتۆشۆپ، دەتوانین ئەو کچانە وەک قوربانی ناولێبنێین، چونکە کەسایەتییەکانی کوشتووە و ناوی دیکەی داونەتێ، وێنەکان راستیین و خاوەنی خۆیان هەیە، ستیڤان بۆ ئەم ئەکاونتانە بەکاری هێناون، ستیڤان ئەگەر خاوەنی موڕاڵ بوایە و لە مانای بەهاکانی بگەیشتایە کاری ناشرینی وای لێنەدەوەشایەوە.
3. وێنەی ئەو ژن و کچانەی ستیڤان، کە لە فەیسبوکدا کردنی بە خاوەنی ئەکاونتەکانی خۆی، قسە و گومان زۆر هەڵدەگرن، دەتوانین لێرەدا قسە لەسەر هەندێک لەو گومانانە بکەین:
4. وێنەی ئەو کچەی لەگەڵ وەیسی کوڕی مەسعود بارزانییدا بڵاوکردۆتەوە، بە ناوی سۆنیا شەمزینانی، گوایە خوشکی خۆیەتی! لە ستیڤان دەپرسین: مادام دەڵێیت سیناریۆن، ئەی خاوەنی راستەقینەی ئەو وێنەیە کێیە و ناوی چییە؟! بۆ تا ئیستا ئەو کچە خۆی دەنگی نەکردووە؟ ئایا ئەو کچە دایک و باوک و خوشک و برای هەیە؟! ئایا ئەو کچە لە ژیاندایە یان مردووە؟! بۆچی تا نووسینی ئەم بابەتە ئەو کچە نەهاتۆتە دەنگ و بێسەر و شوێنە؟ کەوابوو ئەو کچە یان سەر بە دەزگای پاراستنە و بەشێکە لەو گەمە موخابەراتییە، یان ئەوەتا یەکێکە لە قوربانییەکانی دەزگای پاراستن و لە رێگای ئەم سیناریۆیەوە دەتانەوێت ناوی بسڕێتەوە و بێ سەروشوینی بکەن؟ کەوابوو ئەو کچە یان کوژراوە، یان بێدەنگ کراوە؟! بۆ دەنگێکی نییە تا بەرگری لە خۆی بکات! بڕواش ناکەین ئەو کچە تاقانە بێت و کەسێکی نەبێت، تەنانەت تا ئیستا ئەندامێکی بنەماڵەکەشی نەهاتۆتە دەنگ، رەنگە ئەوانیش لە ژێر فشار و هەڕەشەی پاراستندا بن، بەم سیناریۆیەی ستیڤان شەمزینانی هەموو راستییەکانی تر لەسەر ئەو کچەش دەشارنەوە بۆیە دەتوانرێت دەیان گومان لە سەر ئەمە دروست بکرێت، کە لە هەموو حاڵەتەکاندا ستیڤان شەمزینانی تاوانبارێکی گەورەی لێدەردەچێت، چونکە کەسێتی و مێژووی ئەم کچەی شاردۆتەوە و شێواندوویەتی!
5. ستیڤان شەمزینانی نەک وێنەی ئەو کچەی بۆ ئەو کارە سیخوڕییە بەکار هێناوە، بەڵکو بە هەمان شێوە وێنەی کەسێکی دیکەشی بەناوی ڤینیاوە بەکار هێناوە، کردوویەتی بە شەهیدی پەکەکە لە قەندیل، نەک تەنیا ئەم دووانە، بەڵکو وێنەی کچی دیکەشی بەکار هێناوە و بە وێنەکانیانەوە ئەکاونتی بۆ کردوونەتەوە! وەک دالیا و کوردە جەمال ئاغا و دەیان وێنەی کچی تر، هەموویان بوونەتە قوربانی ئەو سیناریۆیە. ستیڤان شەمزینانی نەک تەنیا لە رووی موڕاڵ و ئەخالاقییشەوە تاوانبارە، بەڵکو لە رووی یاساوە تاوانکارە، وەک خۆی دەڵێت ئیستا لە ئەڵمانیا چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییە، بەرپرسانی ئەڵمانی و ئەوانەی کار لەسەر کەیسی وەرگرتنی ستیڤان دەکەن، ئەگەر بەمە بزانن و ئاگادار بکرێنەوە، رەنگە کار بکاتە سەر کەیسی وەرگرتنەکەی، ئەمەی ستیڤان، کردوویەتی تاوانێکی گەورەیە و ئەو وڵاتە ئەوروپیانە پێیان خۆش نییە مافی پەنابەری بدەن بە کەسێکی توانبارکاری وەکو ستیڤان! (ئێمە وەک کوردستانپۆست دەست بۆ ئەمەیان نابەین) لەوە زیاتریش نامانەوێت خۆمان بخەینە نێو قوڵایی سینارۆکەی پاراستن و ستیڤان شەمزینانییەوە، دەمانەوێت ئەوەش بیڵێین، کە دروستکردنی سیناریۆی شەهیدبوونی کچێک لە قەندیل، پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە نەبووە، هەواڵی شەهیدبوونی ڤینیا لە زۆر شوێندا بڵاوکرایەوە، زۆر کەس لە خشتەبران و سەرخۆشیی و خەم و ماتەمینی خۆیان دەردەبڕی، دوایی دەریشکەوت، کە دەزگای پاراستن لە پشتییەوە وەستاوە و بۆ فێڵکردن لە پەکەکە و ئەندامەکانی ئەوروپایان ئەمەیان رێکخستووە، رەنگە مەبەستی پاراستن لەم کارە ئەوەش بووبێت کە لە رێگای کەسێکی وەک ستیڤانەوە، زانیاریی لەسەر کادیرەکانی پەکەکە لە ئەوروپا کۆبکاتەوە، بۆیە ستیڤان خوشکێکی بۆ خۆی دروست کرد و ناردنی بۆ قەندیل و دوایی شەهیدیشی کرد، تا لای پەکەکە خۆی خۆشەویست بکات، بڕوا و متمانەی پێ بکەن! دوای ئەوەیش، کە کوردستانپۆست توانی دەستی ستیڤان و پلانی پاراستن بخاتە روو، ئیترهیچیان بە دەستەوە نەما، ویستیان بە نیوە دۆڕاو لێی دەربچن، ستیڤان شەمزینانی هات وای پیشاندا گوایە ئەم هەموو کارانەی بۆ ئەوە کردووە، تا کوردستانپۆست تیکبشکێنێت.
---------------------------------------------------------------
١٧ی شوبات، ئەگەر رۆژگارێک بووبێت بۆ دەرخستنی ناڕازییەکانی خەڵکیی و توڕەبوونی گەنجانی کوردستان لە دەست ئەو دەسەڵاتی باشوور، لە هەمانکاتدا رۆژگارێک بوو، دەماکی زۆر کەسی ساختەی هەڵدایەوە. ستیڤان شەمزینانی دەیەوێت بڵێت کوردستانپۆست بوختانی بۆ کردووم و منیان بە سیخوڕی پاراستن لە قەڵەم داوە. لەم بەشەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن ئەو هەواڵەی لەسەر ئەو رۆژنامەنووس و نووسەر و کەسایەتییانەی لە بەر دەرکی سەرای سلێمانی بڵاو کرایەوە کەوا سیخوڕییان بەسەر خەڵکەکەوە کردووە، یەکێک لە سەرچاوەکان کەسێکی نێو لقی چواری پارتیی بوو، ستیڤان شەمزینانیی یەکێک بووە لەوانەی ئەم سەرچاوەیە ناوی هێناوە، کە سیخوڕی بەسەر خۆپیشاندەرانەوە کردووە. ئەگەر کاتی خۆی هەواڵەکە راست نەبوو، دەبوو ستیڤان روونکردنەوەی بدایە، لایەنی کەم بینووسیایە کە لە ١٧ی شوباتدا کاری سیخورییم بە سەر خەڵکەوە نەکردووە. وەک خۆی دەڵێت بە بێ بەڵگە تۆمەتم بۆ دروست کراوە هەرچەندە ئەو دوو وێنەیەی کە جامانەی سووری کردۆتە سەر و لەوێنەیەکی تردا لە ئۆفیسی پارتی و پاراستن دانیشووە پۆز لێدەدات، وەک بەڵگە دیوێکی دیکەی راستییەکانمان بۆ دەردەخەن!
پاش ئەوەی ئێمە هەواڵەکەمان بڵاوکردەوە، هەر ئەو سەرچاوەیەی نێو لقی چواری پارتیی لە سلێمانی ئەوەی پێڕاگەیاندنین، کە ستیڤان دوایی وتوویەتی من تۆڵە لە کوردستانپۆست دەکەمەوە، خۆمیان لێدەگوڕم و پەیوەندییان پێوە دەکەم. ئێمەش داوامان لە سەرچاوەکە کرد و فێرمان کرد، کە چۆن ئایپی ئەدرێسی هێڵی ئینتەرنێتی لقی چوار و ستیڤانمان بۆ وەربگریت، پاش ماوەیەک ستیڤان پەیوەندیی بە هاوکارێکی کوردستانپۆستەوە کرد، لەم بارەیەوە ئەو هاوکارەمان ئەمەی خوارەوەی بۆنووسیین:
(لە فەیسبوکدا زیاتر له‌ ١٧٠٠ نووسین (چات) له ‌نێوانماندا دروست بوو، زۆر زانیاری بۆ نووسیم، گه‌رچی كوردستانپۆست زۆربه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه‌، چونكه‌ بە زانیارییەکاندا هەموومان واقمان وڕمابوو، له دارمانی ئه‌خلاقی ستیڤان، تۆمەتی ‌زۆری بۆ خه‌ڵك دروستكرد بوو …. وای خۆی نمایش كرد بوو كه ‌زۆر دژی پارتیی و‌ پاراستنه‌ .... هتد)
زانیارییەکانی ئەم نووسینەی خوارەوە، (کلیکی ئێرە بکە) ستیڤان شەمزینی خۆی بە کوردستانپۆستی داوە، کێ بڕوا دەکات ستیڤان کاری وای لێبوەشێتەوە، زانیاری لەسەر خۆی بدات، ئەگەر درۆش بێت، بوختان و قسەی ناشرین بە خوشک و کەسوکاری خۆی بدات، ئەو قسانە رێک بخات، تەنیا لەبەر ئەوەی کوردستانپۆست بڕوای پێ بکات، وا پیشان بدات کە ئەمەم خۆی نییە و کەسێکی دیکەیە لەسەر ستیڤانی نووسیوە!؟ لە دواییدا سەرچاوەکەش ئەوەی پشتڕاست کردەوە، کە هەمووشی تەنیا بۆ ئەوەییە تا لای پارتی خۆی شیرین بکات و خۆی بکاتە قوربانی. بەڵگەیەکی دیکەش کە دەبێتە جێگای سەرسوڕمان، ئەوەیە، کە زۆربەی ئەو زانییارییانە، ئێمە بڵاومان نەکردەوە، کەچی ئیستا هاتووە و لە بیری چۆتەوە وا دەزانێت بڵاوکراونەتەوە، بۆ نمونە ستیڤان قسەی لەسەر رەحمان غەریبیش کردبوو، کەچی پاش دوو ساڵ دێت و لە کەناڵی رووداودا، گێلانە باس دەکات گوایە کوردستانپۆست رەحمان غەریبی کردووە بە پاراستن، کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک هەواڵی وامان بڵاونەکردۆتەوە، ئەمەش بەڵگەیە و بە زمانی خۆی دەیسەلمێنێت کە ئەو زانیارییانە لە خودی ستیڤانەوە بە کوردستانپۆست دراوە.
ئێمە لە خوارەوە بەشێک لەو زانیارییانەی کە بە هاوکارەکەمانی داوە، بڵاودەکەینەوە، رەنگە ستیڤان شەمزینانی پاش دوو سێ ساڵ پێی وابووە ئێمە فڕێمانداوە و قسەکانیمان نەپاراستووە، با خوێنەر حوکم لەسەر ئەم کەسە بدات و کۆتایی بەم باسەش دەهێنین. به‌تایبه‌تی كه‌ خۆی لای چه‌ند كه‌سیك رای گه‌یاندبوو گاڵته‌ی به‌ كوردستانپۆست كردوه‌، هەرچەندە زۆربەیان دوایی گوتبیان ‌ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌وه‌ كاری ستیڤانه (مه‌یله‌كان ماوه‌)‌.
 له‌گه‌ڵمان بن بزانن چۆن به‌ قسەی خۆی، خۆی كرده‌ عەقیدی پاراستن و تومه‌تی بۆده‌یان هاوڕێی خۆی دروستكردووە و له ‌هه‌مووی ناشرینتر و بیئه‌خلاقانه‌تر، كه ‌بروا ناكرێت له‌ ناو ٧ ملیار مرۆڤی سەر گۆی زەوی‌، نمونەی حەوت کادیری پاراستنی وای تێدا بێت، کە بۆ مەبەستێکی سیخوڕی دایك و خوشكی بكاته‌ له‌شفروش تا بڕوای پێبكرێ!
------------------------------------

---------------- لە خوارەوە بەشێک لە چاتەکان بخوێنەرەوە ----------------
ستیڤان شەمزینانی بە ناوی (كورده‌ جه‌مال ئاغا)، لە ساڵی ٢٠١٤ ئەکاونتێکی لە فەیسبوکدا کردەوە و لەگەڵ هاوکارێکی کوردستانپۆستدا ئەم قسە و زانیارییانەی خوارەوەی بۆ نووسی:
ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو چات و نووسینانە، وەڵام و نووسینەکانی ستیڤان ئەوەی سوور کراون
تێبینی: لەگەڵ ئەو نووسینانەدا چەندین وێنەی ناردووە، زۆربەیان رووی بڵاوکردنەوەیان پیوە نییە، یان زۆر تایبەتن لەسەر کەسە نزیکەکانی خۆی. ئەو وێنانەن، کە تەنیا لای خۆی دەست دەکەون. ئێمە مافمان بە خۆمان نەداوە، نە بڵاویان بکەینەوە، نە ئەندامانی دیکەی ستاف بیانبینێت.

عەقید ستیڤان (لەسەر داوای خۆی)
هاوکارەکەی کوردستانپۆست دەنووسێت، سه‌یری ئه‌و چاته‌ی نێوانمان بكه‌ن به‌خۆی پێداگری ده‌كات، كه ‌بنووسرێت عقیده‌، ‌ئێمه‌ بڕوامان پێنه‌كرد، كه‌ چۆن ده‌كرێ به ‌شەش ساڵ ستیڤان بووبێته‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌!؟

28.02.2014 
31.18:10

هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- کوردە خان یەک پرسیار ... بۆئەوەی بابەتەکە هیچ سەرنجی نەیەتە سەر ... چۆنە ستیفان بە ٦ سال پلەی عەقیدی لەپاراستن وەرگرت؟ هاوکات ئەگەر تاوان و پیشەی ئەوان بزانی واتا کار لەسەر کێ دەکەن ،... رۆژنامەنوسانن یان سیاسیەکان بەنمونه‌
لەهاورێیەکی کۆمنستم پرسی چونکە تۆ باست کردوە کە لەگەلیان بوە ، دەلێ چەند سالێک لەمەوبەر زنجیرە بابەتێکی لەسەر نوسین لەکوردستان نێت هەستمان پیدەکرد رۆژانە شتەکانی تۆمارکردیە چونکە ئەوەندە بەوردی شتەکانی باس کردیە واتا هەرلەکۆنەوە هەوبوە یان ئەو عەقلیەتەی هەبوو

28.02.2014 21:32
Kurda Jamal Axa: - بيكةن بة ئةفسةر ئةوة باشترة خؤتان باشتر لةمن ئةزانن
بؤي هةية لة كونيشةوة هةو بووبييت
مادام كومونيستةكان وا دةلين
وةلاهي واية
سةيري ئةكاونتةكةي بكة
تؤماري رؤزانةي خؤي لةسةرةتاي نةوةدةكانةوة بلاو ئةكاتةوة

Kurda Jamal Axa: ئةم كروبة لةلايةن ستيفانةوة كة بلةي عةقيدة بةريوة ئةبري بة جاوديري شةمال و نةزهةت حالي
--------------------

ستیڤان و نه‌خۆشیه‌كه‌ی

هاوکارەکەی کوردستانپۆست:كورده‌ خان وه‌لامی ئه‌وه‌ت نه‌دامه‌وه‌ هیوا چی به‌سه‌ر هات؟ 

26.02.2014 02:52
Kurda Jamal Axa: هيوا، لة مةكتةبي ريكخستنة. نايانةوي ببيتة واجيهة. ماوةيةك نةخوش بو

26.02.2014 02:53
Kurda Jamal Axa: نةخوشيةكةي شاردراية

26.02.2014 02:53
هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- وتیان نه‌خۆشه‌ یان درو بوو

26.02.2014 02:53
Kurda Jamal Axa: ئةسلةن دةرمان خوارد بوو. وةرة سةيري ئةم حساباتة بكة، هيوا كة زاواي ستيفانة شةمزينية لةكةل ستيفان بةيةكةوة تووشي يةك نةخوشي بون
ئةو ماوةية ستيفان لة نزيكي هيوا بو
هةردوكيان دةمارةكانيان سست بوو بةتايبةت هي مييشك
يةك نةخوشي
ستيفان خؤي بة فةرةيدون بيواري رؤنامةنوسي وتبو
لة نةمسا بييان وتووم تؤ دةرمانخواردوو كراو
ئيدي بؤ هيواش بير بكةرةوة

هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- بؤجي هةردوكيان يةك نةخوشي؟
26.02.2014 02:57
Kurda Jamal Axa: تؤ ئيستا لة حساباتي هيوا تيكةيشتي؟ لةوانةية بةهؤي نانيكةوة دةرمانخواردوو كرابن و هةردووكيان لييان خواردبيت واتة هيوا و ستيفان

26.02.2014 02:59
Kurda Jamal Axa: هيوا و ستيفان لة ماوةي 4 رؤزدا تووشي هةمان نةخوشي يةكتر بوون

26.02.2014 03:03
Kurda Jamal Axa: بارزاني بؤي بلويت كوردستان ئةكاتة كورياي باكور
------------------------------

ستیڤان و ره‌حمان غه‌ریب 
لە کەناڵی رووداو ستیڤان باسی ئەوەی کرد، گوایە کوردستانپۆست نووسیوێتی رەحمان غەریب پیاوی پاراستنە، ئەو چاتەی خوارەوە بخوێنەرەوە، بزانە ستیڤان چۆن باسی رەحمان غەریب دەکات و ئێمە ئەوەمان بڵاونکردۆتەوە، ئەگەر کوردە جەمال ئاغا خۆی نەبێت، لە کوێ دەزانێت ئەو زانیاریانە لە بەر دەستی کوردستانپۆستدایە!؟ ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەیە، کە ئەو کەسە ستیڤان خۆیەتی!
26.02.2014 02:43
Kurda Jamal Axa نياز لةكةل رةحمان جاريك جوونةتة لاي نةزهةت حالي

هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- کەی؟

26.02.2014 02:43
Kurda Jamal Axa بيموابيت دواي 17ي شوبات بو. ئيستاش رةحمان وينةي مةلا مستةفاي لة زوري خوي هةلواسيوة

26.02.2014 02:43
هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- به‌لام مه‌رج نیه‌ یه‌كێ ئه‌وانه‌ ببینی واتا سه‌ربه‌وانه‌ 

26.02.2014 02:44
Kurda Jamal Axa: بؤجي لة شةودا؟

26.02.2014 02:47
Kurda Jamal Axa: من مةبةستةكةم زياتر ئةوةبوو ، ئةوةي بةدةم ئةيليم لةسةر رةحمان لةو وينةية بةهيزتر و راستترة

هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- چۆن؟! واتا وێنه‌ هه‌یه‌ یان به‌لگه‌ت هه‌یه‌ ره‌حمان كار بۆ ئه‌وده‌زگایانه‌ ده‌كات؟

26.02.2014 02:48
Kurda Jamal Axa: بةو مانايةي رةحمان بةردةوام لة بارتي بارة وةرئةكريت
نةخير بةيوةندي نية وةك كارمةند، بةلام وةك كةسيكي نزيك تةمويل ئةكري 

26.02.2014 02:51
Kurda Jamal Axa: خؤي ئةو ميترؤية تةنيا درؤيةكي كةورةية. ماوةيةكي زؤر نياز لةو درؤية بةشدار بو

ستیڤان ناوی چەند کەسێک بە کوردستانپۆست دەدات، کە گوایە ئەوانە پاراستنن: زۆربەی ئەوانەش هاوڕێ و ناسیاوی خۆی بوون:

26.02.2014 02:18
Kurda Jamal Axa:
1-ستیفان شةمزيني
2-ئةسعةد عةلي
3-بايز ميراودةلي
4-زيرةك عةبدولرةجمان
5-تارا بايز

ئةمانة لة سليمانين 

لة هةولير
1-سانة عصاف صفار
2-بةهرة كةرديي
3-فةرةيدون بيوار
4-محةمةد عومةر
5-كارزان شاكري
6-سوزان كوردی 

لة كةركوك
1-ئازاد و مستةفا قايتةوةنيي
2-هاوري ئةحمةد
3-ئارام بةس ناوي باوكي نازانم
4-كوجةر ئةبوبةكر ئةمة كجة و ئةمسال يةكةمي فيستيفالي كةلاويز بوو

لة توركيا
1-بابؤ خاويي لة ئاكسةراي هوتيلي هةية
2- سؤرانة رةش ئةويش قاجاخجية

 ستیڤان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
مرۆڤ هه‌رچی بكات، به‌ڵام كاێیك دێته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، ئاوا بەم شێوەیە سوکیان ناکات و ناویان نازڕێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر کەموکوریی و ناتۆرەیەکیشیان هه‌بێت ئه‌وا ده‌یشارێته‌وه‌، به‌ڵام ستیڤان شەمزینی لەمەشدا ئەو هێڵەی بەزاندووە، ئه‌م کەسایەتییە دارماوه‌ له‌هه‌موو به‌هایه‌كی مروڤایه‌تی داشۆراوەتەوە و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێبكه‌ین هەموو شتێکی ووتوە، بفه‌رموون بزانن چۆن دووجار ده‌ڵێت کەوا بنەماڵەکەی خۆی بنه‌ماله‌كه‌یەکی بێڕه‌وشتە

26.02.2014 01:48
هاوکارەکەی کوردستانپۆست:- لای من بنه‌ماله‌ گرنگ نیه‌ كه‌سه‌كه‌ خۆی گرنگه 

26.02.2014 01:49
Kurda Jamal Axa: جا وةلا وةك بنةمالة لاريم نية، بةلام خؤ كةسيكي ئاست نزم و بي رةوشتة
بي رةوشتيةكاني لة حةدا نية
خوا بيم نةكري، خوشكةكانيشي هييجن
مەمنون بە کچەکەت نەکەوتە لای 

01.03.2014 01:14
Kurda Jamal Axa: لةكةل ريزم. دواي زانيم. خوشكةكاني هةمويان بي رةوشتن
بةخوا شيت ئةبو لةناو ئةو كجة بي رةوشتانه‌

دوای ئەمە ستیڤان وێنەی خۆی بە رووتی لە ژوورێکدا گرتوویەتی دەنێرێت کە لە گەڵ کچێکدایە، كه‌سێك ئەگەر كه‌مێك ئه‌خلاقی هه‌بێت چۆن وێنەی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌نێرێت كه‌ له‌گه‌ڵی بوونە، ناویان دەزڕێنێت، تا بڵاوبكرێته‌وه‌؟ وێنەی ئاوا هەستیار لای کێی دیکە دەست دەکەوێت، ئەگەر خۆی نەبێت!؟ بەتایبەتی لە ژووری نووستندا تەنیا دوو کەس لە لای دەبێت، ئێمه‌ لێره‌دا هیچ کام لەو وێنانەمان بڵاونەکردۆتەوە، نەشمانداوە بە هیچ کام لە ئەندامانی ستافی کوردستانپۆست، لە بری ستیڤانیش خەمێکی زۆر و شەرم دایگرتیین. لەم بارەیەوە ستیڤان ئاوا چاتی کردووە و دەنووسێت:
تێبینی: بۆ یەکێک لە وێنەکان ئاوا دەنووسێت:

26.02.2014 02:35 
Kurda Jamal Axa: ئةوة ئةلين بةنهيني شووي بة ستيفان كردووة . سةيري ئةم وينةية بكە خؤت حكوم بدة 

26.02.2014 02:41
Kurda Jamal Axa: ئةوة…… ئةو وينةية 
وه‌ك كێ

26.02.2014 02:41
Kurda Jamal Axa: بةجلي خةوةوة


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە