ماڵپەری ١٧ی شوبات چەند نهێنییەكی گرنگ لەسەر ئەم سیناریۆیە ئاشکرا دەکات

Monday, 07.04.2016, 23:56

7951 بینراوە


پێشەکی
مێژووی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی پره‌ له‌تاوان و ناپاكی و سیناریۆ، به‌لام گه‌رله‌كۆندا تاوانه‌كانیان به‌هۆی نه‌بونی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا ناهوشیاری و بوێری خه‌ڵك بۆ ده‌چووه‌ سه‌ر ، ئه‌وا له‌روژگاری ئه‌مرودا درۆو سیناریوكانیان زوو لێ ئاشكرا ده‌بیت ،به‌نمونه‌ له‌١٩٩٥ كرده‌وه‌‌ تیروریست و ته‌قینه‌ وه‌ كه‌ی تاوانی كۆمه‌لكوژی زاخۆ  كه‌پارتی و میت ئه‌نجامیان دا وخستیانه‌ ئه‌ستوی كۆسره‌ت ره‌سول و ٢ كوره‌ هه‌ژاری زاخۆ  كه‌ ئه‌وا ٢١ساله‌ هه‌ردوكیان له‌زیندانن . یان كه‌مروڤ دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی دیته‌وه‌ یاد كه‌ چۆن تیروریان كردو دواتر كه‌سێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وتاوانباره‌ی كه‌له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی روداویان  هینا و وتی تیروریسته‌ دوای ماوه‌یه‌كیش گوتی  هه‌ر ئاگام لێنه‌بوو ، ئه‌وكاته‌ی سه‌رده‌شت تیروركرا ، من له‌زیندان بوم .ئه‌مه‌جگه‌ له‌و هه‌موو باره‌گا سوتانه‌ی یه‌كگرتوو ، گۆڕان كه‌بۆ هه‌ریه‌كیكی سیناریۆیه‌كیان دروست كرد ، یان تیروری پارێزه‌ر  ناز عزیز  و فه‌ریدون جوانرۆ ، غازی ئه‌تروشی و مردنی له‌ناكاوی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ، خۆكوشتنی پلبننگه‌گه‌كه‌ی پارتی و كامیرامانه‌كه‌ی ئاسایش و دواتر راوێژكاره‌كه‌ی مه‌سرور و  زیندانیكردنه‌ گالته‌جاریه‌كانی كه‌مالی سه‌ید قادر ، نیاز عزیز ، كارزان كه‌ریم ، عیسا بارزانی .....…… هه‌لاتنیان له‌شه‌نگال و فروشتنه‌وه‌ی به‌تاكتیك و ناپاكی ٣١ی ئاب و شانازی كردن بێی . كۆی ئه‌وانه‌ وێنه‌یه‌كی پارتیت پێده‌دا كه‌ پارتی ج هیزێكی  دواكه‌توو به‌ربه‌ریه‌  كه‌له‌نوێترین فلیمی هیندیدا ، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌نالی روداوی سیخوری میت و پارتیه‌ ،
لێکدانەوەی جولەی جەستەیی لێدوانی تاوانبارەکە:
 هەرکەسێك سه‌یری ڤیدیۆكه‌ بكات هه‌ست به‌هه‌ندێ سه‌رنج ده‌كات وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ی دان به‌تاوانه‌كه‌ ده‌نیت به‌رونی دیاره‌ له‌كاتی لێدوانه‌كه‌یدا راپۆرتیكه‌ له‌به‌رامبه‌رێتی  ده‌یخوێنیته‌وه‌ و هیج ترسێك  له‌ده‌م و جاوی دیار نیه‌ ، ئه‌م به‌ناو تومه‌تكاره‌ كه‌هاتبوه‌ سه‌ر تیڤی و قسه‌ی ده‌كرد ، له‌میوانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌چوو كه‌ بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات، جونكه‌ زۆر به موسه‌یته‌ری و به‌جل و به‌رگیكی خاوێنه‌وه‌ داده‌به‌زێته‌ ناو باسه‌كه‌وه‌...له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌قیقه‌دا 22 جار چاوی ده‌تروكێنێ‌ و هه‌ستی په‌شیمانی پێوه‌ دیار نیه‌، كه‌ ئه‌مه‌ به‌پێی تیۆری لۆمبرۆز نیشانه‌ی تاوانبار نیه‌. به‌جوڵه‌و هێماكانی چا و و ده‌ستی هیچ پێشێوی و قه‌له‌قییه‌كی پێوه‌ دیار نیه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری دانپیانانی تاوانبارێكی ڕاسته‌قینه‌ بكه‌ی، ده‌ستی ده‌خاته‌ ناوده‌ستی، یان زۆرجا سه‌ری په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌خاته‌ سه‌ر په‌نجه‌ تووته‌ی ‌و هه‌ناسه‌ی قووڵیشی هه‌یه‌. له‌ ده‌قه‌ی یه‌ك و 35 سانیه‌دا ، ده‌ست به‌جوڵانی ده‌ستی ده‌كات، واته‌ دوای یه‌ك ده‌قه‌و نیو كه‌ ئه‌مه‌ش له‌كاتی ناوبردنی كارگێڕه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ ناوی سه‌عدی، ئينجا ده‌ست به‌جوڵانی ده‌ستی ده‌كات،
شاره‌زایانی بواری جه‌سته‌ ده‌ڵێن:  ئه‌م ئاماژانه‌ نیشانه‌ن بۆ ئاماده‌سازی بۆ قسه‌ی تر. تاوانبار ی ڕاسته‌قینه‌ له‌هه‌موو دانپیانانێكدا له‌ناوه‌ڕاستی قسه‌دا هه‌ست به‌په‌شیمانی ده‌كات، تۆنی ده‌نگی نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌ناو تاوانباره‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ده‌قه‌ی دوو تۆنی ده‌نگی زیاتر به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش هێمای زاڵبوون‌و نه‌شڵه‌ژانه‌، واتای ئه‌وه‌یه‌ ڕاهێنانی باشی پێكراوه‌
له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ڵێت: دواتر له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشه‌وه‌ منیان ده‌ستگیر كرد، ناوبڕی هه‌ناسه‌ی هه‌یه‌... ئه‌ها چۆن له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی حكایه‌تدا حیكایه‌تخوان ده‌ڵێت: منیش هاتمه‌وه‌ و هیچیان نه‌دامێ‌.... چاوه‌ڕوانی ده‌ستخۆشی‌و سوپاسه‌
جا ئه‌م ئاماژانه‌ ‌و زاڵبوونی لای ڕاستی به‌سه‌ر چه‌پیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودی قسه‌كه‌ره‌كه‌ تاوانبار نیه‌، به‌ڵكو قوربانیه‌، له‌تاواناسیدا ئه‌م ڕه‌فتاره‌ جۆرێكه‌ له‌ واڕنیش‌
تاوانبار کادیرێکی پارتییە:
ئه‌م وریایه‌ كادیری پارتیه‌ و له‌هه‌لبژاردنه‌كان خه‌لك بینیویه‌تی كه‌ریكلامی بۆپارتی كردوه‌ ، دواتر لە ٢٠١١دەبیتە چايچى لە يەكيتى قوتابيانى كؤمەل و بەهؤى گومانەوە دەركراوە بەتايبەتى لەلايەن ئه‌و سه‌عده‌ی تومه‌تباری كردوه‌  واتا ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ چیرۆكه‌كه‌ ده‌گیریته‌وه‌ له‌بنچینه‌دا كادیره‌كی چێنراوی خۆیان بووه‌  پێشووله‌نێو كۆمه‌لی ئیسلامیدا.
ديمەنى ڤيديؤكان هيچيان بە كاميراى كەنالی رووداو نيە :
له‌كاتیكدا کەنالی روداو ٤ كامیرای جاودێری هه‌یه‌ ، بەلام هیچکام لە ديمەنى ڤيديؤكان بە كاميراى كەنالی رووداو نيە ، بەلكو ڤيديؤكان هی دوكانەكانى بەرامبەری بوه‌  كە نزيكەى سی و پينج مەتر دوورن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌روار و كاتژمێر به‌ئاسانی ده‌گوردرێ له‌كاتی توماركردنی به‌لام گه‌ر سه‌یربكه‌ین  هیچ لەکامیرای مالەکان کاتی لەسەر نیە!؟
تاوانبار چۆن دەزانیت لەو مالانە کامیرای چاودیری هەیە؟
 تاوانبار لەبەردەم کامێرا چاودیرییەکاندا دەموچاوی خۆی دەگریت بەلام لەئاخیر دانەدا کە نوسراوە گەیشتەوە مالەوە لەکامیرای مالی دراوسێکەیان لەوێ دەموچاوی خۆی نەگرتوە کەناشێ تاوانبار نەزانیت کامیرای چاودێری لەمالە دراوسێکەیان نیە!، وە لەیەکیک لە ديمەنەكاندا دیارە کە تەنها ئەوەندی کە دەگاتە کامیراکە رادەکات کە نزیک بە تاریکیەکە دەبیتەوە لەسەرخۆ دەبیتەوە .
گۆڕینی پانتۆڵی تاوانبار لەناو کۆلانەکاندا!
لە وێنەکانمان کە لە دیمەنی ڤیدیۆکان وەرگیراوە، سەیری پانتۆلەکەی بکەن!  ئەوان دەلین بەس کراسەکەی گۆریوە بەلام مروڤ كه‌سه‌یرده‌كات ئەوە پانتۆلەکەشی گۆراوە وەك لەوێنەی یەکەمدا پانتۆلەکەی رەنگی رەشەو، لەدووەمدا رەنگی سپی!
تاوانبارەکە چۆن ناسرایەوە؟
دەم و چاوى كابراكە بە هيچ شيوەيەك ديارنيە جا چؤن پاش دوو سەعات چوون و لەمالەوە دەسگيريان كرد؟!
ئەوەى دان به‌تاوانه‌كه‌ ده‌نیت، دەليت كە گەيشتمەوە مال و پاش ماوەيەكى كەم هاتن لەمالەوە منيان دەسگير كرد ، باشە كە دەمو چاوەكە ديارنيە وا زوو ئاشكرابيت، ئەگەر دياريوايە ئەوا بەلايەنى كەمەوە پيويستى بە چەند سەعاتيك دەكات بؤ ناسينەوەو دياريكردنى شوينى كەسەكە دەكات!؟ كه‌جی پاش بيست سەعات پارتى رایگه‌یاند كە هەموو گيراوه‌كان و دانیان به‌تاوانه‌كه‌ ناوه‌ ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر زوو دانیان پیا نا  بؤ زووتر نمايشی گرتە ڤيديؤكان نەكراو پاش ئەوەندە رؤژە بەفشاریكی  زؤرى راگه‌یاندن ئەو جؤرە ڤيديؤيە دروست كراوه‌ پەخش كرا
کات و شوێنی روداوەکە نەگونجاوە:
وەك لە دیمەنی کامێرای ژمارە یەک و دوو دا دەردەکەوێت، كەسەكە لە ناوەندی شەقاميكى وا قەلەبالغ قومبەلەكە له‌به‌رجاوی سه‌دان كه‌س داده‌نێ !، باشه‌ نه‌یده‌توانی دره‌نگتر  یان له‌كاتێکیتر دابنێ؟
شێوەی تەقینەوەی نارنجۆکەکە!
وەك لە دیمەنی دواتردا کە نارنجۆکەکە دەتەقێتەوە ، لەهەمان شوێنی نارنجۆکەکە هیچ ئاگرو دوکەلێك بەدیارناکەوێت، بەلکو دوكەلەكە لەلايەكەى ترى سەر شؤستەکە بەرز دەبيتەوە .
 له‌هه‌موی سه‌رنج راكێش تر ، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ به‌پارێزه‌رانی كۆمه‌لیان گوتوه‌ كه‌هیج جوره‌  په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان تومه‌تباره‌كه‌ (ووریا ) و ٢ كادیره‌كه‌ی كۆمه‌ل نیه‌ كه‌جی تومه‌تباره‌كه‌ ده‌لیت روژی ٢٣ ی یونی  ،په‌یوه‌ندیان پێكردم !؟
 بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بكه‌





(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)