نهێنیەکانی جەنگی جیهانی یەکەم - بەشی چوارەم

Tuesday, 05/07/2016, 21:31

8283 بینراوە


لە  درێژەی باسەکەمان لەسەر جەنگی جیهانی یەک.
ئێستا هەر سێ وڵات هەر یەک هۆکارێکیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی پەلاماری ئەڵمانیا بدەن. بەڵام ڕوسیا پاش جەنگ لەگەڵ یابان لە ساڵی ١٩٠٤ دا هێزەکانی تەواو لاواز بوبون دەبوو هێزەکانی دوبارە دروست بکاتەوە، بە بڕوای ژەنەراڵەکان دەبوو تا ساڵی ١٩١٧ خەریکی دروست کردنەوەی هێزەکانیان بن تا هێزەکانیان بگەنەوە ئاستێک کە ئامادەی جەنگ ببن.

ڕوسیا توانی ئامادەکاری پێش وەختە بکات بە هاوکاری ماددی فەڕەنسا و قەرزێکی زۆریان لە إەڕەنسا وەرگرت ، تەواوی هێڵە ئاسنیەکانی  بۆ شەمەنەفەرەکان تازە کردوە وەک ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی سەربازەکان. لە ڕێکەوتنە نهێنیەکاندا باس لەوە کرابوو ئەگەر پێویست بکات دەبێت ڕوسیا لە ماوەی دوو هەفتە هێزەکانی بجوڵینێت و بگاتەن جێگای مەبەسیت.
لە راستیدا میلەتی فەڕەنساش هێشتا ئامادەی جەنگ نەبوون، ڕاستە دەیانویست کە پارێزگای ئێزاس بگڕدرێتەوە سەر فەڕەنسا بەڵام ئامادەی ئەوە نەبوون جەنگی بۆ بکەن دژ بە ئەڵمانیا.لە فەڕەنسا شەپۆلی سۆسیالیزم بە ڕیوە بوو، تەواوی ڕاگەیاندنی فەڕەنسا دژ بە ڕوسیا بوو دەبوو کارێک بکرێت لە ڕێگای میدیاکانەوە کە خەڵکی ئامادە بکرێت بۆ جەنگ، بۆ ئەوەی ئەگەر جەنگ ڕویدا خەڵک ئامادەی جەنگ بێت و جەنگەکە قبوڵ بکەن.
فەڕەنسا و ڕوسیا بە نهێنی بڕیاریاندا ئەو پارەی کە فەڕەنسا داوێتە قەرز بە ڕوسیا ، ڕوسیا دەبێت بەشێکی بگێڕتەوە ناو فەڕەنسا و لە ڕێگای حوکمەتی فەرەنساوە ئەم پارە بدرێتە میدیاکانی فەڕەنسا بە سەرپەرشتی باڵوێزی ڕوسیا لە پاریس، ئەم پارەیە لە ڕێگای باڵوێزی ڕوسیاوە (Iswolski)هێنرایەوە فەڕەنسا، پارەکە هێنراو خرایە بەردەستی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا (Poincaré) ئەویش دەبوو ئەم پارەیە بگەێنێتە دەستی میدیاکارانی وڵاتی فەڕەنسا بۆ ئەوەی پڕوپاگەندەی جەنگ بە ویستی ئەمان بڵاو بکەنەوە.
ئەم پلانەی فەڕەنسا و ڕوسیا ١٠٠% سەری گرت پاش ماوەیەکی کەم تەواوی میدیاکانی فەڕەنسا بە تەپڵی حوکمەتی فەڕەنسی وڕوسیا سەمایان دەکرد. بەم هەنگاوەش پلانەکانی فەڕەنسا و ڕوسیا بۆ بەرپا کردنی جەنگ ئامادە بوون.


نەخشەی بەریتانیا لە ساڵی 1600 تا ساڵی 1918 خاڵە ڕەشەکان ئەو وڵاتانەیە کە داگیر کراوە

 
ئێستا بەریتانیا:
وڵاتی بەریتانیاش هێشتا ئامادەی جەنگێکی وا گەورە نەبو، هۆکارەکەشی ئەوە بوو بەریتانیا سەربازی زۆری لەبەردەستا نەبوو لەوکاتەدا بە بۆنەی داگیرکاریەکانی لە جیهاندا. لە لایەکی تریشەوە سوپای بەریتانیا شەڕکەری باش بوون بەڵام لە جەنگی کورت خایەندا نەک لە جەنگی درێژخایەن و بەرامبەر زلهێزێکی وەک دەوڵەتی ئەڵمانیا.
هەربۆیە بەریتانیا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی سەرباز، لە ساڵی ١٩١٤ دا بەریتانیا دەیتوانی بە خێرایی ١٦٠٠٠٠ سەرباز و ٦٧٠٠٠ ئەسپ بنێرێتە مەیدانی جەنگ.
لە لایەکی ترەوە لە ساڵی ١٩١٢ هێزی دەریای فەڕەنسا لە دەریای باکورەوە بانگکران و نێردران بۆ دەریای ناوەڕاست، بەڵام بە پێچەوانەوە بەریتانیا هەموو هێزی دەریای خۆی لە دەریای ناوەڕاست کێشایەوەو ناردی بۆ دەریای باکور، ئەمەش بۆ ئەوە بوو لە کاتی جەنگدا بەریتانیا دەبێت پارێزگاری لە دەریای باکور بکات نەهێڵێت هێزی دەریایی ئەڵمانیا لە ڕێگای دەریای باکورەوە ڕوو لە فەڕەنساو بەریتانیا بکات. بەم شێوازە هێزی هەر سێ زلهێزەکە دابەش کرا بە ستراتیژیەکی بەهێزەوە.
- هێزی دەریای ڕوسیا دەریای ڕەش.
- هێزی دەریای فەڕەنسا دەریای ناوەڕاست.
- هیزی دەریای بەریتانیا دەریای باکور.
ئێستا هەر سێ سوپاکە لە چاوەڕوانیدان بۆ سەعاتی سفرن بۆ سەندنەوەی مافەکانیان لە دیدی خۆایانەوە.
ئەم هەموو ئامادەکاری و جوڵاندنی هێزە نە پەڕلەمانی بەریتانیا ئاگادار کرابوو نە وەزیرەکان، جگە لەوەش هیچ گفتوگۆیەکی نێوان فەڕەنسا و بەریتانایا یان نێوان بەریتانیا و ڕوسیا بە ئاگاداری پەڕلەمان و وەزیرەکان نەکرابوون هەمووی نهێنی بوو تەنها چەند کەسێکی پلەداری سەربازی ئاگاداری ئەم پلانانە بوون..

کاتێک کە خەریک بوو جەنگ بەرپا ببێت و وەزیرەکان ئاگادار کران لەم کۆبونەوە نهێنیانە و ئەم جوڵە پێکردنانەی سوپا ، شەش وەزیر وتیان ئێمە دەست لە کار دەکێشینەوە. بەڵام  لە کۆتاییدا تەنها دوو وەزیر (Morley ، Burns) لەگەڵ  ئەندامێکی پەڕلەمان (Morel ) دەستیان لە کار کێشایەوە.
بە دڵنیایەوە کە کاتێک باسی تاوانباری جەنگی جیهانی یەک دەکرێت هیچ کام لەم زلهێزانە ئامادە نین باس لە دەوری خۆیان بکەن وبڵێن ئێمەش تاوانمان ئەنجام داوە. جەنگێک کە بە جەنگی جیهانی یەک ناودەبرێت یەکێک بوە لە جەنگە کوشندەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئەگەر میلەتی خۆشیان ئاگاداری ئەم وردەکاریانە بونایە بۆی هەبوو بەرهەڵستی ئەم هەڵوێستەی وڵاتەکەیان بکەن، بۆیە دەبوو هۆیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ئەڵمانیا یان نەمسا یان هەنگاریا هێز بجوڵێنێت تا ئەمان جەنگ دەست بکەن، ئە و جەنگەی کە نزیکەی ٢٠ ساڵ ئامادەکاریان بۆ کرابوو،  بەڵام بە مەرجێک تاوان بخرێتە پاڵ ئەو وڵاتەی یەکەم جار سوپا دەجوڵێنێت.
.ڕوداوێک کە نەخشەکەی بۆ کێشرا لەلایەن ڕوسیا و جێبەجێ کرا لە لایەن سێربیە.
لە بەرواری ٢٨-٦-١٩١٤ دا شازادەی نەماسا-هەنگاریا  بە ناوی (Aartshertog Frans Ferdinand) لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن ئیرهابیەکانی سێربیە کوژران. ئەمەش بوە هۆکاری ئەوەی کە نەمسا جەند مەرجێکی دانا بۆ سێربیە، ئەمەش یەک مانگی خایاند لە ٢٣-٧-١٩١٤ دا باڵوێزی نەمسا لە سێرڤیە مەرجەکانی دایە دەست بەرپسانی وڵاتی سێرڤیە، سێرڤیەکان بە بێ چەندو چوون هەموو داواکاریەکانیان ڕەت کردەوە.
ڕۆژی پاش ئەم دانیشتنە هەواڵەکە گەیشە ڕوسیا واتە لە ٢٤-٧-١٩١٤ ، و ڕوسیا کۆبونەوەی لەسەر کرد و بڕیاری دا بە جوڵاندی هێز بە کەمیەیەکی دیاری کراو. ئەمەش دژی ڕێکەوتنی سێ لایەنەکە بوو لەبەر ئەوەی نەمسا هێشتا هێزی نەجوڵاندبوو. لە ڕۆژی ٢٥-٧-١٩١٤ ڕوسیا دانی نا بەوەدا کە بەڵێ هێزی جوڵاندوە، هەمان ڕۆژ ئێوارەکەی کاتژمێر ٢١:٢٣ خولەک قەسەری نەمسا – هەنگاریا بڕیاری دا بە جوڵاندی هیز دژی سێربیە، قەیسەری نەمسا-هەنگاریا داوای لە ژەنەرەڵاکان کرد هێج کردەوەیەک نەکەن بەرامبەر بە ڕوسیا کە ببێتە مایەی جەنگ لەگەڵ ڕوسیا.
ڕوسیا هێزە جوڵێنراوەکەی گەیاندە ١،١ ملیۆن سەرباز، ئەوەی جێگای تێڕوانینە سوپای ڕوسیا پلانی جەنگی تەواوی لەبەردەست بوو. لە کاتێکدا کە قەیسەری روسیا هێشتا دوو دڵ بوو لەوەی کە جەنگی تەواو ڕابگەێنێت یان نا.
هێشتا کات مابوو بۆ ئەوەی جەنگ ڕوو نەدات. بەڵام لە بەرواری ٣٠-٧-١٩١٤ ڕوسیا بڕیاری دا بە جوڵاندی هێز نەک تەنها دژی نەمسا  بەڵکو دژی ئەڵمانیاش.
ڕۆژی دوای واتە ٣١-٧-١٩١٤ ئەوە بوو نەمسا هیچ چارەیەکی نەما و ئەیش سوپاکەی جوڵاند و بەمەش جەنگ بەرپا بوو. لە ڕاستیدا ئەو لەیەنەی یەکەم جار هێزی جوڵە پی کرد ئەوە هەڵگیرسێنەری جەنگەکە بوو واتە ڕوسیا نەک ئەڵمانیا.


کۆتایی بەشی چوارەم




هەرکەس بیرو ڕا یان کۆمێنتی هەیە دەتوانێت لە فەیسبوکی خۆم بیروڕای خۆی بنوسێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە