نهێنیەکانی جەنگی جیهانی یەکەم بەشی پێنجەم و کۆتایی

Wednesday, 07.06.2016, 17:50

3724 بینراوە


بەروارو کاتی جوڵە پێکردنی هێز:

جوڵاندنی هێز لە لایەن نەمسا کاریکی ژیرانە نەبوو بەڵام جێگای تێگەیشتن بوو. لەبەر ئەوەی سێربیەکان زۆر جار وەک ئیرهابی کاری ئیرهابیان ئەنجام دەدا دژ بە هەنگاریا و نەمساویەکان.
هەڵەی نەمساو هەنگاریاش ئەوەبوو  وایان دەزانی ڕوسیا ئامادە نیە جەنگ بکات و خۆی پەلکێشی جەنگێکی درێژخایەن بکات، ئەمەش هەڵەیەکی مێژووی بوو کە کردیان. لە لایەکی تریشەوە نەمساو هەنگاریا پشتیان بە ئەڵمانیا بەستبوو کە پشگیری بێ مەرجیان بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵمانیاش هەمان هەڵەی نەمسای کردو وایدەزانی روسیا ئامادە نیە جەنگ بکات لەگەڵ وڵاتەکەیدا. بەڵام ئەڵمانیا پشگیری نەمساو-هەنگاریای دەکرد وەک هاوپەیمان کە بچێنە سێربیە و وانەیەکیان فێر بکەن کە کاری وا دوبارە نەکەنەوە.
 
وێنەی قەیسەر Wilhelm II

هافیکەکان لە ڕوسیا بە پشگیری فەڕەنسا و بەریتانیا جاوەڕێیان نەکرد تا نەمسا هێز بجوڵێت ئەمان کەوتنە  جوڵە پێکردنی سوپاکەیان و ویستیان ئەوەی دەیانەوێت لەوناوچەیدا بیکەن. ڕوسیا ویستی بڕگەی دووی ڕێکەوتنەکە بەکار بهێنێت لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕیی نەکرد نەمسا هێز بجوڵێنێت ئەم هێزی جوڵاند." لە بڕگەکەدا هاتبوو دەبێت لایەنێک لەو سێ لایەنە هێز بجوڵێت ئینجا ئەمان مافی هێز جوڵاندیان هەیە" 
پاش جوڵاندی هێزی سەربازی ڕوسیا ، ئەڵمانیا دڵنیا بوولە جەنگیک کە پاشگەزبونەوەی نیە، وە باش دەشیانزانی کە دەبێت لە دوو قۆڵەوە شەڕ بکەن، لە ڕۆژئاواوە بەرگری بکەن دژی فەڕەنسا و لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرگری بکەن لە دژی ڕوسیا، بردنەوەی ئەم جەنگەش مەحاڵ بوو بۆ ئەڵمانیا.
لە هەمانکاتیشدا فەڕەنسا هێزی جوڵاند بەرامەبر ئەڵمانیا بەمەش ژەنەراڵەکانی سوپای ئەڵمانیا بڕیاری خۆئامادەکاری جەنگیاندا.

Von Schlieffenplan
 
Alfred von Schlieffen
پلانی ژەنەراڵ  (Alfred von Schlieffen)ڤەن شخلیفن پێک هاتبوو لەوەی کە گوایە فەڕەنسا زوو هیز دێنێتە سەر سنور و وە ڕوسیا ئامادەکاری وای نەکردوە، یەکەم جار شەڕ لەگەڵ فەڕەنسا دەکەین و فەڕەسا تەدمیر دەکەین پێش ئەوەی روسیا بتوانێت هێزی پشگیری بنێرێت، پاشان هێزی روسیا دێت لەگەڵ ئەوانیش جەنگ دەکەین.
بەم پلانەش پیویستی نەدەکرد ئەڵمانیا لەگەڵ دوو زلهێز بجەنگێت لەهەمان کاتددا.
پلانی ئەم ژەنراڵە ئەوەبوو کە دەبێت ئەڵمانیا هێرش بکاتە  سەر فەڕەنسا پێش ئەوەی هێرشی فەڕەنسا و ڕوسیا دەست پێ بکات دژ بە ئەڵمانیا کە دەبێتە مایەی تەدمیرکردنی ئەڵمانیا. واتە "هێرش کردن باشترین بەرگری یە".
ئەم نەیدەویست بوەستێت تا دوژمن تەواوی هێزەکانی خۆی لەسەر سنورەکان جێگیر بکات، ئەگەر ئەو کارەی بکاردایە وەک ئەوە وابوو خۆکوژی بکردایە. ئەڵمانیا هەمان یاسای هەبوو وەک بڕگە نهێنیەکەی نێوان فەڕەنساو ڕوسیا ، ئەگەر هێز جوڵێنرا بەرامبەریان ئەوە واتای جەنگە.
ئەڵمانیا لە ڕاستیدا چواردەوری گیرابوو بە هێزی دوژمن نەیدەتوانی جاوەڕێ بکات تا ئەوان هێرشی کوشندە بکەنە سەر وڵاتەکەی، ئەمەش بە مانای وتە واتای پارێزگاری کردن لە خۆ (act of self defence).
ئەڵمانیا دەبوو بە زووی بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر فەڕەنسا دەبوو پلانێکی هەبێت بە زووترین کات فەڕەنسا داگیربکات، بۆ ئەم پلانەش دەبوو بەلجیکا ببێتە قوربانی ئەو هێرشە، تا ئەڵمانیەکان بتوانن بە ناو خاکی بەلجیکادا بەرەو فەڕەنسا پێشڕەوی بکەن کە نزیک ترین ڕێگا بوو بۆ سوپای ئەڵمانیەکان.
پاش ئەوەی فەڕەنسا و ڕوسیا هێزیان جوڵان، دەرکەوت بەریتانیاش لایەنگری ئەو دوو زلهێزەیە، پاشان روونبۆوە کە ئیتاڵیاش جێگای متمانە نیە. ئەڵمانیا جەند جارێک داوای لە روسیا کرد جوڵە پیکرندی هێنزەکانی بوەستێنێت..ئەم داواکاریەش بێ ئەنجام بوو. روسیا داواکاریەکەی ئەڵمانیای قبوڵ نەکرد، ئەڵمانیا بۆ جاری دووەم داوای لە ڕوسیا کرد کە جوڵەی هێزەکانی بوەستێنێت، ئەم جارەش بێ ئەنجام بوو. پاش جوڵاندنی هێزە سەرەکیەکی روسیا ئەڵمانیا هیچ چارەیەکی نەماو کەوتە هێرش کردن، بەمەش ئەڵمانیا بە یاسای نێودەوڵەتی بوە هیزی هێرشکەر بۆ سەر دراوسێکانی.
بەڵام لە راستیدا ڕوسیا و فەرەنسا نزیکەی ٢٠ ساڵ خەریکی خۆ ئامادە کردن بوون بۆ جەنگ دژی ئەو سێ هاوپەیمانە. وە ڕوسیا هەتا دەبوو لە ناوچەی باڵکان زیاتر دەستی دەخستە ناو کاروبارەکانیان و دەیویست سێربیایەکی گەورە دروست بکات، هەموو کارە تێرۆریستیەکانی سێربیەکان دژی هەنگاریاو نەمسا هەمووی بە فیستی ڕوسیا بوو بۆ ئەوەی ئەو جەنگە بەرپا بکات کە خۆی بۆ ئامادە کردوە.
پاش دەستپێکردنی جەنگ ولاتانی تریش دەبونە هاوپەیمان ، ئەڵمانای تەنها هەنگاریاو نەمسای لە پشت بوو پشان تورکیا و بوڵگاریا بونە هاوپەیمانی ئەڵمانیا.
ئەم پێنج وڵاتە کەوتنە جەنگ دژی هەموو جیهان، ئەمریکاش لە ساڵی ١٩١٧ بڕیاری دا ببێتە هاوپەیمان دژی ئەڵمانیا بەڵام هیشتا هێزی ئامادە نەبوو بۆ جەنگ، لە ساڵی ١٩١٨ ئەڵمانیا ویستی هێرشی کۆتایی بکات ئەوەش سەری نەگرت و هیزی ئەڵمانیا لە پەل و پۆ کەوت لە مانگی هەشت ١٩١٨ دا ئەوە بوو (Ludendorff) بۆی دەرکەوت کە چیدی ئەڵمانیا ئەو جەنگە ناباتەوە، داوای کرد کە تەقە بوەستێنرێت بە مەبەستی کشاندنەوەی هێزەکانی بۆ پشتی ئانتوێرپن لە بەلجیکا، بۆ ئەوەی زستان لەوێ جاوەڕێ بکەن بزانن لایەنی بەرامبەر چی دەوێت، ئایا جەنگی دەوێت یان ئاشتی. بەڵام خۆی دەیزانی کە ئەو جەنگە بە ئەڵمانیا نابرێتەوە و باشترە بۆ ئەوەی کوشتارگەکە گەورەتر نەبێت جەنگەکە کۆتایی پی بهێنرێت.
لە هەمانکاتیشدا لە ئەڵمانیا شۆڕش دەستی پیکرد و جەنگ کردن لەدەرەوەی سنوری ئەڵمانیا مەحاڵ بوو.
‌هێزەکانی دژ بە ئەڵمانیا داوای خۆ بەدەستەوەدانی تەواوەتی ئەڵمانیان کرد لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە سەرۆکۆمار ویلسن(president Wilsons) دایڕشتبوو ، ناویان نا ئاشتی بە بێ براوە. ئەو ڕێکەوتنەی ویڵسن ئامادەی کرد بوو پێک هاتبوو لە ١٤ خاڵ، ئەڵمانیا ئەم ١٤ خاڵەی قبوڵ کرد و بەمەش جەنگ کۆتایی هات. ئەو ڕێکەوتنە لە ساڵی ١٩١٩ دا بوە کۆتایی جەنگ.
ئەمەش چیرۆکێکی زۆر جیاوازە وەک لە وەی لە مێژوودا نوسراوەتەوە کە ئەڵمانیا جەنگی جیهانی یەکەمی هەڵگیرساندوە. دیارە براوەکان مێژوو دەنوسنەوە بۆیە هەمیشە مێژووی براوەکان جێگای پرسیارە و نابێت کوێرانە باوەڕی پێ بکەین.

هەروەک چۆن لە کوردستان مێژووی خیانەتکارەکان ڕۆژانە دەڕازێنرێنەوە و هەزارەها خیانەتکارمان لێ بۆتە پاڵەوانی شۆڕش، وە لانی کەم هەفتەی جارێک کوردایەتی بە ئێمە دەفرۆشنەوە لەگەڵ ئەوەشدا بە شیری دوژمن گۆش کراون و هەمیشە روێ لولەی تفەنگەکانیان لە سەر سنگی ڕۆڵەکانی  کورد بوە.
بەشی پێنجەم کۆتا بەش

سوپاسی بۆ کوردستان پۆست و خوێنەرەکانی دەکەم بۆ بڵاو کردنەوەو خوێندنەوەی ئەم بابەتە مێژوی یە.



بەشی پێنجەم  و کۆتایی




(دەنگدراوە: 16 . زۆرباشە: 5/5)