رووداو لە دەزگایەکی راگەیاندنەوە بۆ دەزگایەکی تیرۆریستی

Thursday, 07/07/2016, 21:31

3636 بینراوە


دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی لە تیرۆری سیاسی و زەبروزەنگ و زیندانییکردنی دەنگە ئازادیخوازە‌كان، مێژوویەکی رەشیان تۆمارکرد، نەیانتوانی بە ئامانجی خۆیان بگەن، ئەوەتا ئەمڕۆ بە‌هۆی گە‌شە‌ی دە‌نگە‌ ئازادیخوازە‌كانی كورد لە‌ناوە‌خۆ و دە‌رە‌وە‌دا، شكستیان پاشە‌كشە‌ی كاتیان پێكرا، چەند سالێكە‌ هەول دەدەن بەرێگایەكی تر ئەو دەنگانە دەمکوت بکەن، ئەویش لەبری تیرۆری سیاسی هەولی بەرتیلدانی سیاسی و میدیایی و ژیانیكی خۆش بۆئەو قەڵەمانە دەدەن، كە‌ ویژدانیان جەستەی قەلەمەکانیان هە‌راج دە‌كە‌ن، ئامانجێکی تریشیان دروستكردنی رەوشێكی نائومێدیە‌ لەنێو خەلكدا كە هەموو روژنامەنوس و دەنگە‌ ئازادیخوازە‌كان بێ بایەخ و بێ نرخ بکەن و دەتوانرێ وەك چۆن مەر و چیل و ئیستر یان جلوبەرگ و ئوتوموبویل بكردرێ بەهەمان شێوە کەوتوونەتە کڕینی قەڵەم بەدەستەكانیش.لەم روانگەوە بەدەیان قەڵەم بەدەست تەسلیم  بوون و ئاشبە‌تالی ئە‌خلاقیان كردووە، بونە‌تە‌ بە‌شێك لە ‌دامودە‌زگاكانی رژێمی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی‌، ئە‌وانیش بە‌هە‌مان شێوە‌ ویژدان و قەڵەمەكانیان دەخەنە خزمەت بۆگەنترین سیستەمی سیاسی كورد یان ملشورانە‌ روژە‌كانیا ن ئاودیو دە‌كە‌ن.
یەكێك لەو کەناڵانەی كە ئەو رولە قێزەوەنە دەبینیت کەناڵی روداوە، ئەو كەناڵەی كە بەپارەی دزراوی مناڵی هەژار و ژنانی ئەنفال و چەوساوەكانی كوردستان بەرێوە دەچێت، ئەم کەناڵە توانیویەتی دەیان دەنگ و رەنگ لە گورەپانی روژنامەگەریی كوردی و مینبەرە رەخنەگرەكانی دەسەڵات لغاو و سەرشور بكات، کە نەتوانن دەنگ هەڵبهێننەوە لە بەرامبەر تاوان و قسەكانی دوێنیان.
ئە‌وکەناڵە‌ هەرلەسەرەتای دروستبونیەوە بەئامانجی كپكردن و كرینی دەنگی رەخنەگرەكان و شەری سیاسی بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی بەرێوبەری قوتابخانەی جەتەگەری و مافیایی سیاسی نێجیرڤان بارزانی دروست بووە و بە‌هۆی ئە‌وە‌ی نێچیر پەیوەندی سیاسی و جاشبونی بۆ توركیا و ئەردوگان هەڵبژاردووە، هە‌ر بۆیە‌شە‌ دە‌بینین لەم کەناڵەدا زۆرترین ژەهر دەڕێژێت و دژایە‌تی جوڵانەوە‌ی رزگاریخوازی گە‌لی كوردی لە‌ باكور و روژاوادا دە‌کات. 
بە‌لێ لە‌م کەناڵە‌دا هە‌ندێ جار هەواڵ و بەرنامەیەك پێشكە‌ش دە‌كە‌ن تا جە‌واشە‌ و خەڵکی رابکێشن بۆ قە‌رە‌باڵغكردنی کەناڵە‌كە‌، تا بەم شێوە تاكتیكە‌  ژەهر و كیمیاویەكەیان لەشێوەی دارشتنی هەواڵە سەرەكیەكانی برێژننە‌ گیانی ئە‌و خەڵکە‌، بۆیەش دەبینین لە ‌میدیاكانی میت و ئاكاپە‌ زیاتر ئازاری خە‌باتی رە‌وای باكور و روژاوا بە‌هەواڵ و هە‌ندێ بە‌رنامە‌ی دە‌دا 
لە چەند روژی رابردودا کەناڵی روداو هەلمەتێكی گەورەی راگەیاندنی بۆخۆی كرد، گوایە کەناڵیكی قوربانی تیرۆرە، بەڵام لە دوا دەرەنجامدا دەركەوت، خودی ئەو کەناڵە بۆ خۆی دەزگایەكی هاوبەشی پاراستن و تیرۆرە، تاوان بەرامبەر خەڵک و لایەنە سیاسیەكان دەكات و دەبیتە ئەلقەیەك لەئەلقە سیخوری و سیناریۆەكانی دەسەڵات.
پارتی دەمیكە هەول دەدات لەناوخۆ و دەرەوە دا خۆیان وەك قوربانی تیرۆر نمایش بكە‌ن كە گوایە ئەویش روبەروی تیرۆربۆتە‌وە‌، بەڵام وەك دەیان سیناریۆی پێشووتری وە‌ك سەردەشت عوسمان و غازی ئەتروشی و فەریدون جوانرویی وناز یەعقوب .... دەیان تیرۆری دیکەیان، هەروەها زیندانی چەندین كەسایەتی دیار و ئازادیخواز، کە گوایە پیاوی ئیتلاعاتن، بۆیە سەرەنجامەکەی وەک دەبینین، ئەوەیە خۆیان کردۆتە گالتەجار و متمانەیان لەدەست داوە.
بە‌شداریكردنی ئەوجارەی کەناڵی رووداو، ئەو کەناڵەی کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی داوە خۆی وا پیشان بدات، کە کەناڵێکە گوایە چالاکییەکانی راگەیاندنە و کاری ‌میدیایی دەکات، ئەویش بە تەواویی تێکەوت و لەو یاریە قێزەوەنەی پاراستندا خۆی تێوەگلاند، کەناڵی روداو و سەرجەم قەڵەمفروشەكانی ئەوکەناڵەی لەدەزگایەكی سیخوری گەیاندە دەزگایەكی هاوبەشی تیرۆریستی و ‌باڵی مە‌سرور لە‌مە‌دا سە‌ركە‌وتن و گۆڵێكی گە‌ورە‌ی سیاسیان لە‌ باڵی نێچیر كرد بە‌وە‌ی ئە‌وانیشیان خستە خزمە یاریە‌كانی پاراستنە‌وە‌، ئەوەی روداو پارتی خەونیان پێوە دەبینی كە ببنە قوربانی، لەدەرەنجامدا لە چاوی چەندین ملیۆن خەڵکدا بوونە دەزگایەكی تیرۆرتیستی و دڵنیاشم گە‌ر تادوێنی ئە‌وانە‌ی لە‌م کەناڵە‌ كاریان دە‌كرد و بە هەندێک دەستکەوت چە‌واشە‌یان کردبوون، ئیستا بە‌و بێدە‌نگیە‌یان لە‌بە‌رامبە‌ر ئە‌و سیناریۆیە‌ بە‌تە‌واویی دە‌مامك و ماهیە‌تیان دە‌ركە‌وت، ئەگەر جاریكی تر بە راستیی میدیاکار و روژنامەنووسەكانیان تیرۆر بكرێ و دەزگاكە‌یان تەخت بكرێ، هیچ لایەنێک بە دەنگیانەوە ناچن،  دە‌نگ و رە‌نگە جوانەکانیش ئیدانە‌شیان دە‌كات.

لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوەدا، دەشتوانن لەم لینکەی خوارەوەش سەرەداوی تێگەیشتن لە رووداوەکەش لەو دوو ڤیدیۆیەی ناو ئەم باسەی خوارەوەش ببینن:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە