بە تەنها (چاو و گوێ) بنێرە بۆ ماڵی دوژمنەکەت

Friday, 08/07/2016, 12:43

3477 بینراوە


چۆن چاو و گویی مەسعود بارزانی دەگاتە ژووری نووستنەکەنمان؟
سیخوڕی و چاوبەست کردنی تاک و کۆی کۆمەڵگاکان، دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵکو ڕیشەکەی کۆنە و سەرەتای دیار نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەگووترێت، کە لە سەردەمی داریوشدا، بۆیەکەمجار دەزگای سیخوڕی کەوتۆتە گەڕ بەناوی "چاو و گوێی شا" بە واتایەکی دیکە، با سنوورێکی دژوار و ترسانکیش هەبێت لە نیوانتان و دوژمنەکەتاندا، دەتوانن کە چاو بنێرنە ناویان بۆ بینیان و تاوتویکردنی هەڵسوکەوت و توانا و بیرکردنەوەیان، گوێگریش بنێرە و بزانە دوژمن چی ئەڵێ و پلانی چییە، ژمارەیان چەندە، چەکەکانی دەستیان چییە و چەند کاریگەرە. زمانیش بنێرە ناویان و بۆ سەرلێشێواندیان، بۆ دروستکردنی ڕاڕایی و گومان، وای پێشان بدە کە لە هەموومان دڵسۆزتری، فرمێسکی تیمساحی بڕێژە، تا هاوسۆزیت بۆ دروست، بێت. 
ئەگەر مەسعود کوڕی مستەفا ال بارزان، نەخوێندەرواریش بێت، ئەگەر نەفام و گەوجیش بێت، هیچ گرنگ نییە، چونکە سەدان هەزاران راوێژکاری تورک و فارس و عەرەب، کورد و تەنانەت ئەوروپیش رێگای نیشان دەدەن، یان سەرەیان گرتووە تا وەک پاسەوان ناونووس بکرێن. هێندەی بیانی و ئەوروپی لە خێر و خێراتی کورد و عێراقیان دزیوە، هەرگیز خودی مەسعود و جەلال و مالیکیش، هێندەیان بۆ نەدزراوە. 
دواترین سینارێۆی مەسعود ال بارزانی بۆ لە خشتەبردنی گەلە چەوساوەکەمان، لە وولاتی سویدەوە یەکێک لە دەرهێنەرەکانیان خستە گەڕ، ئەویش هەواڵی بڵاو کردەوە کە پلانێکی یەکجار نهینی وترسناکی ئاشکراکردووە، گوایە کە بنەماڵەی ئال سعود و قەتەر و تورکیا تێیدا بەشدارە، بۆ دروست کردنی ئیمارەتێکی بچکۆلەی کوردی، یان سەربەخۆیی. سینارێۆکە زۆر بە ووردی و ووشیاریانە داڕێژراوە، هەر بۆیە بەپەلە دزەی کردە نێو میدیای کوردییەوە، بێگومان سەرجەم میدیاکان و دەنگە نووستوەکانی بنەماڵەیان لە پشتەوەیە بۆ بە گەیاندنیان بە مەدییای کوردی،  دیتمان کە هەر لە دوای بلاو کردنەوەی ئەو هەواڵە سەرجەم میدیای کوردی تەنییەوە و توانیان سەرجەم ناوەندەکان لە خشتەبەرن. هەرچەند بۆ ئەمە داهێنانێکی نوێیان تێدا بەکار نەهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا، ناوەرۆکی بابەتەکە بە خەڵکی رادەگەیەنرا، کە مەبەستی سەرەکی بابەتەکە ئەوەیە، هەرچەندە مەسەلەکە لێرەدا درو و دەلەسەی مەسعود نیە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کورد، بەڵکو ڕاستییەکەی ئەوەیە، کە ئەم پلانە داڕێژراوە و بەرژەوەندی تورکیا و سعودیە و وڵاتی قەتەرە، چونکە هەروەکو باوە و هەموو دەزانین کە بنەمالەی ال بارزان دوژمنایەتی سەرسەختی گیانبازانی پەکەکە دەکات.
یەکێک لەو خالانەی بۆ چاوبەستن بەکاریان هێناوە. مەرجی تورکیا لە دروست کردنی ئەو دەوڵەتەدا، ئەوەیە کە دەبێت، بنەماڵە بە خەستی دژایەتی پەکەکە بکات. دووەم داواکاری یان مەرجەکانی ئەو دەوڵەتە کوردییە، دەبێت پارتی دژایەتی ئێرانیش بکات، ئەمەشیان بۆ چەواشەکارییەکی دیکەی بابەتەکەیە، چونکە لە هەفتەی رابردوودا، ئاژاوە و پشێویەک دروست بوو، گوایە سعودیە و قەتەر باڵە جیاوازەکانی حدکایان جولاندوە، دژ بە ئیران، ئێرانیش هێزێكی گەورەی هێناوەتە سەر سنوورەکان. لەم سەروبەندەشدا ئەمریکا و ئیسرائیلیس هاتوونەتە سەرخەت و هەڕەشەیان لە ئێران کردووە. بەکورتی، ناوەڕۆکی هەواڵە ترسناکەکە ئاشکرابووە، ئەوەمان پێڕادەگەیەنێت، کە بۆ چەواسەکاری خەڵک لەوە ئاگادر دەکاتەوە، کە هەموو ئەمانە هەرچۆنێک بێت، بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان درۆ و دەلەسە نییە، گوایە کە ئالای نیشتیمان دەچێتە نیو کۆڕ و کۆمەڵی نێو دەوڵەتی، ئێ قەیدی چییە با دژایەتی پەکەکە بکرێت، خۆ پەکەکە ناوی لە لسیتی تیرۆدایە باشترە پەکەکە لەناو بچێت، چونکە بە بوونی پەکەکە کۆڕ و کۆمەڵی جیهانی هاوکاریمان ناکەن، با دژایەتی ئیرانیش بکریت، خۆ ئەوان هەر دوژمنن و جێ پێیان لەناو کۆر و کۆمەڵی جیهانیدا لەق بوەوە و ئەوەشیان هەر گرنگ نییە، با دوژمنیەتیان بکەن، چونکە ئێمە ئازادی و سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین.
هەروەک لە سەرەوەدا باسمان لێوەی کرد، هەروەکو گەمەی دامە و شەترنج، ئەوە بخۆ ئەوەش بخۆ، یان قەڵا و فیل دەکەنە قوربانی تا قوربانی گەوترە لە نەیارانیان وەربگرن. دەبینن لە باسەکەدا، سەربەخۆییان بچووک کردۆتەوە و بە ئیمارەتێک ناویان هێناوە، هەروەها دژایەتی کردنی پەکەکە و ئیرانیش، بە گرنگ نەدیتراوە و لەبەهایان زۆر داگرتوە، بەڵام ناوەڕۆکی راستیەقینەکە، پاڵپشتە بۆ دیگماگۆگیەتی مەسعود بارزانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. هەروەها ناوەخن کردنی، بە دەستەواژەی ئاشکرابوونی پیلانی سعودیە و قەتەر و تورکیا و مەسعود بارزانی، دیسان چڕکردنەوە و زیندوکردنەوەی هەمان بەزم و بالۆرە کۆنەکەی بارزانیە کە دەولەتی کوردی رادەگەیەنێت. لەڕاستیشدا شایەنی باسە، کە زۆر ووشیارانە سینارێۆکە داڕێژراوە، هەربۆیە بەو خێراییە، وەک باباتەکەی و رووداوەکەی عبدولەتیفی سەلەفی، دەنگی دایەوە، ئاخر وەکوو گووتمان، بنەماڵەی ال بارزان، نەتەوەیەکیان تووشی سەرگەردانی کردوە، کەچی راگەیاندنە بێئابروەکانی باشور وەکو پێویست باسی لێوە ناکەن، کەچی مانگێکە ئەو نەتەوە نەگەبەتەیان سەرگەرم کرد، بەناوگەڵی مەلایەکی سەرسەرییەوە. 
جارێکی دیکە دێمەوە .... دووبارە و سەدبارە پشگیری ئەو وتە بەنرخەی لینی مەزن دەکەم، کە فەرمووی نووسەران و ڕۆشنبیرانی دەربار زۆر زۆر ترسناترن بۆ لە خشتە بردنی گەلەکەیان، چونکە بە هۆی ووشیاریەکەیانەوە، پاساوی گونجاو دەهێننەوە بۆ لە خشتەبردنی گەلەکەیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە