پرۆژەى چاڤى لاندو کوێلەکانى دەسەڵات

Sunday, 10/07/2016, 18:41

3620 بینراوە


دەسەڵات دارانى کوردستانى باشوور لە ماوەى 25 ى ساڵى حوکمرانیاندا ناشیرینترین مۆدیلى فەرمانرەواى یان پیشانى  خەلکى کوردستان  کۆمەلگەى نێو دەوڵەتى داوە بە جۆرێک کە بەشێک لە کوردانى پارچەکانى ترى کوردستان هاتونەتە سەر ئەو براوایەى کە ئەگەر ئەنجامى خەباتەکەیان بە شێوەى کوردستانى باشوور بێت ئەوا دەسەڵاتى بێگانەیان  پێ پەسەند ترە لە دەسەڵاتى خۆمالى لانى کەم مافە سەرەتایى یەکانى ژیانیان لە ئاوو کارەبا و کارکردن پارێزراو دەبێت ، چوونکە ئەزموونى  حوکمرانى ئەم بەشەى باشوور بە ئەندازیەک ناشرینە کە هەموو پێوانە خراپەکانى تێپەراندووە ، هەر لە دەستێ وەردان لە هەموو کایەکانى  سیاسى ،ئابوورى ،ئیدارى ژیانى  کۆمەلگەوە تا دەگاتە کەوا سوورى بەر لەشکرى داگیرکەران  بۆ سەر خاکى باشوورو بە مافیا کردنى دەسەلات و لاواز کردن و نەهێشتنى ئیرادەو ئینتمایى تاکى کورد ى لە باشوور ، بەشێوەیەک کە بگاتە ئەو رادەیەى  تاکى کوردى لە باشوور نەک خۆى بە خاوەنى کوردستانى گەورە یان شارەکەى نەزانێت  بەلکو خۆى بە خاوەنى خانوو سەرمایەکەشى  نەزانێت ، لێرەو دەرۆمە ناو بابەتەکەوە ، پرۆژەى چاڤى لاند کە بەناو پرۆژوەیەکى هاوبەشەو  نزیکەى  نۆ هەزارو حەود سەد هاوڵاتى پشکیان تیا هەیە ، شاسوار عبدالواحد خاوەنى بیرۆکەى پرۆژەکە  بە پشتیوانى دەسەلاتى مافیایى کوردى باشوور ئەم هەلەى قۆستووەتەوەو  غەدرێکى گەورەى لە بەشداربووانى پرۆژەکە کردووە بەوەى کە جگە لەوەى ئیختیلاس و دزیەکى ئاشکراى لە خاوەن پشکەکان کرد لە سالى 2013 و برێکى زۆر کەم قازانجى سالانەى  پێدان کە نەیدەکردە 3%ى سەرمایەکەیان و ئەمەش بووە مایەى نارەزایى سەرجەم بەشدار بووانى پرۆژەکە و لەو سالە بە دوواوەو    هیچ قازانجێکى بە خاوەن پشکەکان نەداوە  و رێگەى بە  هیچ کەس و دامەزراوەیەکى حکومى نادات چاودێرى  لایەنى ئیدارى و مالى پرۆژەکە بکات ، لە پێناو دانانى سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکردنە یاسایى یەى شاسوار عبدالواحد کۆمەلێک بەشداربووى دلسۆزو شارەزا هەستان بەهان بردن بۆ  لایەنە پەیوەندى دارەکان  لە پارێزگاو  ئەنجوومەن ى  پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان  و دادگاو داواکارى گشتى ، بەڵام  هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهات و دواتر کە لەوە گەیشتن دەسەڵات پشتیوان و هاوکارێتى هەستان کۆکردنەوەى دەنگە نارازى یەکانى خاوەن پشکەکان و لە رێگەى تۆرى کۆمەڵایەتى ئەنتەرنێتەوە  کارکرا بۆ خۆپیشاندانێکى  هێمنانە لەبەردەم دەروزاى چاڤى لاندا بۆ ئەمەش دەسەلاتى رەزامەندى نەداو دواتر خۆپیشاندانەکە گۆرا بۆ گردبوونەوە  ، و رۆژى هەینى  کە دەکاتە سێ هەم رۆژى جەژن  لە کات ژمێر 11ى بەیانى یەوە  گردبوونەوەکە دەستى پێکردوو ڕێگە سەرەکى یەکانى گەیشتن بە دەروازەى سەرەکى چوونە ژوورەوە گیران بە مەبەستى دروست کردنى فشارو  وەرگرتنى وەڵامێک لە کاربەدەستانى پارێزگاو حکومەتەوە لەسەر ئەم کێشەیە ، ئەوەى جێى سەرنج بوو ژمارەى ئەو هێزە ئەمنیانەى کە بۆ گیانى خەلکەکە هێنرابوون سێ قات زیاتر بوون لە بەشداربووانى نارازى ، گردبوونەوەکە بەردەوام بوو تا کات ژمێر 3ى پاش نیوەرۆ بە بێ ئەوى یەک کاربەدەستێکى حکومى بێت بۆ لاى بەشداربووان  کە دیارە ئەمەش بە مەبەست بوو ، راگەیاندنەکانى رووداو کوردستان 24 کەى ئێن ئێن لە سەرەتاوە ئامادەى گوێزانەوەى گردبوونەوەکە بوون و  لەنزیک کات ژمێر 1ى نیوەرۆ ئەوانیش رویشتن ، ئەمە لە کاتێکدا رێکخەرانى گردبوونەوەکە سەرجەم دەزگا راگەیاندنەکانیان ئاگادار کردبووەوەو تاوەکو  تومەتى گیرەشێوێنى و  دەستى تێکدەرو  و لایەنى حزبى نەخرێتە پال رێکخەرانى کە لە دوایشدا کەنالە  بە ناو راست گۆو بوێرو هاوسەنگەکەى شاسوار عبدالواحد هەمان شتى کرد ، ئەمانەى سەرەوە  تا ئێرە  بە لاى منەوە  ئاسایى بوو ، بەڵام ئەوەى جێى حەپەسان و رەشبینى یەکى بێ ئەندازە بوو ، کات ژمێر 3ى پاش نیوەرۆ دواى ئەوەى لەسەرووترەوە فەرمانیان وەر گرتبوو هیزەکانى بە ناو چالاکى مەدەنى کەوتنە ئیهانەى بەشداربووان و  بڵاوە پێکردنى بەشداربووان لە ئەنجامى سووربوونى بەشداربووان لە بەجێ نەهێشتنى شوێنەکە تا ئەنجامێک وەردەگرن، هێزى چالاکى نامەدەنى یەکان و ئاسایش  دەستى یان کرد بە لێدانى وەحشیى یانەى بەشداربووان و  سێ یان لە رێکخەرانیان بە شەق و زلەو ە ناشرینترین شێوە  خستە پشتى  بیکابەکانى ئاسایشەوە ، هەر لەو کاتەدا پەیامنێریک و کامێرامانێکى کەنالى سپێدە کە تازە گەیشتبوون  وویستیان رووپوشى  رووداوەکان بکەن بەڵام زۆر بێ رەحمانە دوور لە هەموو لە هەموو  ئەخلاق و پرانسیپێکى روژنامەوانى و ئینسانى بە شەق و زلەو ئیهانەیەکى زۆرە،0 دواى لێ سەندنى کامێراو کەلووپەلەکەیان دەست گیر کران ، و دواتر بە هێزو   لێدان و قسەى ناشرین  بڵاوە بە گردبوونەوەکە کرا ، ئەوەى جێ ى سەرنج بوو بۆم  دوو شت بوو:
 یەکەمیان / شێوازى رەفتارى ئەو هێزە کۆیلەیەى ئاسایش و  چالاکى یە نا مەدەنى یەکان بوو کە بە بەرنامەو دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتمانى و ئینسانى  کەوتبوونە لێدان و ئیهانەى خەلکانێکى رۆشنبیر  بە بێ ئەوەى هیچ سەرپێچى یەکى یاسایى یان کردبێت  ،
 دووەمیان/ شاردنەوەى ناوەرۆکى راستەقینەى ئەم هێزە نانیشتمانى یانە  لاى  خەلکى کوردستان و کۆمەلگەى نێو دەولەتى ئەویش لە رێگەى دەرکردن دوورخستنەوەو گرتنى  هەموو دەزگاکانى راگەیاندن پێش پەلاماردان و لێدان و گرتنى خەلکانى نارازى و بەش خوراو ، جا لە شاری پایتەختى رۆشنبیرى و قەلاى سەوز و دیموکراتى و مافى مرۆڤ ئەوا مامەلە لەگەلڕ خەلکانێک بکرێت کە هیچیان لە دەسەلات ناوێت و تەنیا داواى مافى تایبەتى خۆیان دەکەن،  ئەبێت لە سایەى ئیدارە بنەمالە مافیایەکەى بارزانى چى بگوزەرێت ، بۆیە راستیان گوتووە کە لە سایەى ئەم دوو دەسەڵاتە مافیا و تاڵانچى یە  دروست کردنى دەولەتى کوردى خەونى شاعیرانەیەو ، هیچ کاتێک کوردانى باشوور ناتوانن وەک و هاولاتى ژیان و کەرامەنیان  پارێزراو بێت 
هاورى سەرنج 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە