مالیکی و پارتی

Wednesday, 20/07/2016, 21:13

2323 بینراوە


(بێستون لالە)
بەتەواوی لەگەڵ ئەو بۆچوونە سیاسیەدا هاوڕام کەئەڵێت، ئەوەی دوێنێ دۆست بوو،ئەمڕۆ دوژمنەو ئەوەی ئەمڕۆ دوژمنە سبەی دۆستە.سەردانەکەی ۱۸.۷.۲۰۱٦ی نوری مالیکی بۆ سلێمانی بەجۆرێک پارتی نیگەران کردووە،سەرلەبەری هەواڵی ڕۆژنامەو گۆڤارو تەلەفزیۆن و ماس میدیا مێگەلەکانی نزیک پارتی، باس باسی هەواڵ و هاتنی مالیکی بوو بۆ سلێمانی.
پێویستە کەمێک بگەڕێنەوە بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستاو شتێک بیری خوێنەرو هاوڵاتیان بخەینەوە.لە کاتی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر یا باشتر بگوترێت " مالیکی و بارزانی " ، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بینین بانگهێشتی نەوشیروان مستەفا دەکات کە لە بەغدا چاویان بە یەکدی بکەوێت.نەوشیروان مستەفا بانگهێشتەکە ڕەد دەکاتەوە و دەڵێت " بانگهێشتکردنەکە بۆ ئەوەیە ناکۆکی ئێمە و پارتی کە لە سەر شێوازی حوکمڕانی هەمانە، لە بەرانبەر بارزانیدا بەکاری بهێنن.ئەگەر بە پێچەوانە بووایە ڕەنگە ئەوان قبوڵیان بکردایە ".
لە کاتی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقی پاش مالیکیش، عەبادی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بە دیپلۆماتکارێکی  ئەمریکی دەڵێت : " ئەگەر سێ کەس بەدوربینی نەوشیروان مستەفام لە کابینەی دەوڵەت بووبایە بێگوومان لە چەند ساڵدا لە ڕووی ئابووری و.. وەپێش زۆربەی وڵاتانی تری عەڕەبی دەکەوتین،بەڵام نەوشیروان مستەفا هەموو هەوڵەکانی  تەنها بۆ پێشڤەچوونی هەرێمی کوردستانە "!!
پارتی دیموکراتی کوردستان خیانەت نەماوە بەرامبەر بەگەلی نەکردبێت،هیچ دوژمنێک نەماوە پارتی دەستی لەگەڵ تێکەڵ نەکردبێت،لەسەروبەندی شەڕی براکوژیدا پارتی و مسعود بارزانی صدامیان  هێنایە هەولێرو پەرلەمانی کوردستانی داگیرکرد ئیتر بۆچی هاتنی نوری مالیکی بۆ سلێمانی ئاسایی نیەو خیانەتە؟ نێچیروان بارزانی چەند ساڵێک پێش ئێستا ٦۰۰مەتر زەوی لە هەولێری پایتەختدا پێشکەشی مالیکی کرد،ساڵی ۲۰۰۹ کوڕەکەی مالیکی زەویەکەی فرۆشت بە  ۹۰دەفتەر!
بۆیە لەڕووی هەموو عورفێکی سیاسییەوە سەردانەکەی مالیکی بۆ سلێمانی ئاساییەو،ئینتەلابونەکەی پارتیش قیمەی ڕیسوایی و چەواشەکردنی ڕای گشتیە.......
(بێستون لالە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە