دەوڵەتی کوردی جێگای مەبەستە

Wednesday, 20/07/2016, 21:27

8422 بینراوە


نووسینی: فادیە فەهەد
رخنە لە ئۆجەلانیەکان دەگریت، تۆ لەگەڵ بارزانیەکانیت، رەخنە لە بارزانیەکان دەگریت تۆ لەگەڵ ئۆجەلانیەکانیت، رخنە لە ئۆجەلان دەگریت تۆ لەگەڵ ئەردۆگانی، رەخنە لە بارزانی دەگریت تۆ ناپاکیت . رەخنە لە هەردووکیان پێکەوە دەگریت، تۆ لەگەڵ تاڵەبانیت. رەخنە لە ئۆجەلان و بارزانی و تاڵەبانی دەگریت، (بەداخەوە بۆ تۆ )، تۆ کورد نیت، ئەمە ئەو وتەیەیە کە هاورێیەکی کوردم لە لاپەرەی فەیسبوکەکەی نوسیبوی، تێیدا کورتەی واقعە پەرش و بڵاوەکەی  کورد بەسەر خۆیدا تاوەکو سنوری دارمان  پیشان دەدات .
 واقعێکە، دابەشبونە فرەکەی لوبنان بەسەر پاشکۆیەتی و ئینتیمای لوبنانیەکانم بیردەخاتەوە، کە زۆر عەیب بوو نەیانتوانی قسە و داواکاری و ریزەکانیان یەکخەن، تەنانەت لە تاریکترین بارودۆخی چارەنوسسازدا و، لەو کاتەدا کە کیانی لوبنانی لە بازنەی خەتەری مانەوەی خۆیدا بوو. 
 ململانێکانی سوریا چووەتە قۆناغێکی تەماویەوە، خەیاڵی  لەئارادابوی دەوڵەتی کوردی باڵی بەسەر چالاکی و جموجۆڵە دیبلۆماسیەکان و گفتوگۆ ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان کێشاوە  بۆ خەمڵاندنی نەخشەی وڵاتێکی نوێ لە ناوچەکەدا، لەوەدا کە بتوانێت دووبارە هێڵی سنورەکان وینابکرێت و، وڵاتانێک هەڵوەشێنێتەوە و، وڵاتی تر دروست بکات، بەتایبەتی پاش زۆربونی قسەو باس لەسەر دارمانی دەوڵەتەکەی (داعش) و داروخانی بەم نزیکانە .
  گرێکوێرەی سەرجەم گرێکان لە ململانێ سوریادا، دەوڵەتی کوردیە، رۆژئاوا رێگە لە دروستبونی ناگرێت، لە کاتێکدا وڵاتانی دراوسێ لێی تۆقیون و هاوشانی یەکتر هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی پێش ئەوەی لەدایک بێت  لەناویبەرن . گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانێتیەکان لە نێوان لایەنە جیاوازەکان و، لە ریزی هەر هاوپەیمانێکێشدا، لە دەرئەنجامی ترسە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پێکدێت، نەوەکو پێشینیەک بێت لە ناوچەکەدا و، تامەزرۆی نەتەوەکانی تر بۆ سەربەخۆیی زیاد بکات . تورکیای زەندەقچوو، دەرگاکانی بە ئاشکرا بۆ روسیا واڵا کرد و، هاوپەیمانێتیەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا تازەکردەوە و، هێڵی گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ دراوسێکانیدا کردەوە و ئامادەباشی خۆی پیشاندا بۆ قسە کردن لەگەڵ خودی بەشار ئەسد دا، تەنها بۆ ئەوەی کۆدەنگیەک بۆ رەتکردنەوەی دەوڵەتی کوردی دەستەبەر بکات .
لە واقیعدا دەوڵەت لەسەر خەوبینین دروست نابێت، بەڵکو لەسەر بنەما و رەهەندە مرۆڤایەتی و جوگرافیەکان دادەمەزرێت، وەک دیبلۆماسیەکی بەسەلیقە  دەڵێت؛ زیاتر لە 1400 ساڵە دەوڵەتی کوردی بۆتە خەونی  کورد، شیعری شاعیرەکانیان و چیرۆکی چیرۆکنوسانیان،  بە میهرەبانیەک دەهۆننەوە بزوێنەری سۆزەکانیان بێت بۆ  هێوری و هێمن بونەوە، بەڵام نە جوگرافیا و نە ئابووری و نەش بارودۆخی ناوچەیی رێگە بە دروستبونی دەوڵەتەکە  نادەن، دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە لە ریزە چیا بەرز و سەختەکاندا، کۆمەڵە کوردەکان لە رووی جوگرافیا و رۆشنبیری و سیاسیەوە جیادەکاتەوە و ، لێکترازنی کورد – کورد زیاتر دەکات . فەراهەم بونی نەوت واتای بەردەستبونی داهاتە مادیەکان ناگەیەنێت بۆ وڵاتێک کە هیچ دەرچەیەکی دەریایی نەبێت، بەڵکو ئەو وڵاتە لە دیلێتی رەزامەندی وڵاتە دراوسێکانی دەمێنێتەوە، بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی و هاوردنی کاڵا و پێویستەکانی . 
ئاواتی کوردەکان بە ویستی وڵاتە زلهێزەکان ماوە، بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنن، ئەوەی دەوترێتەوە کە لەوانەیە  ئەمریکا پاڵپشتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکات، وەک هەنگاوێکی بەرایی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە، کە زامنی وڵاتێکی هاورێ و هاوپەیمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت و، سۆز ی ملیۆنەها کورد بە لای خۆیدا رابکێشێت، لە ناوچەیەکی ستراتیجیدا کە رۆژ بەرۆژ رووبەرووی رقو کینەی عەرەبی زیاتر دەبێتەوە . 
تا ئێستا وادیاەر چانسی دروستبونی دەوڵەتی کوردیتا حەدێکی گەورە نیوە بە نیوەیە، چانسێکە کە لەوانەیە گۆرانکاریەکانی هاوپەیمانێتیەکانی ئەم دواییە لەناوی بەرێت و گۆڕانکاری ستراتیجی تێدا بکات . ئایا ئەم هەلەش لەدەستی کورد دەردەچێت، کە بتوانن چرکەساتێکی مێژوویی لەخۆیان بگرن و مێژوویەک بۆ وڵاتێکی ئامادەکراو دروستبکەن، وەک لە بیستەکان لەدەستیان چوو، لەو کاتەی کەناوچەکە لە نێوان هاوپەیمانی سەرکەوتوو لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دابەشکرا، بێ ئەوەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بۆ ئەمان لەبەرچاو بگیرێت، ئەمەش پاش ئەوەی بەریتانیای هاوپەیمانیان لە پێناو رازی کردنی ئەتاورکی تورکی هاورێیان  پشتی تێکردن ؟ ئایا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، ئەگەر تەنانەت یاریچیەکانیش گۆرا بن ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە