له چه‌لی و ده‌شتانی جوله‌مێرگ و ئولو ده‌رۆ و به‌یت و شه‌بابی شه‌مزینان له قه‌راغه‌کانی باش قه‌ڵا بۆ وان و ئه‌رجش و ئارزوڕۆم و ئاگری و به‌هه‌شته سه‌وزاییه‌که‌ی چاڵدێران و قارس و بهستهڵکهکانی چله‌ی هاوینێ ، له ولاتر ، بۆ بێنگۆل و دێرسیم و تاتوان و به‌دلیس و وه‌یس و قره‌نی و سیرت و فارقین و ئامه‌د و باتمان و حه‌سه‌ن کیڤ و مێردین و ڕحا و جزیرێ ...
تێوه ئاخژینی کولتوری ئایین و پیرۆزکردنی و به‌لا نانی هه‌ر جوانیه‌کی نیشتمان ، به‌ڵایه‌که له گه‌ڵ ته‌مه‌نی ڕۆڵه‌کانمان پێ ده‌کا و ده‌بێته به‌شێکی جیا نهبۆوهی نامۆی هه‌تا هه‌تایه ، ده‌یان ناوی بیابانی عاره‌بی و ناوچه وشکه به‌ستوه‌کانی نێوهڕاسیتی ئاسیا، سیمای ئاری و مێزوپۆتامیای منداڵانی گۆڕیوه له وڵاتی کوردان .
خێزانێک نیه به‌ده‌ر بێت ، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌یه‌کی نێوی ئه‌مروڵا و نوروڵا و ماشه‌ڵا و به‌یتوڵا و قه‌د سهمیعهڵا و گۆتهس و یێڵماز نه‌بێت ، بۆ کچان خه‌دیجه‌کوبرا و امولموئمنین و هولیا و تولای دوگۆی نه‌بێت !؟