پێشڕەوی کورد پارتیە

Sunday, 24/07/2016, 0:10

3500 بینراوە


شیعری" پێشڕەو"
پێشڕەوی کورد پارتیە
سەودا سەری دزییە 
گیرفان بڕی عەجایەب
پارە خەیاڵی ئەبەدییە
'''''''''''''''''''''''''''''''''''
پێشڕەوی کورد پارتیە
عاشقی  جاشایەتییە
بێ لە ٣١/ی ئاب 
هیچ شانازیەکی نیە
؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛
پێشڕەوی کورد پارتیە
برا بچوکی عوسمانییە
بۆ نۆکەری هەموو لا
لە دونیا نەوعی نیە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
یەک  موسەقەفی  نیە
بۆ جوێن و ڕشانەوە 
سەرۆ و عەلی عەونییە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
سەرکردە بارزانیە
عەشرەتێکی هەزار کەس
پیاو ماقوڵێکی تیا نیە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
بۆ پێشەوەی تیا نیە
ڕاکردن و ئاش بەتاڵ
ڕێبازی  بارزانیە
،،،،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
شازی ساختەچێتیە
مردووش ساحێب دەنگە
سکاڵا هیچ قیمەتی نیە 
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
خواردەلەمیشی ئەفسانەییە
تا نەوتەکە هەبێت
منەتی بەکەس نیە
،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
خیش کردنی تیا نیە
تەماتەکانی زاخؤ
تەئریخەکەی سامییە
،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
ڕقی لە کوردایەتییە
کوردی چی، تەڕماشی چی
نۆکەری بژێوی بێ هیلاکییە
،،،،،،،،،،،،،،،
پێشڕەوی کورد پارتیە
سەربەخۆیی بێ مەرج نیە
سیستەمی پاشایەتی
بۆ دەوڵەتی کوردییە
،،،،،،،،،،،،،،،،،، 

کاروان کاروانچی
ئەڵمانیا - ٢٠١٦

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە