بەڵگەی سیخوڕی و بەکرێ گیراویی سامی محمود عبدالرحمن بۆ ساواکی ئێران

Sunday, 24/07/2016, 0:29

6654 بینراوە


لە کاتی ڕوخاندنی ڕژیمی شای ئێران خوێندکارە ئێرانیەکانی دژ بە ڕژێمی شا، لە جنێف / سویسرا هێرشیان کردە سەر قونسولیەتی ئێرانی و کۆمەلێک بەلگەنامەیان بەدەستکەوت. دواتر وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی ئەڵمانییش لە ژێر ناونیشانی (ساواک یان هاورێی ئەشکەنجە) ، لە نوسینی (HARALD IRNBERGER) ، 7 / 1977 ، ڤیەنا ، چاپخانەی ro ro ro. لە کۆکراوەی دۆسیەکانی دامودەزگای هەواگریی ساواکی ئێرانی و یەکێک لەو بەلگەنامانە لاپەرە 60/ 61، باس لە سامی محمود عبدالرحمن دەکات و نوسەری کتێبەکە دەنوسێ:
" ... بوارێکی تری کارو چالاکیەکانی ساواکی ئێرانی لە ئەوروپا بریتی بوو لە بابەتی کوردە هەلاتوەکانی عێراق بۆ ئەوروپا. با تەواوتر بلێین پێشمەرگەکانی مستەفا بارزانی ، ئەوانەی بزوتنەوەکەیان هەرەسی هێنا. ئارەزو وە ئامانجەکانی ڕژێمی شا لەم جەنگی کوردەدا چی بوون، مرۆڤ دەتوانێت لە لاپەرە 466ی ڕاپۆرتی پایک بیخوێنێتەوە: لەو بەَلگەنامەو ڕاپۆرتانەدا کە لای کۆمیتەکان بوون بێ پێجوپەنا نیشانی ئەدەن کە دوکتۆر هێنری کیسینجەر و شای ئێران هیوایان بەوە دەخواست کە کوردەکانی عێراق سەرکەوتن بەدەست نەهێنن.. سەرەڕای ئەو موئامەرە دڕندانەیەی لەو ماوەیەدا بەرامبەر کورد ئەنجامدرا بوو لەگەل ئەوەشدا پیاوێک لە سەر داواکاری موهیمەی ساواک نێردرایە ئەوروپا بۆئەوەی لەناو پێشمەرگە هەلاتوە کوردەکان سیخووڕ بۆ ساواک پەیدا بکات و دواتر کوردە پەیداکراوەکان قەناعەت پێبکات بگەرێنەوە بۆ عێراق و لەوانەی ئێرەو ئەوێ بزوتنەوەیەکی نوێ دروست بکرێت. ئەم تاوانبارە ناوی موحەمەد مەحمود عەبدول ڕەحمان کە بە سامی رەحمانی ناسراوەو کوردەو ئەندامێکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانی حەلکراو بوو ، کە ماوەیەکیش وەزیر بوو لە کابینەی بەغدادو دوای جەنگی کوردەکان لەگەل بەغداد، لەگەل بارزانی لە بەهاری 1975 هەلات بۆ ئێران. 
لە کاتێکدا پێشمەرگە هەلاتوەکانی تر لە ئێران لە ئوردوگاکان دەژیان یان ناچار دەکران وەک جاشی شای ئێران شەڕی ئێرانیە ڕاپەریوەکان بکەن ، سامی ڕەحمانی بە جزدانی پڕ لە پارەو بە پاسپۆرتی ئێرانیەوە ڕۆیشتە ئەوروپا. لە سەفارەتە ئێرانیەکانی ڤێناو ستۆکهۆلم و دەنهاغ و ...هتد. سەری هەَلئەداو هەروەها دەچوە ئۆردوگاکانی پەناهەندە کوردەکانی ئەو ولاتانە. ئەو کاتە نەمساو سوید و هۆلەندە تەنها ولات بوون کە ئامادە بوون پەناهەندەی کورد وەربگرن. دوای میوانداری و هاتوچۆی زۆر لە ڤیەنا ئیتر لەوێوە لە 10/1976 کۆمەلێک لە پێشمەرگە کوردە هەلاتوەکان بە چەند رێگایەک گەڕانەوە عێراق بۆ بەشدار بوون لە شەڕی پارتیزانی دوبارە دژ بە حکومەتی عێراق.
مەبەستی شا لەم ئامانجەدا دیارو ئاشکرابوو چونکە قەلای رێکەوتنەکەی سال و نیوێکی لەوەوبەر لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرابوو دوبارە زۆر تووشی لەقین ببوو. 
دەبوایە دوبارە بە رێگای کوردەوە فشار بخرێتە سەر رژێمی بەعس لە عێراق. باشترین نۆکەر و ئامراز بۆ ئەم مەبەستە دوبارە کەسانی وەک سامی محمود عبدالرحمان و بنەماڵەی بارزانی بوون ...  ئیستە لە بەلگەنامەکانی ویکیلیکس ئەو ڕاستیەش خرایە ڕوو کە بەیانی کچی سامی محمود عبدالرحمن سیخوریی بۆ میتی تورکی دەکات.. دیارە ئەمانە ئەم ڕەفتارو خیانەتانەیان پشتاو پشت بۆ ماوەتەوە.
من بە پێویستی دەزانم تەواوی هەموو ئەو بەلگەنامانەی دەست دەکەوون لەم بوارەدا کۆبکرینەوەو بکرێتە کتێبێک. کەم نین ئەوانەی سیخوڕیی و کاری بەکرێگیراویان بۆ دوژمنانی کورد کردووە بەلام پارتی و بنەماڵەی بارزانی پشکی شێریان بەر دەکەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە