حه‌مه‌ دۆستان سه‌ربازیكی وون

Sunday, 24/07/2016, 20:06

9566 بینراوە


لەسالیادی ھەلەبجە لە ٢٠٠٥ بابەتیکیم لەروژنامەی بەناوبانگی  سویدی ئیكسپریسن بینی  ، مانشیتەکەی ئەوە بوو تاله‌بانی و بارزانی  بەرامبەر ھەلەبجە ووشەی تاوانبار یان کەمتەرخەمی نوسیبوو ، لەنێو نوسینەکەی رەخنەبارانی پارتی ویه‌كیتی کردبوو كه‌جون بازرگانی به‌كه‌یسی هه‌له‌بجه‌ ده‌كه‌ن  ،  ئەمە بۆسالی ٢٠٠٥ وه‌ لەمیدیای سوید بەدەگمەن خەلک دەوێرا دەستی بۆببات  وه‌ره‌نگ بیت تائیستاش كه‌م كه‌س بوێری یان هه‌ول بدات له‌میدیای ئه‌ورپی رسوای بارزانی و تاله‌بانی بكات ، ، ھەستم کرد ئەوە بۆکارکردنی له‌گه‌ل  ئێمە دەگونجیت ،دوای ماوه‌یه‌ك   پەیوەندیم پێکرد و بوینە ھاوریی ودوای  جەند مانگیک بووە ئەندامی چاک له‌ سوید و  لەھەموو ھەولە سەرەتایەکانی ناسینی ئەنفال و ھەلەبجە و کارو چالاکیەکان بەتایبەتی کۆرو سیمنار بۆپەرلەمانی سوید و زانكۆی ئوپسا لا و كتیبخانه‌ی كوردی كه‌كۆریك بوو سازمان كرد بۆ په‌رله‌مانتاره‌ سویدیه‌كان و یادی ٢٠ ساله‌ی تاوانی ئه‌نفال وهه‌له‌بجه‌ كاكه‌ حه‌مه‌ یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی یاده‌كه‌ به‌شداربووه‌   ...
حەمە دۆستان کەسایەتیەکی دەگمەنی کورد بوو لەسوید ، چونکە ھەلە نیە بلێین ئەو لە دەنگە یەکەمەکانی رەخنەگری سەرانی پارتی ویەکیتی بوو له‌ میدیاكانی سویدی، نوسەریکی دیاربوو لەمیدیای سویدیدا،  دەیان دیدار و سیمنار ی لەمیدیاکانی سوید  و ره‌وه‌ندی كوردی له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی سوید لەسەر ئازاری گەلەکەی بەگشتی و ھەلەبجە بەتایبەتی سازکردبوو ،  کەبەشیکی لەگەل رێکخراوی جاک سازی کرد به‌شیكی تریشی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی شاره‌زا و سه‌ربه‌خۆ بۆره‌وه‌ندی كوردی و میدیای سویدی ئه‌نجامی ده‌دا ..به‌لام  له‌هه‌وله‌ سه‌ره‌تایه‌كانی رێكخراوی جاك له‌ولاتی سوید له‌ زۆربه‌ی دیداره‌ سویده‌كان و نامه‌نوسین و سه‌رنجدان بۆ ناسینی دۆسیه‌ی گه‌لكوژی كورد له‌ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌  له‌گه‌لمان بوو وه‌یه‌كه‌م به‌یانامه‌ بۆ سویدیه‌كان به‌زمانی سویدی ئه‌و نوسی .
له‌ گه‌رمه‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌والی وه‌رگیرانی په‌رتوكیكی به‌ختیار عه‌لی و سیمناریكی بۆ هه‌ندێ  ئه‌لمانی ، وه‌ك ده‌ستكه‌وتیكی زۆر گه‌وره‌ له‌میدیاكانی سلێمانی  به‌ خه‌لك ناسینرا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ هه‌نده‌ران له‌نێو میدیای خه‌لكی ئه‌ورپی بناسرێ ؟ كه‌سی تر خه‌باتی له‌هه‌نده‌ران له‌په‌رله‌مان و دام و  ده‌زگا له‌میدیا و ریكخراوه‌ ئه‌ورپیه‌كان  نه‌كردوه‌؟ له‌كاتیكدا به‌سه‌دان كه‌سایه‌تی دیاری كورد ئه‌مرو له‌نێو جومگه‌ سیاسیه‌ گرنگه‌كانی ئه‌ورپان . هاوكات ئه‌وه‌ی  به‌ختیار له‌وه‌رگیرانی په‌رتوكیكی كردویه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك حه‌مه‌ دۆستان ١٥سال به‌رله‌به‌ختیار عه‌لی ئه‌وكارانه‌ی كردوه‌ ، وه‌ خاوه‌نی ٧ په‌رتوكه‌ به‌زمانه‌كانی سویدی و ئینگلیزی و ئه‌لمانی ... وه جه‌ندین جار له‌میدیا به‌ناوبانگه‌كانی سوید له‌تیڤی وروژنامه‌ و رادیۆیه‌كانیه‌وه‌ دیداری له‌گه‌ل كراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌له‌بجه‌ ..... به‌لام تاله‌ژیان بوو به‌مردنه‌كه‌شیه‌وه‌  له‌و هه‌موو مییدیا  كوردیه‌  گرنگی پێنه‌درا ؟   بۆیه‌ زۆر جار باس له‌وئازاره‌ی ده‌كرد ، وه‌جه‌ند جاریك به‌یه‌كه‌وه‌ جوینه‌ په‌رله‌مان ، یان كۆرو سیمنارمان كه‌ بۆ سازكردبوو ،  په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سویدی وروژنامه‌نوسانی سوید  به‌هۆی نوسینه‌كانی باشیان ده‌ناسی به‌لام به‌داخه‌وه‌ تامالئاواییش كرد برواناكه‌م به‌ ئاستی سویدیه‌كان كورد ناسیبیتن!؟  .
 به‌كورتی حه‌مه‌ دۆستان سه‌ربازیكی تری وونی كوردبوو تامالئاوایی له‌ژیانیش كرد رێز له‌خه‌باتگیری و كاره‌كانی   نه‌گیرا و په‌یامیكیشی پێداین گه‌رله‌كوردستان گه‌ر  پیاوی ده‌سه‌لات یان له‌گه‌ل تاقمی ئه‌و میدیاكارانه‌ نه‌بیت كه‌میدیایان هه‌یه‌ ئه‌وا وه‌ك ده‌سه‌لات ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندنت ده‌خه‌نه‌ سه‌ر .
 به‌لام دلنیام روژگارگارێك  دێت حه‌مه‌ دۆستان به‌پێی كارو چالاكی ونوسینه‌كانی ڕێزیده‌گیری.

وێنەکەی سەرەوە: لە سیمنارێکدا بۆ گروپ نیتی پەرلەمانتارانی کورد ،سوید لەسالی ٢٠٠٦ کە لە چاک  سازمان کرد.

لەیادی ٢٠سالەی ھەلەبجەو ئەنفالدا  لەگەل ھیلینا سڤینوسونی نەمر روژنامەنوسی
 بەناوبانگ و ناسینەری کارەساتی ساتی تاوانەکەی ھەلەبجە ستیڤان ییرتن كه‌رێكخراوی چاك سازی كرد

یه‌كه‌م دانیشتن له‌په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر هه‌والدان بۆبه‌جینۆسایدناسینی ئه‌نفالدا ٢٠٠٦


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە