بزوتنەوەی گۆران و ساڵيادی راگه‌یاندنی ... !

Wednesday, 27/07/2016, 11:30

3283 بینراوە



ڕاستیەکانی پشت هۆکاری دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان و چەواشەکردنی جەماوەر بەفرۆشتنەوەی دروشمی زەرورەتێکی نیشتیمانی و جەماوەری بێت و هاتنە پێشەوەی چەندين ڕۆشەنبيرو ئەکاديمی بەخزمەتکردنێکی خۆبەخشانەی بێبەرامبەر بەئاراستەی وەهم و سەرابێك.
یەکەم: سەرەتای بیرۆکەکە لەلایەن کەسانێکی بەڕواڵەت بەرپرس و خاوەن پۆست بەڵام لە ئەرزی واقیع پەراوێزخراو گۆشەگیرو بێئومێدو داتاشراو لە هەموو پرس و بڕیارێك لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
تر هەر هەمویان بەخۆیە ببەستێتەوەو گرێبدات و وەك داشی دامە لەچوارچێوەی ئەجێنداو بەرژەوەندی خۆی جولەيان پێبکات. پۆستەکانیان ئەو دەسەڵاتانەی لەگەڵ خۆی نەدەبەخشیە ئەندامەکان کە ڕەنگدانەوەی ناوشينانەکانيان بێت. بۆ نمونە پۆستی جێگری سکرتێری يەکێتی تەنها بەناو جێگر بووەو لەڕاستیدا هەڵگری ئەو پۆستە ئەو دەسەڵاتانەی نەبو وەك پۆستەکە ئاماژەی پێدەکات، ئەگەر دەسەڵاتی فعلیان هەبا کەسیان ناڕازی ونيگەران نەدەبون، بێجگە لەوەش مام جەلال هەردەم لەهەوڵدان دابوو ناڕێکی لە نێوان ئەندامە بەهێزەکان دروست بکات تا بتوانێت ودڵنیا بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی هەر جولەیەك لەلایەن ئەندامەکانەوە لە دژی مام جەلال و بنەماڵە وسەروەت و سامانەکەيان. ئەوەش وايکرد ئەو ئەندامانەی خۆیان بە بەشخوراو و پشتگوێخراو دەزانی و تورسکایەیەکی ڕوونی ئايندەو دواڕۆژی خۆیان لەناو یەکێتی لەوەی پێیان بەخشراوە زیاتر نەدەبینی، بۆیە کەوتنە خۆیان بە ئاراستەی بانگەشەی ڕیفۆرم ودوايیش جیابوونەوە. سێهەم: خراپ سود وەرگرتن لە تورەیی ونارەزایی خەڵك لەو نادادپەروەریەی هەرێمی تێدا دەگوزەراو توانی خۆشباوەری زیاترین دەنگی جەماوەری هەرێم کۆبکاتەوە و بەکاری بهێنێ بۆ پێکانی مەرامەکانی و پتەو
دوەم: هاندەرێکی تر بە نواندنی پەرجەکردارێك سەبارەت بەوەی مام جەلال قورسايی هیچ کەساييەتێکی لە سەرکردایەتی یەکێتی نەهێشبوەوە. تەکەتولی خستبوە ناو ئەندامەکانی مەکتەب سیاسیەکانی تاکو بە ئاسا
نکردنی پێگەی خۆی بەرامبەر ئەو دوو لایەنە سەرەکیەی کە بەنەياری خۆی دەزانی و ناچاریان بکات حسابێکی زیاتری بۆ بکەن ! واتە هاندەرەکان هەمووی پرسی شەخسی و بەرژەوەندخوازی بوو بەدەرەجە یەکی تاکەکەسی بە ئيمتياز، خودی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان و چەند کەسێکی مەکتەب سایاسی وابەستەی ئەوو چەندین هەڵپەرست و بێتاونایێکی ناو يەکێتی کە هیوای بەدەستهێنانی هیچ پلەوپایەیان نەبوو لەناو ینك بوو. هەمو سەرکردەکانیان بەدرێژایی سیستەمی حوکمڕانی بەشدارو هاوبەشی هەموو گەندەڵی و خراپەکاری دەسەڵاتدارانی هەرێمن و لەو کەسانەن کە مام جەلال بەئاسودەييەوە شانازی پێوە دەکات لای سەفیری ئەمریکا لە بەغدا لەوەی کاتی خۆی چەند ملیاردێرێکی زۆر کەم هەبونە لەهەرێم بەڵام ئێستا هەزاران ملیاردێرو ملیۆنێر لەو چەند ساڵە کەمە دروست بونە لەژێر سێبەری ئەو دوو لايەنە فەرمانڕەوايەی هەرێم و کە ئەوانیش بەشدارن لەسەرکرداييەتيە ڕاگەيەندراوەکەی گۆڕان! لەهەمووی سەرنج ڕاکێشتر لە پاش پێکهێنانی بەناو "حکومەتی بنکە فراوان " هەڵسوکەوتە پراکتیزەکانیان یەك دەنك چیاوازی نەبوو لەگەڵ وەزیر و بەرپرسەکانی حیزبەکانی تر تا ئاستی دياريکردنی کەسەکانيش بەشايستە بوون لە پۆستەکان.
چوارەم: نيگەران بوون و توڕەبوونی نۆشێروان موستەفا لەو گوتەيەی مام جەلال " من پەشيمانم لەوەی کاتی خۆی لە پارتی ديموکراتی کوردستان جيابومەتەوە ".
روەها مانەوەو بەردەوام بونیشیان لە هەولێر هەر بەگرتنەبەری زەخت و ڕێکارە ئەمنیە توندەکانە تا ئەو کاتەی هێزێکی تری پاڵپشتی سەربازی وئەمنی تر دێت و ئەوەی پێشوو ڕادەماڵێت و خەڵکی هەولێریش ئەسەف وداخ بۆ ئەوانەی پێشتر هەڵناکێشێت، لەگەڵ ئەوەی بەدي
پێنجەم: پاش حەفت ساڵ، کاك نۆشێروان ئەو ماوەيە تا ڕاددەيەکی زۆر سەرکەوتوو بوە بەپێکانی يەکێك لە ئامانجە سەرەکيەکانیان کە نيگەرانيەکی زۆربوو لە پاشکۆيەتی يەکێتی بۆ بۆ پارتی و چەند قۆناغێکی بڕيوە بە کاڵکردنەوەی کاريگەرەکانی پارتی بەسەر يەکێتی. شەشەم: بزوتنەوەی گۆران نەيتوانيوەو ناتوانێت لە ئايندەيەکی نزيك پێگەو کاريگەريەکانی لە هەولێرو دهۆك ، وە بەتايبەتيش لە هەولێر بەهێز بکات لەبەر دوو هۆکار، يەکەميان: کارێکی زۆرکراوە لەهەموو بوارێکەوە لەسەر کەسايەتی نۆشێروان موستەفا لەلايەن پارتی و يەکێتيەوە لەناو جەماوەر، دوەميان: کاك نۆشێروان وەك پاشخانێکی مارکسی وە دواتر يەکێتی کاريگەريەکی نەرێنی دروستکردوە لەسەر دەروونی جەماوەر بەتايبەتی لەماوەی حوکمڕانی يەکێتی لە سەرەتاکانی نۆهەدەکانەوە لە هەولیر کە ئاسەوارو نمونەيەکی حوکمڕانی زۆر خراپی بەجێهێشتوە لەسەر هەولێر، لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێك لە ئەکاديمی و ڕۆشەنبيرانی هەولێر وەك خزمەتکردنێکی خۆبەخشانە کاری زۆريان بۆکردوە، بەڵام بەشی ڕەهایان لە کەسايەتيە پاشخان يەکێتيەکان بوە نەك هێنانە پێشەوەی دەموجاوی نوێ لە چین وتوێژە جیاجیاکانی خەڵکە ئەسلیەکەی هەولێر، هەر ئەو هۆکارەشە زۆربەی لایەنە سياسيەکان ناتوانن هەولێرو هەولێريەکان بەهی خۆیان بزانن و تاکە بژاردەيان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەولیر بەکارهێنانی هێزی چەکداری و سەربازيەو ه
ەل وبژاردەی تر زۆرن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەو هەم ئەو دەسەڵاتە دەتوانێت سۆزی جەماوەرو مانەوەی خۆی دەستەبەر بکات و هەم خەڵکیش ئاسودەو بەختەوەرو بەوەفا بن بۆیان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە