بەرپرسێکی یەکێتیی لە کەرکوک: پارتیی خۆی تەقە لە بارەگاکانی خۆی دەکات و ئێمە تاوانبار دەکات!

Wednesday, 27/07/2016, 17:13

5277 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست
پارتی وەک پیشەی هەمیشەیی داڕێژەری پلانی شکستخواردووە. لەم پلانەشدا هاوشێوەی پلانەکانی تری هەر زوو شکستی هێنا و ئاشکرا بوو . ماوەیەکە پارتی پلانێکی داناوە لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک. ئەویش بە تەقەکردن لە بارەگاکانی خۆی لە لایەن گروپێک چەکداری سەر بە هەمان حزب (پارتی) . کە تەواویی ئەو چەکدارانەی تەقەیان لە بارەگاکانی پارتی کردووە لە دوای وردبینی و لێکۆلینەوە دەرکەوتووە سەر بە خۆیان بوونە . 
سەرچاوەیەک لە نیو مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک بۆ پەیامنێری کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، کە لە ماوەی ڕابردوو چەند چەکدارێک بە ئۆتۆمبێلێکی BMW رەنگی ڕەش تەقەیان لە بارەگای ناوچەی 4 پارتی کرد کە دەکەوێتە گەرەکی ئیسکان لە شاری کەرکوک . دوای یەک ڕۆژ لە تەقەکردنەکە ئاسایشی پارتی ئەوەی بلاوکردەوە کە گوایە دوو لە تەقەکەرەکانی دەستگیر کردووە و سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن، بەلام هەر دوو رۆژ دواتر ئاسایشی یەکێتی شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر دەکات کە تەقەکەیان لە بارەگای پارتی کردووە و بە پێی زانیاریەکان لە دوای لێکۆلینەوە و فشارخستنە سەری، ئەویش ددانی بەوەداناوە کە بەڵێ ئەندامی پارتییە و لە لایەن پارتییەوە خۆیەوە ڕاسپێردراوە بەو کارە هەڵبستێت.
دیسان سەرچاوەکە بۆ کوردستانپۆسی ئاشکرا کرد کە هۆکاری ئەم کارەی پارتیی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە:
یەکەم / پارتی دەیەوێت یەکێتی پێتاوانبار بکات بەوەی کە ئەو کەسانەی تەقە لە بارەگاکانی دەکەن سەر بە یەکێتین.
دووەم / پارتی بەو پلانە دەیەوێت سۆزی خەڵکی کەرکوک بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، چونکە پارتی لە کەرکوک کەمینەیە.
سێیەم/ ئەو پلانەی پارتی بۆیە دایدەڕێژێت تا پارتیش رەوا بە خۆی بدات لە سنوری هەولێر و بادینان بە هەمان شێوەی فشار بخاتە سەر حیزبەکانی تری وەک یەکێتی و گۆڕان.
سەرچاوەکەی نێو مەڵبەندی یەکێتیی وتی، بەڵام خۆشبەختانە  ئەمجارەش وەک جارەکانی تر پارتی لەو پلانەی شکستی هێنا . هەر ئەمەش وایکرد پارتی سەرەتا هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە بێدەنگ نابێت لە ئاست ئەوەی بارەگاکانی بکەوێتە مەترسیەوە و تەقەی لێبکرێت . بەلام دوای دوو رۆژ دواتر و ئاشکرا بوونی پلانە شکست خواردووەکە بێدەنگی هەلبژارد.
کوردستانپۆست: ئه‌ی ئه‌و سێ  که‌سه‌ی کە ئیستا ده‌ستگیرکراون له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌؟
لە وەلامدا سەرچاوەکەی نێو مەڵبەند وتی: ئەو سێ کەسە ئەندامی پارتین  و ناسنامەی یەکێتیان بۆ تەزویر کرابوو. هەرچەندە پارتی هەرەشەی ئەوەی دەکرد، گوایە وەک بەڵگە ناسنامەکە بە مۆری یەکێتیشەوە بڵاودەکاتەوە، بەڵام کاتێک پارتی زانی، یەکێک لەو تاوانبارانە گیراوە و ددانی بە هەموو شتێکدا ناوە،  ئیتر بیدەنگ بوو.
ئیستا ئەو سێ کەسە گوایە تاوانبارەکانن لای ئاسایشی پارتی دەست بەسەرن، بەڵام پێدەچێت سیناریۆکەیان شکستی هینابیت.
شایه‌نی باسه‌ هه‌فته‌ی پێشو پارتی کردیه‌ هه‌ڵا گوایه‌ ته‌قه‌ له‌باره‌گاکانی له‌ سلیمانی کراوه‌ دوای لێکۆلینه‌وه‌ ده‌رکه‌وت یه‌کێک له‌وانە پاسه‌وانێکی سیداد بارزانی و ئه‌ندامی پارتی بوو، هەر بۆیه‌ ئیستا پارتی گه‌مه‌که‌ی گواستەوە بۆ که‌رکوک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە