فیداییەکانی بارزانی و فیداییەکانی سەدام

Thursday, 28/07/2016, 11:30

23736 بینراوە


ترس ڕێگە لە مردن ناگرێت، بەڵام ڕێگە لە ژیان دەگرێت
-----------------------
ساڵی ١٩٨٣ مانگی پێنج لە گوندی مالومە لەبەر دەمی ماڵی خوادا دنیا ئێشکم دەگرت،  ڕووناک ببۆوە، هاوڕێ پێشمەرگەکان هێشتا لە شیرن خەودابوون، لەپڕێکدا سێ مانگای گەورەم دینت بەکۆڵانەکەدا بەخێرایی سەربەرەو خوار ڕایان دەکرد و کلکیان ڕادەواشاند، ئەیان بۆڕان، گەر دنیا ڕووناک نەبوایە، ڕەنگە تەقەم لێبکردنایە و کارەساتێک بقەومایە، پاش کەمێک خاوەنەکەشیان بەدوایاندا هات و منیش لەسەر پەیژە دارە خوروخێچەکە هاتمە خوارەوە تفەنگەکەم بەدەستمەوە بوو، یارۆی خاوەن مانگاکان سڵاوی کرد و منیش پرسیم ئەوە چییان لێقەوماوە، مار دوپشک پێوەی داون یان ژانە سکیان هەیە ؟ 
ووتی نەوەڵا ئەو دەنگ گەورانە بەو قەبارەیەوە لە ترسی مێشەکەرانە ڕادەکەن و ناتوانن خۆیان ڕابگرن لە بەردەم مێشێکدا کە ئەیان گەزێت.
 ئەمە وانەیەکی باش بوو من لێوەی فێربووم، کە قەبارە و بۆڕە و خۆ نواندن، مانای ئازایەتی نییە، ئەم برادەرانەی کە دەتوانین وەک ئەو مانگا و گایانە سەیریان بکەین، گیانی خۆیان کردۆتە وێنەی مەسعود، بۆیە منیش دڵنیایان دەکەمەوە هەر بەقەدەر مانگاکانی مالومەیان پێدەکرێت لە بەردەم مێشە سەگانەیەکدا، چونکە فیداییەکانی کە پیاوە چرچە سەر و سمێڵ بۆیاخکراوەکەی پارتی "فازیل میرانی" ئەم دەستەواژەیەی داهێنا و دای بەگوێماندا کە مەسعود ٣٠٠٠٠ فیدایی هەیە و کە قەوما ئەوان دێنە سەر خەت و بەرگری لێدەکەن و دەبێت تا دەمرێت وەک سەرۆک و والی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.
هەرچەندە تا ئیستا ئەم فیدایە چەکلانەی مەسعودمان نەدی لەشەڕێکدا جوامێرییەک تۆماربکەن، بەڵام دنیایان پڕکردوە لەوێنەی قەشمەر و چەک و جبەخانەی دنیایان لەخۆیان بەستوە، وادەزانن بەوە دەبنە پاڵەوانی ڕووداوەکان.
   من کە سەیری ئەم وێنانە دەکەم هێندەی هەموو دنیا بەزەییم بە بەخاوەنەکانیان دێتەوە و دەڵێم : " ئەمە پاساوە بۆ هێنانەوەیە بۆ ئازایەتییەک کە خاوەنەکەی نییەتی، پاساوە بۆ پیاوەتیی و مەردایەتیی کە خاوەنەکانیان لێی بێبەش بووە! پارتیی مێژوویەکی بۆ خۆی و پیاوەکانی دروست کردووە، رۆژ بەرۆژ پیاوەتیی و رەوشتیان لێدەسەندێتەوە، شەرمە هەر کەسێک ئەمڕۆ خۆی بە ئازا و بە پیاو بزانێت، بڵێت من پارتییم، جگە لە خیانەت و جاشایەتیی لای پارتیی هیچ شتێکی دیکە بەهای نییە".ئەمانەی کە ئەم پارتییە ناپیاوانە دەیکەن بەهای نییە چونکە جگە لەخۆ نواندن هیچی تر لەپشتی ئەم وێنانەوە نییە.
 تاتۆی پشتی ئەم گەنجانە پێمان دەڵێن: " نیشتمانی ئێمە لەسەر قەیرانی کەسایەتییەکان کەوتوە".
 سەدام سوپای فیدایی هەبوو، دەیان لیوای حەرەس جمهوری شەونخونیان بۆی دەکرد، لەشکری سەدام، هێزی تایبەت، بەرگ ڕەشەکان، سوپای حەسەن و حسێن، دنیایەک سوپای جۆراو جۆری هەبوو، کەچی سەرئەنجام لەکونە سەگێکدا ترسنۆکانە گیرا و فیدایەکانیشی فریای نەکەوتن، تا دزداشەکەی بۆ هەڵکەن.
 فیداییەکانی مەسعودیش هەر هێندەی لە شەنگال جەوامێریان نواند و لە گوێڕ و مەخمور هەڵهاتن هەر ئەوەندەیان پێدەکرێت کە لە مەسعود قەوما لە تەکی بن.چونکە ئەمانە کەسانی خۆرسک نین، بەڵکو کۆیلەیەکن هەرکەسێک بێت و هەرکەسێک باڵا دەست بێت ئەوان لەشی خۆیانی لە خوم بۆدەگرن، چونکە بەتاڵن.
لە ساڵی ١٩٧٠کانەوە پارتی لە ئەمەریکا خۆی قایم دەکات، بەڵام نەیان توانیوە هونەرمەندێک، کەسێکی ناسراو والێبکەن کە ڕوویان تێبکات بە ویستی خۆیان پڕوپاگەندە یان سۆزێک بۆ کێشەی کورد رابکێشن! هۆکارەکەش دیار بوو، کە ئەمانە خاوەنی کێشەی گەلێک نەبوون، بە ئیستاشەوە وەکو بازرگانێک مامەلەیان بە مەسەلەی کوردەوە دەکرد، کوڕەکەی نێچیر چوو گۆرانیبێژێکی بۆ هەولێر هێنا تا، حەیران بڵێت، بەڵام لەدوایدا ئەویش ژوان بۆوە و پەنجەی پەشیمانی گەست، زانی هەڵەی کردوە، ئەمانە ئەو کەسانە نین کە مرۆڤ لێیان نزیک بکەوێتەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژئاڤا و شۆڕشەکەی و "یەپەکە" هەزاران خەڵکی جوان و ناسراوی دنیا، شانازیان پێوەدەکات و سمبوڵەکانیان بەرز دەکەنەوە  
یەپەکە نە پارەی داوە، نە فیداییەکانی خۆیان لە خوم ناوەو وێنەی بڵحیان لەسەر جەستەی داماویان کێشاوە.
ڕیانا ئەو کچە هونەرمەندە بەخەندەوە بەعەشقەوە وێنەی خۆی لەگەڵ سمبوڵی پارتێکدا بڵاو دەکاتەوە کە بۆ مرۆڤایەتی لە شەڕدان.

ریانا کێیە؟ بەم گۆرانییەدا رەنگە زۆر کەس بیناسێتەوە

 
کۆتاجار گەر نەمرین دەبینین، کە چۆن ئەم فیداییانەی مەسعودی ترسنۆک، لەشیان لە ترسا داخ دەکەن و وەک نەعامە سەریان دەکەن بەلمدا تا خەڵک نەیان بینن.
 نەجیب مەحفوز دەڵێت :"ترس ڕێگە لە مردن ناگرێت، بەڵام ڕێگە لە ژیان دەگرێت".فازیل نامەردانی و مەسرور بەراز بارازنی، چاک دەزانن ڕۆژگارێک دێت، نەک ٣٠٠٠٠ فیدایی لەگەڵدا نامێنێتەوە، بەڵکو وەکو قەزافی داریان تێدەبڕن، ئەو ڕۆژەش هێندە نزیکە بۆیە مەسعود ناوێرێت لەماڵەکەی خۆی بێتەدەرەوە، کۆپتەرە ١٩ ملیۆن دۆلارەکەشی یارمەتی نادات بۆ فڕین، نەک ئەم فیداییە هیچ لەبار نەبوانە! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە