ویكلیكس نهینیه‌كی گه‌وره‌ی میتی توركیا و نێجیرڤان ئیدریس بارزانی ئاشكرا ده‌كات

Sunday, 07.31.2016, 12:26

4298 بینراوە


مروڤیك خاوه‌ن كه‌رامه‌ت بێت  چۆن شه‌رم  ناكات ئه‌وه‌ سه‌روكی حكومه‌تی بێت
ئەم راپۆرتە لە لایەن ریان کرۆکەرەوە باڵیۆز و دیبلۆماتکاری ئەمریکا ئامادەکراوەو بەشێوەیەکی نهێنی دواتر لەلایەن پیگەی ویکیلیکسەوە ئاشکرا کراوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨، کرۆکەر راپۆرتەکەی بەناونیشانی "نێچیرڤان بارزانی، پرسی نەوت و تورکیا" نووسیوە.
یەکەم: پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا  
پەیوەندی نێوان تورکیا-هەرێم بەردەوام روو لە باش بوونە، وە نێچیرڤان دەلێت: "بناغەی متمانەمان داناوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ سوپای تورکیادا. سەبارەت بە پەکەکە،  حکومەتی هەرێم پێشوازی لە میتی تورکیا دەکات کە بێن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر  کار بکەن لەگەڵ  پۆلیس و ئاسایشی ناو فرۆکەخانە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی پەکەکە و هەرگومانلێکراوێكی پەکەکە کە لەرێگەی ئەم فرۆکەخانەوە هاتووچۆ دەکەن. وە حکومەتی  تورکیا دەتوانێت هەفتانە سەیری لیستی ناوەکان بکەن. هەروەها، نێچیرڤان ئاماژەی  بەوە کرد کە دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکەدا هەبووەو دلنیایی دەدات کە حکومەتی هەریم زۆر جدییە لەم پرسە. وە لەژێرەوە هەوڵدەدەین کاریگەریمان لەسەر  ئەندامانی پەکەکە هەبێت کە واز لەو حزبە بهێنن.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەردۆگان، لیستێك ناوی کۆمپانیای تورکی پێشنیارکردووە کە دەخوازێت بازرگانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دا بکەن، وە نێچیرڤانیش رەزامەندی لەسەر لیستەکە نیشانداوە بەلام داوا لە تورکیا دەکات کەلەرێگەی سوپاکەی خۆیەوە  ئەم کۆمپانیایانە بپارێزن کەکار دەکەن لە کوردستان بەتایبەتی کۆمپانیاکانی بواری نەوت.
دووەم: پەکەکە تیرۆریستە
سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی، هەوڵدەدات ئەو لێدوانەی مسعود بارزانی بەناراست لێکبداتەوە کە لەرۆژنامەکانی تورکیادا بلاوبۆتەوە گوایە مسعود بارزانی وتویەتی: "پەکەکە تیرۆریست نیە"، بەلام نێچیرڤان بارزانی رەتی دەکاتەوە کە بارزانی لێدوانێكی لەم شێوەیەی دابێت و بەڵکو بەهەڵە لەلایەن رۆژنامەوانانی تورکیا لێكدراوەتەوە،هەر لەم بارەیەوە نێچیرڤان دەلێت رۆژانی داهاتوو چاوپێککەوتن دەکەم لەگەڵ  میدیاکانی تورکیاو هەندێ میدیای تر بۆ رونکردنەوەی لێدوانەکەی مسعود بارزانی،وە قسە دەکەم لەگەڵ "مورات ۆزچەلیک" نوێنەری تورکیا دەکەم لەعیراق بۆ نەهێشتنی ئەم گومانەو ساردی لە پەیوەندیەکانمان.
ئەمەش لینکی راپۆرتەکەیه‌ كه‌ لە پیگەی فەرمی ویکیلیکس وه‌رگیراوه‌، سەرنج بدەنە خاڵی هەشتەم و نۆیەم:
 بۆ زانیاری زیاتر و ٥ راپۆرتی تر له‌سه‌ر ناپاكی و تاوانی به‌رپرسانی پارتی ویه‌كیتی كلیك له‌م لینكانه‌ بكه‌