پارتی چوار سەرکردەی داعشی لە رێگای برایم خەلیلەوە گەیاندە تورکیا

Sunday, 07.31.2016, 23:12

7322 بینراوە


پەیامنیرمان لە نێو دەزگای پاراستن، ئەوەی پێڕاگەیاندنین، کە نيهاد بارزاني ‌دوو ئه‌ندمانى ئه‌نجومه‌نى راويژكارى داعشی له‌ ريگاي برايم خه‌ليله‌وه‌  گەیاندە تورکیا
رۆیشتنی ئەم دوو داعشە پەەیوەندیی بە ترسى گرتنه‌وه‌ى شارى موسڵ هەیە، کە فشارى زۆرى كردوته‌ سه‌ر سه‌رانى داعش له‌ ويلايه‌تى نه‌ينه‌وا نزيك بونه‌وه‌ى شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى شارى نه‌ينه‌وا دەستی پێکردووە، بۆیە سه‌رانى داعشى ناچار كردوه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانى له‌و شاره‌ بگوازێته‌وه‌ له‌ريگاى موسڵ - زاخۆ لەوێشەوە بۆ توركيا له‌ويشه‌وه‌ بۆ سوريا
سەرچاوەکەمان دەڵێت له‌ رۆژى 27-7-2016 به‌كاروانێكى ئۆتومبيلى تايبه‌تى، کە نيهاد بارزانى خۆی سەرپەرشتی کردووە و له‌ ناو ئەو کاروانە سەیارەیەدا، کە  ئه‌مبلانسێكى سه‌ربازى كه‌ راسته‌و خۆ خۆى سه‌رپه‌رشتى گه‌ياندنى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى داعشى كردووە، ئەمیش له‌برى 6 ملیۆن دۆلارى ئه‌مريكى له‌ناو ئه‌مبالنسه‌كه‌وه‌ 4 داعشى تيدابووە، دوانیان سەرکردەی داعش بوون، سەرچاوەکە دەڵێت ئەو دوانە ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نى راويژكارى و ئه‌نداميكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى  بووە، پێدەچێت سێیەمیان ئه‌نداميكى هه‌واڵگرى داعش بووبێت، چوارەم نازانرێت چ پۆستێکی هەبووە، هەموویان راسته‌وخو برانە شارى زاخۆ له‌ويشه‌وه‌ بۆ ئيبراهيم خه‌ليل به‌ناوى برينداراى پيشمه‌رگه‌وه‌ به‌ پاسپۆرتى عيراقي، کە به‌سه‌لامه‌تى گه‌ياندرانه‌ شارى سلۆپي.
نۆما ديانى