ئاسۆ ئەلمانی پۆستێكی حکومی بە كۆنە بەعسیەك ئەدات!

Tuesday, 02/08/2016, 21:09

4107 بینراوە


ئاسۆ ئەلمانی ئەو کابرایەی کە خاوەنی مەلەفێکی گەورەی پڕ لە خیانەتە و کۆنەبەعسی و پیاوکوژی سەردەمی سەدام بووە، ئەم کەسە پڕ بە پڕی سەرانی پارتەکانی دەسەڵاتە، بۆیە یەکێتیی یەکسەر هێنایان و کردیان بە بەرپرسێکی گەورە لە شاری کەرکوک، ئیستا لەلایەن یەکێتییەوە لەوەتەی كراوە بە بەرپرسی مەڵبەند، لە كۆمەلێك دۆسیە تێوەگلاوە، كە نەك تەنها خەلكی كەركوك بەلكو كادیر و لایەنگرانی یەكێتی لە كەركوكی نیگەران كردووە . دیارە ئەوەی ئاسۆ ئەلمانی دەیكات یان بریتیە لە دزیی و راو رووتی دارایی، ئەمیش بە پاڵپشتی نەجمەدین كریم، تەنانەت کاری ناشرینی ئەخلاقیش دەکەن، کە لێرەدا نامەوێت ئەو وسانە بە قەد باڵای ناشرینیان نووسینەکەی پێ ناشرین بکەم.
ئاسۆ ئەڵمانی کە ناسراوە بە پیاوە فایلدارەكەی ناو یەكێتی . لە ماوەی ڕابردوودا، پۆستێكی حكومی داوە بە كۆنە رفیق بەعسیەك بە ناوی (سنا هیدایەت) . كە كچە مامۆستایەكی كوردە و لە حەویجە ژیاوەو دوای پرۆسە گەراوەتەوە بۆ كەركوك.
سەنا هیدایەت كێیە؟
سەنا هیدایەت لە بنەرەت خەلكی حەویجەیە و دەرچووی خانەی ماموستایانە . لە دوای پرۆسەی ئازادی و روخانی ڕژێمی بەعس لە سالی 2005 بە خێزانەوە هاتونەتە كەركوك . سنا لە حەویجە رفیق حزبی بووە لە سەردەمی بەعس دا . برایەكی بەناوی (مەسعود هیدایەت ) فیدایی سەددام بووە . برایەكی تری بەناوی (سعد هیدایەت) ئەندامی شعبە بووە .ئەم خوشک و برایانە چونکە پەروەردەی دەستی بەعس بوون، بۆیە لەوە گەیشتوون کە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات پێویستە خۆیان لە کاربەدەست و بەرپرسە حیزبییەکان نزیک بکەنەوە هەموو شتێک بکەن، تەنانەت کاری ئەخلاقیش . دیارە هەر هەمان هۆكاریش بووە كە توانیویانە خۆیان لە ئاسۆ ئەلمانی نزیك بكەنەوە .
چ پۆستێكە دراوە بە سنا؟
بەڕێوبەری بەشی كوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەشی كوردە و لە ماوەی ڕابردوو (دكتور محمد جاف) لەو شوێنە بوو . بەلام دوای دەرچونی دكتور محمد جاف لەو پۆستە ئاسۆ ئەلمانی سنا‌ و هیدایەتی بۆ ئەو پۆستە داناوە . لە كاتێكدا سنا‌ و هیدایەت ئەو زانیاریەیان نیە بۆ بەڕێوبردنی پۆستێكی وا گرنگ كە پەیوەستە بە پرەوەردەوە ، بە تایبەت بۆ كەركوك كە بە هەموو شێوەیەك لە ئێستادا تعریب كردنێكی بەردەوام هەیە لە بواری پەروەردە و بەغداد هەول دەدات خوێندنی كوردی لە كەركوك پەك بخات . كەچی سنا‌و هیدایەت خوێندن و نوسینی كوردی نازانن و كراوە بە بەڕێوبەر لەو شوێنە گرنگە.
لە سەر ئەو بابەتە لە مەلبەندی كەركوك چی دەگوزەرێت؟
سەرچاوەیەك لە مەلبەندی كەركوكی یەكێتی پێی ڕاگەیاندم، كە بەشێكی زۆری كادیرەكانی مەلبەند لەو كارە قیزەونەی ئاسۆ ئەلمانی نیگەرانن . تەنانەت رویشتون و بە ئاسۆیان ڕاگەیاندووە كە ئەو كۆنە بەعسیە نابیت ئەو پۆستەی پی بدرێت بەلام ئاسۆ پێانی وتووە كە لەو كەسە باشتر و شیاوتر نیە . دیارە ئاسۆ كۆنە بەعسیەكانی لە كەسانی كورد پەروەر پێ باشترە . راستیان فەرمووە كە مەنجەل گەڕاو سر قه‌پاخی خۆی دۆزیه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە