لەبری نارنجۆک ئەم وتارە دەگرمە ڕووداو

Thursday, 04/08/2016, 19:05

4723 بینراوە


ئێمە گەر ژیرانە بیر کەینەوە دەبێ خوێندنەوەو گلەیەکانمان تەنها لەسەر نەیارانمان نەبێ ، بەڵکو دروست وایە لەسە هەڵەکانی خۆمان بێ چونکە زیاتر هەڵوێستی نادرووستی خۆمان بووە  ئێمەی بەرەو هەڵدێر بردووە  نەک دوژمن  . وە دەبێ ئەوەش بزانین بەڕپرسی یەکەم بەرپرسان  نین ،  بەڵک و ئەو کاسە لێ سەرەوە و ماستاو چیە ناڕۆشن فیکرانەن کە کٶلکە خوێندەوارن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان .  نیشتیمان و نەتەوە  لەیاد دەکەن ولەکەناڵەکانی حیزبدا کاوێژ دەکەن . گەر وانیە ، با ئەو کەناڵەی ناوی لەخۆی ناوە بێ ڕکابەر وەڵامی ئەم پرسیارەم بۆ جەماوەر وەر بگرێ کەلە کۆتایی ئەم وتارەمدا هاتوە.
وەک ئاشکرایە لای هەموان ئێمەی کورد کلتوری  پڕ شانازیمان  ڕێگەمان پێ نادا سوکایەتی بە نەتەوەی تر بکەین ، بەپێچەوانەی زۆرێک لە عەرەب ،  لە کەمی ڕۆشنبیری و هەست کردن بەپچوکی خۆیانەوە لەپێش هاتنی ئاینی ئیسلامیەوە تا ئێستا بەردەوام  نەک سوکایەتی بەڵکو بوختان بۆ بونی نەتەوەی کوردیش دەکەن .تازەترین بەڵگەش ئەوەتا لە 7/3/2015 (مەیسەر بکور)ی سووری  لەکەناڵی میسرعەرەبیەدا دەڵێ گەورەترین درۆلەمێژودا بوونی نەتەوەی کوردە چونکە نەتەوەی کورد هەربوونی نیە لەبنە ڕەتدا کورد فارسن وە هێندێکیشیان لەلای دەریای قەزوینەوە هاتوون وەدەڵێ کورد زمانێکی یەک گرتووی نیە تەنانەت پیتیشیان نیە و بەپیتی عەرەبی دەنووسن و بەچەند زمانێکی جیاواز قسە دەکەن وەدەی ووت وشەی کورد واتای ( بەدو) دێ بەدوی فارسی ، واتە کەسی نەخوێندەواروناشارستانی فارسی  وەلە دڕێژەی قسەکانیدا چەند شەکرێکی تری شکاند ووتی بەڕێزان (  جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیش ) بەڕەچەڵەک عەرەبن  وە لەدرێژەی قسەکانیدا وتی کوردستانی باشور خاکی عەرەبە تەنانەت ( دیار بەکر) یش لەبنەڕەتدا خاکی عەرەبە بەڵام ئێستا لەژێر دەسەڵاتی تورکیایە . من تێ بینیم زۆرە لەسەر  قسە بزڕکاندنەی ئەم نەفامە و نەفامەکانی تر  بەم نزیکانە لەکتێبێکمدا وەڵامی هەویان دەدەمەوە . بەڵام ئەوەی دەم خاتە پێ کەنین و جێگای پرسیارە  بۆ دەبێ هەموو کورد فارس بێ وەک خۆی ئاماژەی پێ ئەدا،  بەڵام بەڕێزان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بەڕەچەڵەک عەرەب بن چونکە خەڵکانێکی ناسراو ڕۆشنبیرن  ؟ . من لەم لێدوانە دووڕ لەڕاستیە نیگەران نەبووم ئەوەی نیگەرانی کردم نەفامی  ڕاگەیاندنە کوردیەکان بوو  کە تەنها بە مل ملانێی حیزبی نەبێ عەقڵیان بەهیچی تر ناشکێ .ئەوەبوو زۆر بەخۆشیەوە بانگەشەیان بۆ ئەم لێدوانە دەکرد بەبێ ئەوەی خوێندنەوە یا هەڵوێستێکیان  هەبێ.  بەتایبەت ماڵپەڕی ڕووداو بەمانشێت لەبری ئەوەی بنوسێ ڕەگەز پەرستێ ، یاخود ناوی بنوسێ  نووسیبووی (شرۆڤەکارێکی سوری دەڵێ  بارزانی و تاڵەبانی بەڕەچەڵەک عەرەبن) لەکاتێکدا بێژەری کەناڵی (میسرعەرەبیە) لەپێشەکی بەرنامەکەدا وەک مامۆستایەک بەبینەری ناساند . بەڵام کاک (هەڵات ڕێبوار)ی خوێندەوار لەماڵپەڕی رووداوی پارتی لەخوێنەری کردە شرۆڤەکار. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو ڕەگەز پەرستە لەلێدوانەکەیدا دەڵێ جەلال تاڵەبانی و بارزانی بەڕەچەڵەک عەرەبن . لەکاتی وەرگێڕاندا ئەو ماڵپەڕە  لەبری هەڵوێست وەرگرتن  تەنها بیرو هۆشیان بۆ ئەوە چووە ،  چۆن ناوی تاڵەبانی پێش بارزانی هاتووە لەو لێدوانەدا ، لەبەر ئەوە لەمانشێتەکەدا وەک کاڕێکی گرنگ و هەست کردنیان بەبەرپرسیارێتی حیزبی لەکاتی وەڕگێڕاندا  ناوی بارزانیان پێش تاڵەبانی خست . ئەوەیە عەقڵیەتی ڕۆشنبیری میدیای  حیزب . ئالێرەدا دەکرێ پرسیارێ ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت و جێگرەکانیان وبەرپرسان و هەموو ئەو ڕاوێژکارانە بکەم کە بە موچەی خوێنی شەهیدان دەژین. چۆن ڕووتان دێت باسی حکومەتی هەرێم بکەن یا ناوی حکومەتی هەرێم بێنن لەڕاگەیاندنەکانا ، لەکاتێکدا هەر یەکێ لەحیزبەکانتان دەیان کەناڵی ڕاگەیاندنی هەیە. پرسیارەکە ئەمەیە ئایە خۆتان تەریق نابنەوە ئەوحکومەتەی کەباسی دەکەن و بەمیلەتی دەفرۆشنەوە و شانازی پێوە دەکەن ئەو مافەتان پێ نەداوە  یەک کەناڵی تەلەفزیونی هەبێ  تەنانەت یەک گۆڤارو ڕۆژنامەشی نیە ، ئەمەش دەمان باتە سەر ئەو دوڕیانەی کە ئێوە حیزبەکانی خۆتان زۆرلا پیرۆز ترو گەورەترە  لەحکومەت وە لەبری کوردایەتی  ئێوە تەنها حیزبایەتی دەکەن . ئەمەش مایەی شەرمەزاریە نەک تەنها بۆ ئێوە بەڵک و بۆ هەموو کورد کەئێوە بوونەتە ڕابەری ، وەبێ گومان بن  نەک من خوێنەریش پیاوێکی ژیرتان تیا نابەدی ناکا  وەڵامی ئەم پرسیارەم   بداتەوە  . بەس دەبێ ئەوەش بزانن هەموو کوردێکی بەشەرەف هەموو ڕۆشن فیکرێ هەموو  پێشمەرگەیەکی بەئەمەک  دەڵێن .  بەداخەوە  بۆ ئەم کوردستانە جوانە خەڵکانێکی نەزان و ناشرینی وەک ئێوە دەی بەن بەڕێوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە