ویکیلیکس: پیلانی چەند بەرپرسێکی یەکێتی دژ بە پەکەکە

Wednesday, 10/08/2016, 23:19

5136 بینراوە


تیمی هەرێم لە بالیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەڕەسمی گوشاریان خستۆتە سەر حکومەتی هەریم کە چەند ڕێگەیەکی تری جیاواز و تایبەت بگرنەبەر و بەردەوام بن لە دژایەتی کردنی پەکەکە، بەنمونە: زیاتر بەهێزکردنی بازگەکان بۆ ڕێگریکردن لەهاتوچۆی ئەندامانی پەکەکەو توندکردنی خاڵە پشکنینەکانی ناو فرۆکەخانەو پشکنینی گەشتیارەکانی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ.
ئەو پارێزگایەی کەلەژێر دەسەلاتی یەکێتی دایە (مەبەست لێی سلێمانییە) ئەگەرچی سنوری لەگەڵ تورکیادا نیە، بەڵام چیای قەندیل دەکەوێتە ئەو پارێزگایەو پەکەکە تیایدا جێگیربووە.
لەکۆبونەوەی ١٢ی نۆڤەمبەردا،ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی (مەلا بەختیار) ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٣ی نۆڤەمبەردا تەواوی ئۆفیسەکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستانیان (پەچەدەکە) داخستووە کە سەر بەپەکەکەن و دژی هەر چالاکییەک دەوەستنەوە کە ئەنجام بدرێت لەلایەن پەکەکەو ڕێگری لە هەر جموجۆڵێکیان دەکرێت لە پارێزگای سلێمانی لەلایەن پێشمەرگەکانی یەکێتییەوە.
هەروەها، مەلا بەختیار لەلایەکی ترەوە رایگەیاندووە کە "پەکەکە لێرە میوانە، بەلام خۆیان خۆیان دەژیەنن و ئێمە هیچ پشتیگرییەکیان ناکەین" ، بەردەوام دەبێت لە قسەکانی و دەڵێت "ئێمە لەگەڵ پەکەکەدا هاوڕا نین و ئێمە ئارەزوو ناکەین شەڕ لەگەڵ تورکیادا هەڵگیرسێنین"
مستەفای سەید قادر جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی، رایدەگەیەنێت کە هێزەکەی وەڵامی هێرشەکانی تورکیا ناداتەوە ، بەتایبەت ئەگەر هێرشەکانی تورکیا تەنها بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە بێت. هەروەها دەڵێت: "هێزەکەی زۆر بەتوندی سنورەکانی پەکەکەیان کۆنتڕۆل کردووەو لەمەودوا ڕێگەنادەین هیچ ڕاگەیاندکارو میدیایەک بچێتە ئەو ناوچەیە" ، وە جەحت دەکاتەوە لەوەی کە هەموو ئۆفیس و بارەگاکانی پەچەدەکە لە سلێمانی داخراون.
کامەران ئەحمەد بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم بەرەسمی داوایان لێکردوین کە ڕێگەنەدەین هیچ ئەندام و لایەنگرێکی پەکەکە گەشت بکەن و خاڵەپشکنینەکانی ناو فرۆکەخانە بەرامبەر گەشتیاران توندتر بکەین.
شایەنی باسە، ئەم راپۆرتە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن ریان کرۆکەری باڵیۆزی ئەمریکای ئەوسا ئامادەکراوەو بەنهینی نێردراوە بۆ ئەمریکا و پیگەی ویکیلیکس ئاشکرای کردووە و هەشتەم راپۆرتی مالپەری ١٧ی شوباتە.

لینکی ئەم راپۆرتە لەپێگەی فەرمی ویکیلیکس:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە