ئەگەر مەسعود نە خوێندەوارە، ئەی چۆن ئەو هەموو کەڵە خوێندەوارانەی هەڵخەلەتاند؟

Friday, 12/08/2016, 22:30

5648 بینراوە


هەموو دەزانین کە سەرۆکی پارتیی و خێڵی بارزان، کەسێکی نەخوێندەوارە، تەنانەت ئاستی ووشیاریشی لە مەترێک بڕ ناکات، بیرکردنەوەی تەسک و دەم و لەوسی قسەکردنی سەرجەمیان مایەی قەشمەرییە، چونکە هەر لە کاتی ئاشکرابوونی فالیدارەکاندا، ئەم سەرۆکە فەلە ووتی: شکور ئێمە فایدارمان نییە، کەچی لە پیش هەموو کەسێک دەرکەوت کە وشیار زێباری خاڵۆی فالیداربووە و تا ڕوخاندنی سەدام پیاوی سەفارەتی سەدام بووە. بڕوانە ئەم لینکە:
ببینە لەم لینکەدا، ووشیار زێباری خاڵی مەسعود سیخوڕبووە و هەواڵی لە ڕیگەی سەفارەتەوە ناردوە بۆ بەغداد، کە لەناو کوردەکاندا کێ و کێی تر هاوکاری سەفارەتەکانی بەعس دەکەن لەدەرەوەی ووڵات.
 هەروەها کێ دەتوانیت بڵێین، کە حەمەخانی حاجی دارا و قالە فەرەج نەک هەر فایلداربوون ، بەڵکو دەستیان سوور بووە بە خوێنی دەیان پێشمەرگە. هەروەها کام لە کەسەکانی نێو پارتی دەناسن کە رۆژێک لە رۆژان تەواری یان سیخوڕی بەعس، نەبووبیت؟ بۆ نمونە هەر پێری کاتێک نوێنەری پێشمەرگە دێرینەکان چوونەتە لای مەسعود بارزانی، بۆ گلەیی لە نەبوونی مووچە، مەسعود گووتی: من ئاگادار نیم لەم کارە، کە مووچە نییە! وەرە سەرۆک ئەوەندە بێ چاو و روو و درۆزن و ساختەچی بیت، قسەی وا بکات؟، بڵێت کە ئاگای لە حاڵی پێشمەرگە نییە؟ ئەو پێشمەرگاناەی کە پارێزگاری لە خاک و خەڵک دەکەن؟ ئەگەر لە ڕاستیشدا ئاگاداری ڕەووشی پێشمەرگە نەبێت، دەبێت ئەو سەرۆکە چ جۆرە سەرۆکێک بیت؟
سەرجەم ووتەکان و هەڵسووکەوتەکانی ئەم سەرۆکە فەلە ساختەچییە دوورە لە ڕاستیەوە، لێرەدا تەنها بەڵگەیەک دەهێنمەوە، لەسەر "جێفری ئارچەر"، ئەندام پەرلەمانی بەریتانی و نووسەرێکی ناوداریشە، بڕوانە لینکی خوارەوە، ئەوەش باس لە چەپەکان و کۆمەنیستەکانی ئەوروپا دەکات، لەکاتی کۆرەوەکەدا، کۆمەڵێک چەپ و کۆمەنیستی ئەوروپی هەستان بەسازدانی ئاهەنگێکی گەورە و لەو ئاهەنگەدا ٥٧ ملێۆن پاوەندیان کۆکردەوە، بەو نیازەی کە لە ئازاری گەلە ستەمدیدەکەمان کەمبکاتەوە، هیچ نەبیت پەتوویەک، کیسە خەوێکیان بۆ بەردرێتەوە، یان هەر هیچ نەبێت دەتواندرا، ڕیگە لە برسامردنی خەڵکە ڕەش و ڕووتەکەمان بگیردرێت، بە کڕینی خواردنی ئامادە و بگەیندرێتە ئەو جێگایەی کە خەڵکەکەی تێدا ئاوارەبوو بوو، بەڵام ئەو دوو جانەوەرە (مەسعودی کوڕی مەلا مستەفاو جێفری ئارچەر)، پارەکەیان خوارد، خەڵکەکەش بەو حاڵە گەیەنرا، کە دیتمان، کەچی لە تێڤیەکاندا، مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا، دوای ئەو تاوانە گەورەی جێفری ئارچەر، ئارچەر هاتە کوردستان، ئیتر لە تێڤیەکانەوە بۆ ڕادێۆکان، پاشان ڕۆژنامەکان کە دۆستی هەرە گەورەی نەتەوەکەمان سەردانی کوردستان دەکات.
خوێنەری هێژا.
ئەوەی دەیبینیت بەڵگەی دادگای خودی بەریتانیە، کە جێفری ئارچەر لەسەر دزینی ئەو پارە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵگەکان بە عەرەبی و ئینگلیزییە، ئیتر پێوسیت ناکات، باس لە ساختەچیتی و درۆزنی مەسعود بکەین. هەروەها سەرۆکێک هێندە بەو ئاستە خیانەت لە خەڵکەکیەی خۆی بکات، لەو کاتە مەترسیدارەدا، ئیتر بۆ چاوەڕێی هەموو خراپترینی لێناکرێت، هیوادارم کە هەمووکەسێک بەڵگەکان کۆپی بکات و لالەی خۆی هەڵیبگرێت، من دڵنیام رۆژگاریان نزیک بۆتەوە.
وەکوو گووتمان ووتەکانی ئەم سەرۆکە فەلە خۆی لە خۆیدا بەلگەیە، کە ئەم کابرایە ئاگای لە دزەکانی دەوروبەری خۆشێتی، نەک تەنیا دزییەکانی خۆی، بەلام ئاگای لە جیهانی عەقڵ و کتێب و نووسین نییە! باشە کە سەرۆک بەم شیوەیە، نەخوێندەوار و کۆڵەوار و هەژاری بیر بێت، بۆ توانی ئەو هەموو کەڵە نووسەرە خاوەن دکتۆرا و ئەزمونی خوێندن و شیعر و ئەدیبانە لە خشتە بەرێت؟ بۆ وەڵامیش پێویستە ئێمە لێرەوە گەڕێنینەوە بۆلای جەلال تالەبانی، چونکە جەلال تاڵەبانی خۆی مەسعودی هێنایەوە بۆ کوردستان، ئەگینا خۆی نەدەهاتەوە، ئەوکاتە کوڕی ئەم ئاشبەتاڵچییە هێشتا نوزە شەرمێکی تێدا مابوو، لە ڕووی نەدەهات بگەڕێتەوە، چونکە هەموو شتیک کۆتایی هات، کەچی چەکدارێکی بنەماڵە فیشەکێکیان نەتەقاند، هەروەها لایەنەکانی دیکە لەلای خەڵک خۆشەویست بووبوون و جەماوەریان زۆ بوو، کەسانی دیکە لە ڕوویان نەدەهات باسی سەربە بنەماڵەیی خۆیان بکە.
بەکورتی جەلال تاڵەبانی پاش ئەوەی کە ٤٠ ساڵ شەڕی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی کرد، هەزاران لاوی نیشتیمانی دا بە کوشت، ئەی ئێستا ئەم هەرا و زەنایە چیە کە جەلال تاڵەبانی بەرپای کرد، بۆ بە حەسرەتەوە بوو مەسعود بگڕێتەوە؟، مەگەر جەلال لە هەموو کەسێک باشتر مەسعود ناناسێت؟ نەخێر ڕاستیەکەی ئەوەیە کە جەلال تاڵەبانی لە هەموو کەسێک باشتر بنەماڵە ناس دەکات و هیچ کەسێک وەکو جەلال بنەمالە ناناسێت، چونکە مێژووەکەیان وا ئەڵێ، ئەی کەوایە بۆ مەسعودی هێنایەوە، نەک هەر هێناشیەوە، بەڵکو کۆلان بە کۆلان جەلال سواڵی دەنگدانی بۆ مەسعود مستەفا بارزانی دەکرد. کەواتە نهێنیەکان ئاشکران، کە هەردووکیان جەلال تالەبانی و مەسعود بارزانی سیخوڕی ئەنتەرناشناڵن، بەڵگەەکانیش هەروا ئەڵێن، ئەوەش کاتێک کە سەربازانی ئیمام و چەپەکان کۆمەنیستەکانی ئێران پەلاماری سەفارەتی ئەمەریکایان دا کۆمەڵیک بەڵگە لەوێدا دەستی بەسەردا گیرا، بەتایبەت ئەو بەشەیان کە پەیوەندی بەسەرانی کوردەوە هەیە، چریکەهای فدای خلق ایران، هەروەها بەسیجیەکان بەڵگەکانیان بڵاو کردەوە، یەکێک لەو بەڵگانە ئەڵێ: بلەی ئەحە ڕەش نەخۆشە ڕەنگە بەم زوانە بمرێت، بۆیە لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی چەپگرای ئێران کوردستان، پێویستە جەلال تالەبانی بە زووترین کات بگەڕیتەوە بۆ کوردستان. نامەکان مێژووی ساڵی ١٩٧٥ پێوەیە بەدەستی مەزهەری خالقی گەیشتۆتە دەستی جەلال تالەبانی. تاڵەبانی لە هەموو کەسێک باشتر ئاگادارە ئەو پارەیەی کە کۆمەنیست و چەپەکانی ئەوروپا کۆیانکردەوە بۆ ئاوارەکانی کۆچە گەورەکە، پارەکە لە نیوان مەسعود مستەفا بارزانی و جێفری ئارچەردا بزربوو، ئەی چۆنە ئێستا بانگەواز دەکات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ مەسعود و ئەڵێ کە کاک مەسعود پێشمەرگەی دێرینە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بڕیار لەدەرەوەی جەلال و مەسعود، ئەوان نوێنەری سەرمایەداران"پۆڵ برێمەر" دەزانن کە مەسعود کییە و دەزانن کە سەرمایەی گەلێکی دەکەویتە دەست و گەلەکەی برسی دەکات و سامانەکەی ڕەوانەی لای خۆیان دەکات. بۆیە مەسرور خانوو بە ١٠ ملێۆن دۆلار دەکڕێت، مەنسووری کوڕیشی لە قومارخانەکانی لاسڤیگاس ٣ ملێۆن یۆرۆ دەدۆڕێنێت. بە پێی هەموو پیوەرەکانی حاسیبەکە و مایکڵ رۆبین بنەمالەی مەسعود ال بارزان ٣٠٠ ملیاردیان دزیوە، بنەمالەی جەلال هەر هیچ نەبێت هێندە یان لەوان کەمتریان دزیوە، ئەگینا کوا ئەو نزیکە نیو ترلێۆن دۆلارەی هاتۆتە خەزێنەی کوردستانەوە؟ تۆنلی بلیر ئێستا داوای لێبوردن دەکات، کە بەهەڵە عێراقیە دەسەڵاتدارەکان کەوتنە داوەوە، بەڵام تۆنی بلێر دەزانیت کە هێرۆ و شاناز و قەومەکەی دوای ئەویش بە ملیارد دۆلاریان گەیاندۆتە بەریتانیا، بۆیە لە تۆنی بلێر دەبوورن و نایدەنە دادگا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە