مه‌سرور بارزانی بازرگانی له‌گه‌ل حه‌شدی شه‌عبیش ده‌كات

Saturday, 13/08/2016, 12:45

4254 بینراوە


لە دوای دروست بونی حشدی شه‌عبی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە وەک دوژمنی کورد سەیری ئەو گروپەی کردووە . بە جۆرێک زۆر جار لایەنەکانی تری کوردستانی بەوە تاوانبار کردووە کە پەیوەندیان لەگەل حشدی شبی هەیە . بەلام پارتی ژێر بەژێر و لە چ جۆرە پەیوەندیەکی لەگەل حشدی شبی هەبووە ؟ پارتی چۆن بە سیاسەتی چەواشەکاری کاری لەگەل حشدی شبی کردووە ؟ بازرگانی کردن لە گەل حشدی شعبی خیانەتە یان نیشتیمان پەروەرییە ؟؟
 - پەیوەندی پارتی و حشدی شعبی لە روی بازرگانیەوە !!
پارتی دیمکراتی کوردستان کە خۆی بە نەیاری حشدی شعبی دەزانێت لە ماوەی ڕابردوو پەیوەندیەکی توندو تۆلی بازرگانی لە نێوان سەرکردەکانی ئەو حزبەو حشدی شعبی هەبووە . بە جۆرێک تەواوی پێداویستیە خۆراکی و خواردنی حشدی شعبی لە لایەن چەند بەرپرسێکی پارتی دابین کراوە . کە ئەو بەرپرسانە لە ژێر فەرمانی مسروری کوری مسعود بارزانی ئەو گرێبەستەیان لەگەل بەرێوبەرانی حشدی شعبی واژوو کردبوو .
- کێ سەرپەرشتی بازرگانیەکەی دەکرد لە بەغداد؟
بۆ تەواوی کارەکانی ئەو گرێبەستە شاخەوان عبدللای پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد سەرپەرشتی کارەکانی کردووە . کە کەسێکی نزیک لە مسرور  بارزانییە . پێشتر لە دەزگا موخابەراتیەکەی مسرور لە کەرکوک بەربرس بووە . بۆیە ئەو کارە بەو ئەندام پەرلەمانە سپێردراوە . سەیر لەوەیە ئەندام پەرلەمان پێویستە کاری یاسا دانان بکات بەلام ئەو جاشەی پارتی خەریکی بازرگانیکردنە بۆ  مسرور بارزانی . لە لایەکی ترەوە بە بەردەوام لە ڕاگەیاندنەکانەوە  هێرش دەکاتە سەر حشدی شعبی .. بەلام بێ ئاگا لەوەی روی زەردیان ئاشکرا دەبێت.
- بارزگانیەکە لە چی پێکهاتبوو ؟؟
بازرگانیەکە بریتی بوو لە دابینکردنی خواردەمەنی وەک ( گۆشت ، میوە ) بۆ تەواوی حشدی شعبی لە عێراق . تەواوی ئەو خوادنانە لە کوردستان لە زاخۆوە دەگوزرانەوە بۆ بەغداد . هەندیکجار راستەوخۆ لە تورکیاوە دەهێنران و ڕەوانەی بەغداد دەکران . بۆ پاراستنی ئاسایشی ئۆتومبیلە بارهەلگرەکان تا سنوری پێشمەرگە لە ئەستۆی پارتی بووە و لە دوای گەیشتنی بارهەلگرەکان بە سنوری حشدی شعبی لە سلیمان بیک لە ئەستۆی حشدی شعبی بووە . شوفیرەکانیش لە کورد و عەرەب پێکهاتبوون .
- هۆکاری ڕێگریەکانی حشد لە سلیمان بیک چی بووە ؟
لە ماوەی ڕابردوو هەندێکجار حشدی شعبی ڕێگای سەرەکی کەرکوک بەغدادی دادەخست بۆ چەند کاتژمێرێک لە ناحیەی سلیمان بیک نزیک دوز خورماتوو . بەلام بە وتەی یەکێک لەو شوفێرانەی کە لەو کارە بازرگانیەدا کاریکردووە . ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەو کاتەی بارهەلگرەکانی مسرور بارزانی کە خواردنی حشدی شعبیان هەلگرتبوو گەیشتونەتە ئەو سنورە حشدی شعبی ڕێگاکەی داخستووە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئەو بارهەلگرانە تێپەرن و تەنها ڕێگایان بەو بارهەلگرانە داوە تێپەرن کە سەر بە مسرور بارزانی بووە . ئمەش وەک کار ئاسانیەک بۆ ئەوەی خواردنەکان زوو بگاتە بەغداد و لە هەمان کات هیچ مەترسیەک لە سەر بارهەلگرەکان نەبێت لە رێگا . ئەمە جگە لەوەی لە کاتی گەیشتنی ئەو بارهەلگرانە بە ناحیەی سلیمان بیک تا بەغداد حشدی شعبی پاسەوانی کردوون .
- ئەو شوفێرانە کێ بوون کە لەو کارە کاریان کردووە ؟
- بە پێی وتەی یەکێک لە شوفێرەکان ئەو کەسانەی شوفێر  بون لە لایەن خودی دەزگاکەی مسرور بازانی لێکۆلینەوەیان لە سەر کراوەو دەبوایە سەر بە پارتی بوایە یان شیعەکان دەبوایە جێی متمانەی  حشد بونایە بۆ ئەوەی ئەو زانیاریانە دزە نەکات .
- بازرگانی لەگەل داعش و گواستنەوەی بۆ بەغداد !!!
یەکێک لەو خواردنانە کە گروپەکەی سەر بە پارتی و خودی مسرور بارزانی بریتی بووە لە دابین کردنی گۆشت بۆ حشدی شعبی . چەند کەسێکی باوەر پێکراوی دەزگا سیخوریەکەی مسرور بارزانی لە کەرکوک ڕاسپێردرابوون بۆ کرنی مەرو ڕەشە ولاغ . بۆ ئەو مەبەستەش ئەو گروپە لەگەل چەتەکانی داعش ڕێکەوتبون و مەرو ڕەشە ولاغیان بە نرخێکی هەزان لیدەکرین و سەریان دەبری و گۆشتەکەیان بۆ حشدی شعبی دەگواستەوە . بۆ ئەمکارەش دەبوایە فەرماندەکانی پارتی لە محوەرەکان کارئاسانیان بۆ بکەن و چاوپۆشیان کردووە لەو بازرگانیەی بنەمالەی بارزانی لەگەل داعش دا.
- ئایا تا ئێستا بازرگانیەکە بەردەوامە ؟؟
بە پێی زانیاریەکان لە ئێستا دا بازرگانیەکە زۆر لاواز بووەو وەک جاران نەماوە ئەویش بە هۆی ئەوەی کە تەواوی ئەو گرێبەستانە لە لایەن فەرماندەیی حشدی شعبی کراوەو میزانیەکەش زۆر خەیالی بووە کە بە ملیونان دۆلار مەزەندە دەکرێت . کە ئەو پارەیەش بە ئاگاداری وەزارەتی بەرگری عێراق دەدرێت . لە ئێستادا وەزیری بەرگری فشاری خستۆتە سەر لایەنەکان و پرۆسەیەکی بەرەنگار بونەوەی گەندەلی لە وەزارەتی بەرگری دەست پێکردووە  ئەوەش کاری کردۆتە سەر ئەو بازرگانیەی پارتی و حشدی شعبی . لە لایەکی ترەوە پارتی ترسی لەوە هەیە کە وەزیری بەرگری ئەو کەیسە ئاشکرا بکات . بۆیە لە ئێستادا بازرگانیەکەی ڕاگرتووە . 
- شاخەوان عبدللا ئەندام پەرلەمانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق . پێشتر وەک بەرپرسی دژە تیرۆری سەر بە دەزگا سیخوریەکەی مسرور بارزانی لە کەرکوک کاریکردووە . لە کاتی هەلبژاردنەکاندا مسرور بارزانی زۆر مەبەستی بوو کە دەربچێت و ببێتە ئەندام پەرلەمان چونکە کەسێکی باوەر پێکراوە لە لایەن مسرور بارزانیەوە . باوکی شاخەوان بەرپرسی مەفرەزە خاسه‌ بووە لە سەردەمی بەعس دا و کەسێک بووە لە کەرکوک زۆر ئازاری کوردی داوەو چەندان رۆلەی کوردی لە کەرکوک بە ئیعدام کردن داوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە