ده‌زگای پاراستنی مه‌سرور بارزانی دوباره‌ روژنامه‌نوسیكیان تیرور كرد

Saturday, 13/08/2016, 15:49

5832 بینراوە


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەدات حسێن عەلی ڕۆژنامەنوسی ئاژانسەکەمان ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز، لە شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ - دهۆک، دەدۆزرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، وەدات تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیچ کێشەو گرفتێکی نەبووە، دواتر لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، وەدات بەگولە تیرۆر نەکراوەو تەنها بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە.
جێگای باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە چەند جارێک وەدات لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە بانگ کراوەو لێپرسینەوەی لێکراوە.
وەدات حسێن عەلی لە 1988 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووەو ماوەی چەند مانگێکە گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە