تەقینەوەیەکی خۆکوژی، لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەی خێزانێکی کورد لە تورکیادا

Sunday, 21/08/2016, 14:21

2237 بینراوە


سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەمە رێککەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ دا لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەی خێزانێکی کورد لە  شاری 'غازیعەنتاب"ی تورکیا دا تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا. تەقینەوەکەش  کاتێک ئەنجامدراوە کە مییوانەکان لە سەر شەقام ریزی هەڵپەرکێی کوردییان دابەستووە. ئامارەکانی تا وەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە پەنجە بۆ ئەوە درێژ دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەدا ٥٠کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠کەسیش بریندارن.
شاری غازیعەنتاب بەوە ناسراوە کە گەلێک شانەی رێکخراوی تونڕەوەی ئیسالامیی "داعش"ی لە نێودا هەیە.  گەلێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە رۆژئاوای کوردستان دا، رێکخراوی توندڕەوی "داعش" لە جەنگدا بەرامبەر بە یەپەگە و کورد شکەستییان خواردوە، بە تایبەتی  لە تۆڵەی لە دەستدانی شاری منبەج ئەو تەقینەوەیەیان ئەنجامداوە. رەجەب تەیب ئۆردوگان، لێپرسراوەیی تەقینەوەکە، دەخاتە ئەستۆی رێکخراوی توندڕەوەی "داعش" و گوتویەتی، ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە دوو  هەرزەکار بوون کە  تەمنیان لە نێوان  ١٢ ساڵ و ١٤ ساڵدا بووە. 
لە لایەکی تریشەوە، هەدەپە رایگەیاند کە " ئامانچ لەو تەقینەوەیەدا چەند ئەندامێکی ئەوان بووە کە  لەو ئاهەنگەدا ئامادە بوونە لە ئەنجامی تەقیەنوەکەشدا شەهید بوون".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە