ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە هیزبە کوردییزمانەکان ئاوڕوومەندانە خۆ سڕکەن و دەسەلات بدەنە دەستەیەک لە پسپۆڕانی سەربەخۆ؟

Wednesday, 24/08/2016, 2:56

4442 بینراوە


ئەو گۆتارەی کە لەژێر سەرنێوی ( شەڕی مووسل گەمەی زاڕۆکان نییە ) و لە رۆژی ٦ی مانگی گولان(مایس) ی ئەمسالدا ٢٠١٦ نووسیومە. بۆ ئەوەی خۆتان بریار لەسەر نێوەرۆکەکەی بدەن پاش ئەوەی دەرکەوت کە ئەمریکا دەیەوێ لەشکری پێشمەرگە پاش ئەو هەموو قوربانییە ، بکات بە (فەوجێکی) لەشکری ئێراق کە ئەو لەشکرەی ئێراق جارێ هەر بەنێو هەیە .و جەنابی ئەبادیی سەرۆکڤەژیرانی ئێراقیش هەڕەشە لە پێشمەرگە دەکات کە دەبێ هەر یارمەتیی بدەن بۆ ئەوەی پێیدەلێن رزگارکردنی مووسل ، بەلام لەجێی خۆیان نەبزوون بەرەو مووسل .واتە هەر خۆتان بدەن بە کوشت ، بەلام داوای هیچ نەکەن. ئەمە بێجگە لەوەی باسی یەکێتیی ئێراق و سەروەریی ئێراق بنێشتە خۆشەی رۆژانەی کاربەدەستانی ئەمریکایە . ئەمەش دیسان پەلهاوڕێکە لەگەل هەولدانی ترکیا و ئێران و رووسیا دژ بە بە گچکەترین مافی کورد ، بەتایبەتیی کوردی رۆژاڤا کە فێدەرالییە . ئەوجا بۆمبابارانکردنی باژێڕی هەسەکە و هێزەکانی ێ.پێ گە لەلایەن رژێمی سووریاوە . بەرامبەر ئەم هەموو کەینوبەینەش دژ بە ئازادیی کورد، شەڕەزرتانێی هیزبە کوردییزمانەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر پلە و پارە و لەبەرچاونەگرتنی ئەو دەرفەتە مەزنەی کەوتە دەست کورد و ئەمان لەدەستیان دا . ئێستەئایا پێشنیازەکەم ناڕاست بوو کە خستمە بەردەست هیزبە کوردییزمانەکان بۆ خۆسڕکردن بۆ ماوەی سالێک و رێدان بە دەستەیەکی دەکەسیی سەربەخۆ کە هەریەکەیان پسپۆڕی بابەتێک بێ بۆ بەڕیوەبردنی باشووری کوردستان بە نێوی (دەستەی سەروەرێتی) یەوە ،بە مەرجێک هێزی چەکداری کوردستان و دارایی هەرێم بکەوێتە دەستیان و خاوەن بڕیار بن بۆ چارەسەرکردنی ئابووریی کوردستان و نووسینی دەستوور و بریاردان بۆ بڕینەوەی چارەنووسی باشوور ؟. تکایە بییروڕای خۆتان دەرببڕن بەلام تکایە رۆشنبییرانە ، نەوەک هەر بە کەفوکوڵی دەروون . زۆر سوپاس بۆ هەمووتا ن. ئەوەش بزانن کە ئەگەر هیزبەکان هەستی نێشتمانپەروەرییان ببزوێ و خۆیان نەکەن بە ئاشوەستا و رێبدەن بە کەسانی شارەزاو لێزان بۆ کارگێڕان ، ئەوا گەلێک دەرفەتی دیکە دێنە پێشەوە بۆ بەرژەوەنیی ،نەک هەر کورد ، بەلکو بۆ هەمووبەشخوراوانی جیهان. جیهان وا لەبەردەم گۆڕانێکی گەورەدا سووتوەرگتن لەو گۆڕان و دەرفەتانە کاری نەزان و خۆپەرست و هیزبهیزبێنە .نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە