ئۆردوگان، مەبەست لە بۆردومانی ئیمرۆماندا بۆ ناوچەکانی جەرابلوس، داعش و یەپەگە بووە

Wednesday, 24/08/2016, 13:52

2276 بینراوە


ئیمرۆ چوارشەمە ڕێککەوتی ٢٤/٨/٢٠١٦، سەعات چواری بەیانی، هێزی سەربازیی تورکیی دەستیان بە بۆردومانی ناوچەکانی شاری جەرابڵوسی سوریا کرد. بی بی سی نیوز، سی چرکە پێش ئێستا لەو بارەیەوە لە بەشێک لە هەواڵەکەی رایگەیاند، رەجەب تەیب ئۆردوگان گوتویەتی  "هێرشی سەربازیی تورکیا سەر لە بەیانی ئیمرۆ تەنیا دژ بە داعش نەبووە، بەڵکو هێرشەکان مەبەستیان لێدانی هێزە کوردییەکان بووە لە ناوچەکە دا "پەیەدە" لە باکوری سوریا دا" . لە درێژەی هەواڵەکەدا بی بی سی دەنووسێت، لەو هەفتەیەدا هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ ناوچەکانی تەرابلوس بە مەبەستی ئەوە بووە کە دەست لە هێزە کوردییەکان بوەشێنێت و لە ناوچەکەدا لە ئێستاوە دەریانبپەرێنێت، تا هەلی ئەوە بۆ پەیەدە نەرەخسێت لە ناوچەکەدا بمێنیتەوە  دوای نەمانی داعش.  بی بی سیی لە درێژەی هەواڵەکەدا دەنوسێت، نیگەرانی ئەنقەرە  لەوەدایە ئەگەر کوردەکان لە  سوریا ئۆتۆنۆمی بە دەدست بهێنن، ئەوا مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت کە کوردەکانی تورکیا داوای هەمان شت بکەن.
 دوای ماوەیەکی کورت لە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا سەر لە بەیانی ئیمرۆ بۆ ناوچەی جەرابلوس، سەڕۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم لەو بارەیەوە لە چەند میدیایەک هاتە دەنگ و هۆشیاری دا بە تورکیا و گوتی "چارەنووسی تورکیاش وەک چارە نووسی داعش دەبێت لە سوریا".

سەرچاوە:

http://www.bbc.com/news/world-europe-37171995


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە