بۆ ئەوەی مەلا مستەفای بارزانی چاکتر بناسیت، ئەم رووداوە بخوێنەرەوە (بەشی یەکەم)

Wednesday, 24/08/2016, 23:02

17674 بینراوە


لە دەوروبەری ساڵی 1967، ئەو سەردەمەی کە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی پێیان خۆشە بە شۆڕشی ئەیلول ناوببرێت! ئەو سەردەمەی  بووە سەرەتایەکی نوێ بۆ تۆمارکردنی خیانەتێکی نوێ کە بنەماڵەی خستە کوردستانی باشوور، بنەماڵەیەکی نەفام و نەزان و عەقڵ دواکەوتوویان کرد بە سەرکردە و رابەری میللەتێک، کە تا ئیستاش نەوە دوای نەوە دەبێت باجی ئەو هەڵە گەورەیە بدەین، هەڵبەت نابێت کەسێکی ناپاکی وەکو برایم ئەحمەد، بەدوایدا تالەبانیش لە بیر بکەین، کە ئەمانە هێندەی دیکە ئەم بنەماڵەیەیان بە کەڵەگایی گەیاندە لوتکە، ئەمەش دیوێکی تری خیانەتی سێ قۆڵی ئەو سێ بنەماڵەیەی دەرخست بەوەی هەر لەسەرەتاوە داگیرکەران ئەم جاسوسانەیان هێنایە پێشەوە و ملی کوردیان پێ شکاند و ماڵی کوردیان پێ کاول کرد.
بەڵی لەو سەردەمەدا باڵەکایەتی کە ئیستا پێکهاتووە لە (قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە و حاجی ئۆمەران و سمیلان و قەسرێ) بەحوکمی ناوچە و شوێنی جوگرافیای سەخت و شاخاوی، بوو بووە مەڵبەندی بەناو شۆڕش و چەتەگەریەکەی مەلا مستەفای بارزانی، لەو ناوچەیەدا دەیان کارەساتی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییان تێیدا قەوماند، بەتایبەتیی لەلایەن بارزانییە جامانە سوورەکان بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا.یەکێک لەو کارەساتە ئەخلاقیانە کە بە بە بڕیاری خوا لێخۆش نەبوو مەلا مستەفا ڕوویداوە، کارەساتێکە لەناو خەڵکی ناوچەکە بەکارەساتی (کچە ڕوستاییەکە ) ناسراوە.
دۆڵی ڕووستێ ناوچەیەکی فراوانی عەشیرەتی باڵەکە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای باڵەکایەتی، دۆڵی ڕوستێ ئێستا لە ناحیەی سمیلان و دەیان گوند پێکهاتووە، لەساڵی 1967 لە گوندی گرتگ کە ئێستا سەربەناحیەی سمیلانە و ئەو کات سەر بەناحیەی گەڵاڵە بوو، کچێکی جوان و نازدار و بەناوبانگ لەجوانیدا لە گوندەکە هەبووە بەناوی (میسرەی حاجی محموود) کە لە بەر جوانی و سەرنج ڕاکێشی کچەکە خەڵکی گوندەکە پێی دەڵێن (مسێ).مسێ بەمانای (کچی جوان و کەژە و سۆر و سپی) دێت لە ناو خەڵکی ناوچەکەدا دەنگی دابووەوە، ئەو کچە دەستگیرانی کەسێک بووە بەناوی حەسەن ئاغای زێوێ، حەسەن ئاغا پیاوێکی زیرەک و لێهاتووی ناوچەی زێوێ بووە، میسرە و حەسەن ئاغا خۆشەویستیەکی بێ سنووریان بۆ یەکتر هەبووە.لەدوای ئەوەی دەنگ و باسی جوان و قەشەنگی مسێ یاخود بڵێین میسرە، دەگاتە عەریف یاسین کە کابرایەکی پیر بووە و لە حەفتاکانی تەمەنیدا دابووە، هەروەها کەسێکی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بووە، ئەو پیاوە تەماح لە جوانی ئەو کچە دەکات و بریاردەدات لەگەڵ پیاوەکانی لە دیلمانەوە ڕووبکاتە گوندی گرتگ بۆ بینینی کچەکە.کاتێک دەچنە گوندەکە بەناوی میوانی دەچنە ماڵی میسێ و باوکی مسێش واتا حاجی محموود، چونکە پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول بووە، وادەزانێت لە خۆشەویستی ئەو هاتوونەتە ماڵیان.دوای ئەوەی نان دەخۆن و خزمەتێکی باشیان دەکات، عەریف یاسینی پیرەمێرد بانگی کچەکە دەکات و داوای هاوسەرگیری لێدەکات، پێی دەڵێت دەبێت مێردم پێ بکەیت.مسێش زۆر بەتوندی ئەوە ڕەتدەکاتەوە و پێی دەڵێت من دەستگیرانم هەیە پێڵاوی دەستگیرانەکەم بە سەدانی وەک تۆ ناگۆڕمەوە، تۆ چۆن داوایەکی ئاوا لە من دەکەیت!؟ ئەگەر دەستگیرانیشم نەبووایە، بشزانم لەهەموو ژیانمدا مێردم دەستناکەوێ هەر مێردم پێ نەدەکردی! ئاخر پیرە پیاوێکی وەک تۆ و من؟!
لە دوای ئەوە عەریف یاسین دەگەرێتەوە بۆ گوندی دیلمان، کە شوێنی نیشەجێ بوونی ماڵی مەلا مستەفا و کوڕەکانیەتی، ئەو ڕووداوە بۆ مەلا مستەفا دەگێرێتەوە.مەلا مستەفا پێی دەڵێت ئەو کچە لە بەردەستگیرانەکەی مێردی پێنەکردووی، بۆیە باشترین ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی ئەو کچە کوشتنی دەستگیرانەکەیەتی، واتا حەسەن ئاغای زێوێیە، لە دوای کوژرانی ئەویش ئەو کچە هەر مێرد دەکاتەوە، پاشان من بۆتی دوا دەکەم و ناتوانێت بەهیچ جۆرێک قسەی من بشکێنێت، بۆیە لەدوای ئەوە پیاوەکانی عەریف یاسین لە شوێنێک لە نزیک هەریر لە بۆسەیەکدا لە حوزەیرانی ساڵی 1968 حەسەن ئاغای دەستگیرانی مسێی حاجی محموود دەکوژن، وای نیشان دەدەن، کە حکوومەتی عیراق لە ڕێگەی پیاوە بەکرێگیراوەکانی خۆی و لەبەر قارەمانێتی و چاونەترسی و ئازایەتی حەسەن ئاغا، هەڵساون بە تیرۆرکردنی.دوای چەند مانگێک لە کوژرانی حەسەن ئاغا، مەلا مستەفا هەندێ پیاوی خۆی دەنێرێتە لای حاجی محموودی باوکی مسێ و پێی دەڵێت مەلا مستەفا بریاری داوە، کە کچەکەی تۆ واتا مسێ هەر دەبێت شوو بە عەریف یاسین بکات، لەوکاتەشدا کە مسێ گوێ لەو قسانە دەبێت بەو پەری مەردی و ئازایەتی دەچێتە ژوورەوە و بە پیاوانی مەلا مستەفا دەڵێت ئەگەر مەلا مستەفا ئەوەندە لە خەمی عەریف یاسین دایە، بۆ ژنێکی خۆی ناداتێ و یەخەی منی گرتووە.
وێنەی گوندی رۆستە
لەدوای گەڕانەوەی پیاوەکانی مەلا مستەفا بۆ دیلمان، ئەو قسەیەی مسێ بۆ مەلا مستەفا دەگێرنەوە و ئیتر دەبێتە هۆی تورەبوونێکی لە ڕادەبەدەری مەلا مستەفا و بریار دەدات هەر چی زووە بچن کچەکە بەدەست و قاچ بەستراوی بهێننە دیلمان، لەدوای ئەوە پیاوەکانی دەچنە گوندی گرتگی دۆڵی ڕووستێ و بە بەرچاوی هەموو خەڵکی گوند و دایک و باوکی، کە باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دەست و پێی مسێ دەبەست و دەیبەنە گوندی دیلمانی دۆڵی باڵەیان، لەوێ لەلایەن عەریف یاسینەوە بە دەست و پێ بەستراوی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر و لە کچێنی دەکرێت، پاشان لەژێر فشار لە عەریف یاسین مارە دەکرێت و حاجی محموودی باوکیشی دوای هەرەشەکردن لێی لەلایەن مەلا مستەفاوە، وەک سولحی عەشایەری دوو چەکی بڕنەۆ لە پای ئەو سوکایەتی و کچ ڕەفاندنە وەردەگرێت، لە دوای یازدە ڕۆژ لە بردنی مسێ، ئیتر عەریف یاسین مسێ دەباتەوە ماڵی باوکی وەکو سەردان، بەڵام مسێ ئەو سوکایەتییە بەخۆی قبوڵ ناکات و بەهەمان ئەو چەکەی باوکی، کە وەکو سولح وەریگرتووە، لەدوای چەند کاتژمێرێک لەگەیشتنی بۆ ماڵی باوکی، خۆی دەکوژێت و لە گۆرستانی کۆنی دۆڵی ڕوستێ دەنێژرێت.
تێبینی: ئێستا دوو برای مسێ واتا دوو لە کوڕەکانی حاجی محموود لە گوندی چۆمباروک دەژیێن، بەڵام پێمان باش نەبوو، ناوی ئەوان، لەم بابەتەدا بهێنین.
ئه‌وه‌ش فه‌یسبوكیی كوری ئه‌و تاوانباره‌یه‌ كه‌ به‌زۆره‌ملی ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر ژنه‌كه‌:
https://www.facebook.com/profile.php?id=100005133318889


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە