بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


چاره‌نوسی میلله‌ت له‌ ناو درۆی سیاسی دا

Thursday, 08.25.2016, 0:28

441 بینراوە


هه‌رێمی كوردستان مه‌مله‌كه‌تی درۆیه‌ ، چونكه‌ سیاسییه‌كان له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا درۆزن و درۆكارو فریوده‌رو بێبه‌ڵێنن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌دره‌وشتن و له‌ ناو فه‌سادی ئه‌خلاقی و به‌دره‌وشتیدا زمانیان پژاوه‌ ، به‌هه‌موو پێودانگێك و له‌ ته‌واوی یاساو ڕێساكانی ئاسمانی و زه‌مینی دا درۆ به‌ ره‌وشتێكی قێزه‌ون دانراوه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه‌ مرۆڤی درۆزن نه‌فره‌ت لیكراوه‌ .
به‌نده‌ جارێك له‌ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌م هه‌رێمه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌م پرسی :  قوربان سیاسه‌ت یه‌عنی چی ؟ به‌رپرسه‌كه‌ش دوای ته‌ماشاكردنێكی قوڵ فه‌رمویان : سیاسه‌ت یه‌عنی درۆ .
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ڕسته‌یه‌ وه‌ڵامی موقنیعی من و ئه‌وانه‌یشی ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ زه‌یندا ئه‌خولێته‌وه‌ ناداته‌وه‌ ، وه‌لئ به‌ دیوه‌كه‌ی تردا ئامانجی ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌ پیناسه‌كردنی سیاسه‌ت به‌ درۆ ، ته‌نها بۆ خۆده‌رباز كردنیه‌تی له‌و درۆیانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئه‌یدات به‌ گوێی خه‌ڵكیدا .
كه‌س نییه‌ رۆژانه‌ به‌ بۆنه‌و بئ بۆنه‌ یه‌ك ده‌رزه‌ن درۆی فلان یان فیسار به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی فلان یان فیسار حزب نه‌بیستێت ؟! رۆژانه‌له‌ ڕاپۆرتی وه‌رزی و هه‌فتانه‌وه‌ و مانگانه‌ی حزبه‌كانه‌وه‌ بیگره‌ بۆ میدیاكان و كۆڕو كۆبونه‌وه‌ و سیمینارو دیبه‌یته‌كان ، به‌وپه‌ڕی فه‌خامه‌ته‌وه‌ مێشكی تاكی كورد پڕ ئه‌كه‌ن له‌ درۆو هۆنینه‌وه‌ی بوختانی سیاسی ، كه‌سیش پێیان ناڵێت به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه‌ .
درۆ سه‌ره‌كیترین ره‌وشت و سیفه‌تی مه‌سئولینه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا ، ئه‌فسوس هه‌م  هاوڵاتتیان و هه‌میش دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری و یاساكان بێده‌نگن و ئه‌مه‌ش بۆخۆی گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌ ، به‌هۆی بێده‌نگی هاونیشتیمانیانه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌سه‌ر درۆكردن و گوێمان ئه‌ئاخنن به‌ درۆی مۆدیرن و جۆراو جۆر .
ژه‌هری درۆی به‌رپرسان له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا گه‌مه‌ به‌ عه‌قڵی میله‌تێكه‌وه‌ ده‌كات  ، وه‌زیفه‌ی داواكاری گشتی یه‌ به‌ئه‌ركی مرۆیی و ئه‌خلاقی خۆیان به‌جئ بهێنن و دیراسه‌و به‌دواداچون له‌سه‌ر كه‌یسی درۆزنه‌كان تۆمار بكه‌ن و راپێچیان بكه‌ن بۆ به‌رده‌م دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و به‌سزایان بگه‌یه‌نن .