مەحمود سەنگاوی وەسڵی دزێتی خۆی دەردەکات

Thursday, 25/08/2016, 1:20

5045 بینراوە


ئەوەی بەرپرسێکی کوردی باشوور لە کەسێکی بە ویژدان و شەریف جیادەکاتەوە، لەسەرو هەموویانەوە بێشەرمیی و درۆزنییە، با تایبەتمەندییەکانی دیکە بخەیە ئەولاوە، کە خیانەت و ناپاکیی و داوێنپیسیی و بێویژدانی و هەستی مردووی نامرۆڤایەتییشیان نەماوە، کە ئەم بەرپرسانەی کورد هیچیان لە ناشرینی نەهێشتۆتەوە خۆیان تیا نەگەوزاندبێت.
لە دوایین وەسڵدەرکردنی مەحمود سەنگاوییدا، دەیەوێت شایەتمانی پێ بهێنین و بڵێین، ئەشەوبیلا کاکە مەحمود ئازایانە دەستی بۆ دزیی و ناپاکیی حیزبەکان راکێشاوە، راستەوخۆ بە پارتیی دەڵیت ئێوە  دزن و ٢٨ ملیار دۆلارتان لەو خەڵکە هەژارە بردووە، پێشمەرگەی کڵۆڵیش نان نییە بیخوات، وا من دەستتان بۆ رادەکێشم بەڵکو ویژدانیان بتلیسێتەوە، کەمێک لەو پارەی دزییە بگەڕێننەوە بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە چەند مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.
ئەم بەرپرسە ژەنگاوییە لیستێک لە بەڵگەنامەکان بە دەستی ماوبارەکی بەرز دەکاتەوە و راستیەکان بۆ مێژوو تۆمار دەکات. لە بیری دەچێتەوە خۆی یەکێکە لەو دزانە، لە بیر خۆی دەباتەوە ئەمیش لە گەرمیان چاڵی نەوتی هەیە و بەم رۆژگارە تانکەرەکان بەرەو ئێران رەوانە دەکات. لە بیری چۆتەوە کە چۆن ژێر بەژێر بە دەستی وو،لەگەڵ داعشدا بازرگانی بە خوێنی خەڵکی کوردستانەوە دەکات. دیسان کاکە مەحمودی قارەمان لە بیر خۆی دەباتەوە مێژووی ئەم چەند سالەی پڕ کردووە لە بێویژدانیی و پیاوکوشتن و سمێلبۆیاخکردن و داوێنپیسی.
ئەم چەند دێڕەی لە سەرەوە نووسیومە، تەنیا بۆ ئەوەیە کە دزییەکی ئەم کابرایەتان بۆ ئاشکرا بکەم، تا بیخەمە سەر خەرمانەی مێژووی ناپاکیی و دزییەکانی، تا زاتی ئەوە نەکاات جارێکی دی دەمی لە ئاست دزێتیی و ناپاکییدا هەڵبهێنێتەوە. مەحمود سەنگاوی و هەموو بەرپرسەکانی دیکە، ناتوانێت خۆیان لە یەکتر جیابکەنەوە، ئەمیان خۆی بە خاوێن و ئەوی تر بە دز و خائین ناوبەرێت، هەموویان تەقەڵی یەک درومانی بەرگی خیانەتن بۆ دەسەڵاتەکەیان،
ئێوە ئەی مەحمود سەنگاوییەکان لە خیانەتدا ژەنگتان هەڵهێناوە، ئێوە نەفرەتی رۆژگارەکانی مێژووتان لێدەکرێت،.
 وا ئەم نهێنییە شاراوەی مەحمود سەنگاویتان بۆ ئاشکرا دەکەم:
لە زمانی کوڕەکەی مەحمود سەنگاوییە پێش ماوەیەک باسی کردووە، کە  یەکێک لە پیاوکوژەکانی باوکی و یەکێتی گوایە تا ئیستا ٣٩ کەسی بۆ فت کردوون، ئەو پیاوکوژە  ٣ ملیۆن دۆلاری لە کاک مەحمود وەرگرتووە، لە بری ئەوەی دوو جار پارەی بە قاچاخ بۆ بردۆتە کەنەدا، هەر وەک کوڕەکەی ئاشکرای کردووە،  مەحمود سەنگاوی باوکی  تەنیا ٣٠ ملیۆن دۆلاری ناردۆتە کەنەدا، ئەم کوڕەی کەمێک سەری گەرم و سەرخۆش بووە، دانی بەمەدا ناوە. ئەو پیاوکوژەی کە وەکو مەحمود سەنگاوی دەستی خۆێناوی و دۆلاراوییە، یەکێکە لەو دۆست و کەسە نزیکانەی مەحمود سەنگاوی بەردەوام پارەی پیا دەنیرێتە دەرێ.
ئەم نهێنییە سەرچاوەکەم بۆی باس کردم لەوە زیاتر رازی نەبوو، تەنانەت ناوی کوڕەکی مەحمود سەنگاوییش بنووسم.
لە کۆتاییدا منیش تەنیا ئەوەم بۆ دەمێنێتەوە و بڵێـم: نەفرەت لە خۆتان، لە حیزب و لە یەکێتیی، لە پارتیی و هەموو بەرپرسەکانتان. نەفرەت لەو دەمەی دەیکەنەوە و باسی دەستپاکیی و جوانی پێدەکەن، هەی بیچم ناشرینەکانی سەر شاشەی تەلەفیزیۆن و کەناڵەکان، ئێوە لە هەموو شتێک دەچن تەنیا لە مرۆڤ نەبێت.

--------------------------
مەحموود سەنگاوی: بەڵگەم هەیە 28 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە
مەحموود سەنگاوی
رووداو- ھەولێر
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەخنەی تووند لە حکومەت دەگرێت و دەڵێت "بەڵگەم لەلایە کە 28 ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان براوەتە دەرەوە". پەرلەمانتارێکی پارتیش ئەو لێدوانە بە موزایەدەی سیاسی وەسفدەکات.
مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە رەخنەی تووندی لە حکومەت و یەکێتی گرت و رایگەیاند "بەڵگەم لەلایە 28 ملیار دۆلار لە پارەی فرۆشتنی نەوت لە ھەرێمی کوردستان براوەتە دەرەوە".
مەحموود سەنگاوی رەخنەی تووندی لە یەکێتی گرت بەوەی لە بەرامبەر ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بێ دەنگە و گوتی "ئەگەر بێدەنگ بین دەبینە شەریکی ئەو دزییە، تەنیا چوار بانک ھەیە کە پارەی نەوتی لێدادەندرێت ھەر چوار بانکەکەش لەژێر دەستی برادەرانی پارتییە".
دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زانیارییەکانی ئەو برادەرە ھیچ راست نییە، چونکە لە ساڵی 2013، کە دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان باش بوو، کارەبا 23 کاژێر ھەبوو ئینجا ساڵانە 13 ملیار دۆلار لە بەغداوە ھاتووە، ئەگەر بە دوو ساڵ حیسابی بکەی ئینجا دەکاتە 26 ملیار دۆلار. ئەو ژمارەیەی، کە ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسیدەکات، زۆر زۆرە. بردنە دەرەوەی پارەش ئاسان نییە".
دڵشاد شەعبان، کە ھاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی كوردستانە، گوتیشی "ئەگەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت، ھێشتا ناگاتە ئەو بڕە پارەیە کە سەنگاوی باسیدەکات، ئەم قسانە بێ بنەمایە و تەنیا بۆ موزایەدەی سیاسی و دروستکردنی دڵەڕاوکێییە لەنێو ھاونیشتمانیان".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارەی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان، کۆمپانیا نێوخۆییەکان و پارەی بانکەکان کە بۆ مووچە خەرجکراوە نزیکەی 13 ملیار دۆلار قەرزدارە، ھەموو مانگێکیش حکومەت 75 ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت دەداتە حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان، ئەگەرنا کارەکانیان رادەگرن و ناتوانن بەردەوامبن.
دڵشاد شەعبان دەشڵێت "برادەرانی یەکێتی کە بەشداری سەرەکین لە حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت لەوانە، بەوردی ئاگاداری دۆسیەی نەوت و داھاتن، ئەگەر لە رابردوو شەڕی ناوخۆ لەسەر داھاتی دەروازە و بستێک زەوی روویدا بێت، ھیچ مەعقول نییە حیزبەکان رازیبن دۆسیەی نەوت تەنیا لە دەستی پارتی بێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە