ئەمریکاو رووسیا هەڵوێستیان راگەیاند بەرامبەر بە سوریا و رۆژئاوای کوردستان

Saturday, 27/08/2016, 13:35

4882 بینراوە


ئارتی, بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت لەڤارڤۆ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر کۆمەڵیک خاڵ رێککەوتون دەربارەی هەڵویستیان بەرامبەر کێشە و جەنگی سوریا بە مەبەستی سەقامگیر بوونی ئاشتی لەو وڵاتە. لە رۆژانی داهاتوو وەفدی دیبلۆماسی هەر دوو لا، لە شاری جنێف کۆ دەبنەوە بۆ تاوتوی کردنی ووردەواڵاتی ئەو رێککەوتنەی کە ئیمرۆ لە نێوان هەر دوو وڵاتدا ئەنجامدراوە.
لەڤارڤۆ گوتی، ناوی هەموو ئەو هێز و گروپە چەکدارانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە لە لایەن هاورێێ ئەمریکیەکان خراوەتە بەردەست ئێمە، بە مەبەستی جیا کردنەوەی گروپی چەکدار لەگەڵ سوپای فەرمی لە سوریا، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دەچێت ئێمە لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە گروپە چەکدارەکان جیا بکەینەوە لە یەکتر. 
بۆ مەسەلی کێشەی کورد جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی چارەنووسی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لەسوریا دەربڕی و گوتیان پارێزگاری کردن لە یەکێتی گەلان و  سنووری سوریا ئامانجی هەر دوو لامانە. هەر دووکیان جەختیان کردەوە لە سەر ئەوەی کە کێشەی کورد دەبێت لە نێو ئەو چوارچێوەی سووریادا چارەسەر بکرێت.  ئەمریکا و روسیا هاوڕان لەوەی کە پشتگیری لە سەربەخۆیی بوونی رۆژئاوای کوردستان ناکەن. لەڤارڤۆ رایگەیاند کە کورد پێویستە نەبێتە هۆکاری پارچە پارچە بوونی سوریا. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە