ئێستا خاوەنی کۆمپانیای پارتی دۆستی ئەسەدە

Tuesday, 30/08/2016, 10:01

3742 بینراوە


پێش من و تۆ مارکس نووسیویەتی کە بۆرژوا وەک لەشفرۆشە، ئەو دەرپی قوڵەکەی داوەبەشانیدا، هەرکەسێک بێت ونبەێت مەبەستی ئەو بۆ پارەپەیداکردنە.
ئەگەر هەرکەسایەتیەکەی تورک بیەوێت بە پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا بگات، دەبێت بە فیلتەرێکدا تێپەڕیبێت، کە سەراپای ژیانی بریتی بێت لە دژایەتی کورد و دۆزەکەی، دەبێت ئەو کەسە بە بیستنی دەستەواژەی کورد، وەک گای ئیسپانی پێشبخواتەوە و شێت وهار ببێت.هەروەک چۆن هەرکەسێک لە کۆمپانیای الپارتی کە خاوەنەکەی بنەماڵەی ال بارزانن نزیک بێتەوە،دەبێت لە تەواوی بنەما ئەخلاقیەکانیان بشۆردرێنەوە، ئەوکەسانەی کە نانی بنەماڵەی البارزان دەخۆن، دڵنیابن کە لەگەڵ هەموو کەوچکێکدا پەرداخێک نامەدری و سەرسەرێتیان دەرخوارد دەدەن. هەتا دوا چرکە ساتەکانی دوا شەڕی یەپەگە و بەعس، بنەماڵەی پارتی و تورکیا و گەجەر و گووجەرەکانی دەورەبەریان دوژمنی بەعسی سوریا بوون، بە ڕووکەش. بەڵام دوای ئەوەی کە بەعس بەتەواویی لە حسکە ڕاماڵدێرا و تەواوی حسکە کەوتە دەست پەکەکە، ئیتردیتمان کە تورکە گا ئیسپانیەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا، لە جەرابلسەوە هاتە ناوەوەی خاکی ڕۆژئاوای نیشتیمان،هەرچەند هێشتا لە ژێدەسەڵاتی داعشدایە، خودی هاتنەکەی تورکیا بۆ جەرابلوس و چۆڵکردنی لەلایەن داعشەوە، بەسەدان لاپەڕە پڕناکرێتەوە، بەڵام ئەوەیان بابەتێکی دیکە بۆ کاتێکی دیکە، بەکورتی هاتنی تورکیا بۆ جەرابلوس بەبەرچاوی هەمووانەوە، ئامانجی سەرەکەی لێدانی کورد نەکەداعش ، هەر خوودی ئەردۆغان ئەو نهێنییەی درکاندووە، ئەمەریکاو ڕوسیا و ئەوروپاش ئەو ڕاستیە دەبینن ئیتر تورکیا دوژمنایەتی بەشار ئەسەدا ناکات و دژ بە پڕۆژەی گواستنەوەی ئەو گازەی کە لە نێوان ئێران قەتەردایە بۆ ناوەندی بازاڕی فرۆشتن لە نەمسا، هەڵبگرێت بۆکاتێکی دیکە. 
(تەماشای ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە)
زۆربەی مەدییاکانی جیهانیش جەخت لەوە دەکەنەوە،کە بە نهێنی ئاشکرا،بەشار ئەسەد چاوی بە نوێنەری ئەردۆغان کەوتووە، هەروەها وەکوو باسمان کرد،کە هەردوو زل هێزە ئاگاداری ڕەوشەکەن، کە تورکیا چیدەکات وناکات، کە ناڕاستە و خۆ ڕێگە خۆشکەرە بۆ دەست واڵاکردنی بەشار ئەسەد، هەر بۆ نموونە ئەوەی لە"داری"ا ڕویدا هەروا سانانیە، کە داعشیەکان شارەکەیان چۆڵکرد بە خۆیان ماڵ منداڵیانەوە،بە بێ تەقە. ئەمڕووداوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ بەشار ئەسەد، بێگوومان ئەمەریکاو ئەوروپا ئەم دیاردەیان پێخۆش نیە،ئەوان نزیکەی نیو ملێۆن مرۆڤیان کردە قوربانی چاڵە غازەکەی قەتەر، ئێستا خەریکە بەرژەوەندی ئەو چاڵە غازە بەبەرژەوەندی ئێران و سوریا و ڕوسیا بشکێتەوە، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو چاڵە گازە بڕوانە ئەو لینکەی سەرەوە.
ڕوسیا ئەو کارەی تورکییای بێخۆشە، بەڵام ڕوسەکان هەرگیز لە تورکیا خۆش نابن و ئاگاداری ئەوەشن کەئەمریکا سەرگەرمی تەڵە نانەوەیە بۆ ئەردۆغان وتورکیا،چونکە ئەمەریکاو ئەوروپا لەوە ئاگادارن کە تورکیا لەپێناو دژایەتی کردنی کوردا ئامادەیە کەدەست بەهەموو کونێکدا بکات،ئەگەر بشزانێت کەماری تێدایە. کە دژایەتی کردنی بەرژەوەندی ئەمەریکاو ئەوروپایە،بە پشگیری کردنی ئێران لەناردنە دەرەوەی غازدا، هەروەها ئاشکرابوونی بێپەردەیی پەیوەندی نێوان داعش و تورکیا مامەڵی داعش و تورکیا دوور لەچاو گوێی ڕۆژئاواییەکان. ئەوەی شایەنی باسە و باسەکانیش دەیسەلمێن کە تورکیا بە گۆشەیەکی ١٨٠پلەی بایدایەوە و ئاراستەکانی گۆڕی،گومانیشی تێدا نیە،کە ئەگەر سەرباز بەزۆر دەکرێتە سەرباز،بەڵام جاش ئارەزوو مەندانایە،کەچی هەردوو بۆیەک مەبەست بەکاردەهێندرێت، ئەوا بنەماڵەی ال بارزان،ئەگەر درۆلەگەڵ خۆمان و بە ئەخلاقە بنووسین و بدوێن،ئەوا بنەماڵە البارزان هەم جاش هەم سەربازێکی بەئەمەکی تورکیان،بوون ونەبوونی خۆیان تێکەڵ بە فاشیزمی تورک کردووە.   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە