سەفین محسن دزەیی بناسە!

Friday, 02/09/2016, 19:11

7649 بینراوە


سەفین دزەیی، فەرمانگەی میدیا و زانیاری / وته‌بێژى حكومەت کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی پارتییدا ناوی هاتووە پۆستی وەزیریی بەم ناونیشانە هەیە، با لەم باسانەی خوارەوەدا کەمێک ئەم کەسەتان پێ بناسێنین.
-----------------------
له سەرەتای ساڵانى شەڕى ناوخۆی كوردستاندا١٩٩٤- ١٩٩٨ فرانسو ميتران،سەرۆکی ئەو زەمانی فەرانسە بۆ نێوەندگیری يەكێتى و پارتى بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات و پێيان دەڵێت ئێوه پێكەوه رێك بكەون ئێمە له ئەنجومەنى ئاسايىش هەوڵ دەدەين كه ئابڵوقەی نێودەوڵەتی لەسەر كوردستان هەڵبگيرێت،ناوچەى دژه فڕين(ناوچەى ئارام)فراوان بكەين و له هێڵى ٣٦ى پانييەوه بيكەين به ٣٤ ، ئەوحەلە هەموو ناوچەكانى سولێمانى و كەركوك و گەرميانيشى دەگرتەوه. هەر لەوێ خاڤێرسۆلاناش،کە ئەو زەمان هێشتا وەزيرى ناوخوى ئيسپانيا بوو،پێش ئەوەی ببێتە ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ،گفتی دابوونێ كه هێزى پۆليسى كوردستان له ئيسپانيا ئاماده و مەشق پێ بكەن و چەندين شتى گرنگى تريش كه لەگەڵ فەرانسه بڕياریان لێدابوو. میتران به هەردووك لایانی وتبوو ئێوه بڕۆن هەفتەيەك تا ده ڕۆژ له نێو خۆتاندا موناقەشەيەكى بكەن و پێكەوه وەرنەوه تا ئێمە بكەوينه خۆمان بەڵام بە مەرجێک كە ئەمه  ئەوپەڕی نهێنی بێت و دەرنەچێتە دەرەوه. 
توركيا هەرزوو دواى ئەم كەينوبەينه  بەتەواوی مەسەلەکە دەزانێت و بە پەله سەفیرى فەرانسه له ئەنقەره بانگهێشت دەكات و ناڕەزايى حكومەتەكەى پى ڕادەگەيەنێت و دەڵێت ئێوه خەريكن له باكورى عيراق دەوڵەت بو كورد دروست دەكەن و ئێمەش ئەم هەوڵە ڕەت دەکەینەوە و بە توندى بە گژیدا دەچینەوە. ئەمە بۆ فەرانسە ئیحراجیەکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە و ناچار بوو خێرا هەڵوێستى خۆى وەربگرێت. 
پاش ئەوەى ماوەكه تەواو دەبێت و یەکێتی و پارتی بە جووتە دەگەڕێنەوه پاریس، ميتران له ڕێوه پێيان دەڵێت ئێوه بۆ هەميشه گلەيى دەكەن و دەڵێن كە غرب دوژمنايەتيتان دەكا و ناهێڵێ ئێوە ببن بە شت، ئەوەتا ئێمه ويستمان یارمەتیتان بدەین كەچى خۆتان چوون دوژمنەكانتان لى ئاگاداركردەوه؟ 
تومەس سەفین دزەیی کە ئەو حەلە نوێنەری پارتی بوو لە ئەنقەرە چوو بوو سەرلەبەرى دانيشتنەكەى بەرامبەر به ٤٤ ڤيزەی تورکیا کە لە پاشاندا به سەر خزم و كەسوكاريدا بەشيبونيەوه خستبووە بەردەم ئاغاكانى ئەوێی.
محسن دزەيى، باوكى ئەو زاته موبارەكه کە چەندین جار هەر لە ١٩٦٨ وە  وەزیری حكومەتەکانی عیراق بووە و ساڵانێ تا ئێستاش ئەندامى لجنەى مركزى  پارتی بووە، له دواى ڕێكەوتنى ئازارى ١٩٧٠ له سەر پشكى كورد كرا بە سەفیرى عێراق لە چيكۆسلوفاكياى جاران و ئەنجا کەنەدا. نەوشيروان مستەفا له لاپەڕە ٢٩ی کتێبەکەی ( لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ) دەڵێت كه لە ڕۆژگاری ئاشبەتاڵدا ڕۆژی ١٢ى مارتى سالى ١٩٧٥،مەلا مستەفا بارزانى و دكتۆر محمود عوسمان و ئەو محسن دزەييه دەچنه لاى حمەڕەزا شاى ئێران. لەو دانیشتنەدا جەنەراڵ نصیری سەرۆکی ساواکیش ئامادە بووە.دوای ئەوەی بارزانی دەستی شا ماچ دەکاتو ئەویش هۆکاری ئەو هەڵوێستی پشت تێکردنەی کوردیان بۆ باس دەکات و سێ ڕێگە چارەیش دەخاتە بەردەمیان.  لەو دانیشتەنەدا تەنها قسەی محسن دزەيى کە کردبووی ئەوەبووە کە لە شای پرسی بوو ( من کاتێ سەفیری عێراق بووم لە پراگ بەردەوام راپۆرتم بۆ دەنوسیت، ئاخۆ پێت گەیشتوە یان نا؟)،حمه ڕەزا شاش دڵنیای کردبو کە بەڵێ راپۆرتەکانی پێ گەیشتوە. واتا جەنابی دزەیی کە سەفیری عیراق بووە لەسەر حسابی خوێنی شەهیدانی ئەیلول لە ئەسڵدا جاسوسی حمە رەزا شاو ساواکی ئێران بووە. بارزانى و حمەرەزاشا و نصیری نەماون،بەڵام خۆ دكتور محمود و محسن دزەيى ماون و پانزە ساڵە ئەم معلوماتانە بڵاوکراونەتەوە، دەفەرموون ئەگەر ئەم قسانە خیلافیان تێدایە ڕاستى و دروستییەکەی باسبكەن وخاوەن كتێبەكەش بدەن بە دادگا بێلایەنەکەى هەولێر. 
ئيستا ئەم سەفين دزەییە پاش ئەوەى چەند پۆستێکى گرنگى پێدرا دياره بەتوجیهی توركيا و پێخۆشبوونی پارتيش كه ديارترينيان مانەوەی بوو وەک نوێنەری پارتى له ئەنقەره بۆ ماوەيەكى درێژ، وەزيرى پەروەردە و ئێستاش قسەكەر بەناوى حكومەتى هەرێمەوه، كه بێجگه له هەواڵى پشوەكانى ساڵ و  کەمبونەوەی پارەی داهاتی نەفت و داخستن و دانەخستنى قوتابخانەكانى گولەن ، كەوتوەته هەڕەشە كردن لە فەرمانبەران بە گشتى و مامۆستايانى كوردستان کە خۆی بە ناخێری گیانی ماوەیەکی زۆر وەزیریان بوو بەتایبەتی و دەڵێت گەر بێتو دەوام نەكەن فەسڵيان دەكەن، با واز بێنن،يا داواى خانەنشينى بكەن. حاڵی حازریش لەگەڵ سەرۆکە ئێکسپایەرەکەی هەرێمدا بە دنیادا دەگەڕێت و دەوڵەت بۆ کورد دادەمەزرێنێت.ئایا پارتى کە تەمەنی حەفتا ساڵە كەسێكى ترى لەم جاسوسى كوڕى جاسوسه زیاتر نییە کە خۆى پێ جوان بكات؟ بەڵام وا دەردەکەوێت مەسەلەی جاسوسیکردن بە سەر شۆڕش و میللەتەکەمانەوە لەلای پارتی هەرگیزمەترەح نەبووە، دەنا دەمێکە دەبوو ئەم باوک و کوڕە جاسوسەی لە ڕیزەکانی دەربکردایەو حوکمی حیزبی و یاسایی بەسەردا بدابانایە کەچی دەڵێیت نەبایان دیوە نە باران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە