یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


كام باڵ یه‌كیتی كۆنترول ده‌كات ؟

Saturday, 09.03.2016, 8:11

3949 بینراوە


ئه‌و ململانییه‌ی ئیستای  یه‌کیتی، که‌گه‌یشته‌ ئاستی راگه‌یاندنی بالێک له‌نێو حزبه‌که‌دا ،  ململانیی  هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌لات گرتنه‌ ده‌سته‌ له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا  نه‌وه‌ک مافی خه‌لک ،  یان راگه‌یاندنی په‌یامیکی حزبی نوێ و روون  بیت ،  به‌نمونه‌ وه‌ک راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گوران  .  بۆیه‌  کروکی ململانیکه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌  و هیج په‌یوه‌ست  نیه‌به‌ئازاری خه‌لکه‌وه‌  . به‌لام ده‌بیت بلین که‌ مالی تاله‌بانی له‌رێگا و ئوکه‌ی  تاله‌بانیه‌وه‌ جه‌ندین ساله‌ به‌شینه‌یه‌یی زۆربه‌ی جومگه‌ هه‌ستیاره‌کانی ئه‌منی ، راگه‌یاندن ، دارایی یه‌کیتیان کۆنترول کردوه‌ هه‌ولی دورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ناكه‌ونه‌ ژێر كۆنترولیان  . که‌جی هه‌ردوو بال باس له‌ {قوتابخانه‌ و جه‌پکه‌ گوله‌که‌}ی   تاله‌بانی ده‌که‌ن ، له‌کاتیکدا بونی ئه‌و هه‌موو مینبه‌ر و دژایه‌تیه‌ له‌نێو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتیدا  تاله‌بانی ئاگرخوشکه‌ری بووه‌،تا  سه‌رکرده‌کانی  یه‌کیتی له‌نێوه‌ خۆیان  یه‌کگرتوو نه‌ بن     بۆهه‌رهه‌نگاویک تاله‌بانی كاتیك به‌  به‌ئاره‌زوی خۆی هه‌نگاوی بۆبنێ . به‌واتای ئه‌و هه‌موو کێشه‌ی له‌نێو یه‌کیتی به‌جیماوه‌ ئه‌وه‌ تاوانباری سه‌ره‌کی تاله‌بانیه‌    . به‌لام لێره‌دا هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و شكستی جیابونه‌وه‌ ده‌ده‌م 
١ . له‌ جیابونه‌وه‌ یان راگه‌یاندنی هه‌ربالێك ، سه‌رکه‌وتنی له‌وه‌دابوه‌ که‌ده‌که‌ویه‌وه‌ کام به‌ره‌ وه‌؟ ئایا له‌گه‌ل کام هیزی ده‌وروبه‌رت هاریکاری ده‌که‌ی ؟ ده‌بیه‌ خاوه‌ن ج په‌یامیک؟به‌نمونه‌ که‌له‌٦٤ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی که‌به‌جه‌لالیه‌کان ناسرابوون له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی  له‌بالی مه‌لایی هه‌قتر وراستر بون  ،  به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چونه‌ هه‌مه‌دان و دواتر بونه‌ جاشی عراق و مه‌لا مسته‌فاش كه‌شاخ ماوه‌  لێی بردنه‌وه‌ . یان ئه‌وه‌تا فه‌رهاد ئوجه‌لان و ده‌یان به‌رپرسی بالای په‌که‌که‌   کاتیک له‌ ٢٠٠٧ له‌په‌كه‌كه‌جیابونه‌وه‌ به‌لام که‌ته‌سلیمی پارتی ویه‌کیتی و ئه‌مریکابوون  بونه‌ گالته‌جار و سیخوری پاراستن و زانیاری ......به‌لام له‌ته‌ک ئه‌مانه‌ کاتیک بالیکی به‌رفراوانی یه‌کیتی ( بزوتنه‌وه‌ی گوران )  دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ناویكی تریش كارده‌كه‌ن  ده‌بنه‌ خاوه‌ن په‌یامیک که‌ئازاری خه‌لک باس بکه‌ن  ده‌توانن ململانیی له‌گه‌ل پارتی ویه‌کیتی دابکه‌ن ببنه‌ ژماره‌یه‌کی کاریگه‌ر  له‌كوردستان  ... بۆیه‌ هه‌رجیابونه‌وه‌یه‌ک په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی کام سه‌نگه‌ر هه‌لده‌بژێرێ .
٢ . له‌  جیابونه‌وه‌ یان سه‌رکه‌وتنی هه‌رلایه‌ک دا ،  په‌یوه‌ست بووه‌ به‌وه‌ی کێ به‌ناوی حزبه‌که‌  ده‌مینی  و بودجه‌ و راگه‌یاندنی له‌به‌رده‌ست ده‌بیت  ؟  به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنیکی به‌هیزیهه‌بیت به‌نمونه‌ یه‌كێك له‌ خاله‌ به‌هیزه‌كانی گوران كه‌ی ئین ئین بوو   
٣. مه‌رجی زۆری و که‌می مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی خالی سه‌رکه‌وتن نیه‌ به‌نمونه‌ کاتیک جیابونه‌وه‌ی رێکخراوی جاک له‌ ٢٠٠٧ رویدا ،  ئه‌و هاورییانه‌ی له‌ئێمه‌ جیابونه‌وه‌ وه‌ک ده‌سته‌ی کارگیری هه‌لبێردراوی کۆنگره‌  زۆرتربون  ، به‌لام زۆرینه‌ی  به‌رپرسی کۆمیته‌کان  که‌ده‌بونه‌وه( ده‌سته‌ی کارگیڕ )  له‌گه‌ل كه‌وادیری جاك له‌گه‌ل  ئێمه‌ مانه‌وه‌  به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌نگاوی بوێرانه‌ و شۆرشگیرانه‌ و کارو جالاکی زۆرمان کرد مێژوو شه‌رعیه‌تی چاک که‌وته‌ لای ئێمه‌   ، ته‌نانه‌ت خودی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانی کۆنیش گه‌رجی به‌ره‌یه‌کی  ٣ لایه‌ن بوو  به‌لام به‌هۆی شۆرشگیریه‌تی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران هه‌رکۆمه‌له‌ به‌ناوبانگ بوو
٤.  ئه‌وه‌ی له‌بالی ناوه‌ندی بریار ده‌بینیرێ  به‌شێک له‌ناوه‌کان به‌ناوبانگن   له‌پارتی نزیکن ، وخودی به‌یانامه‌که‌ شیان هیج  په‌یامیکی نوێ و هه‌لویستیکی تیا نیه‌ به‌رامبه‌ر پارتی ،  له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش مه‌ترسیتر که‌له‌گه‌ل پارتی رێکه‌وتبن یان پارتی ئاگره‌که‌ ی نێوان یه‌کیتی خۆش بکات  که‌ده‌بینرێ  راگه‌یاند و ریکلام بۆ ئه‌و باله‌ ده‌کات  له‌كاتیكدا ئه‌مرو نزیك بونه‌و ی هه‌ربالیك له‌پارتی واتا هاوشێوه‌ی ٦٤ جه‌لالیه‌كان ده‌بنه‌ جاش هه‌مه‌دان و عراق   . بۆیه‌ هه‌ربالێک له‌م ٢ باله‌ له‌پارتی نزیک ببنه‌وه‌ یان نه‌رم بن  نه‌ک رسوای زیاتری نێو خه‌لک ده‌بن به‌لکو جه‌ماوه‌ری یه‌کیتیش لێیان دورده‌که‌وێته‌وه‌ . ئه‌وه‌ی لای منیش گرنگه‌ ئه‌و ململانییه‌ ململانیی ئازاری خه‌لک نیه‌ پیوست ناکات خه‌لک زۆر له‌سه‌ری بوه‌ستی  وهه‌ردوو به‌ره‌ نه‌ك راست نین وخاوه‌ن په‌یام نین و جه‌واشه‌ی خه‌لك ده‌كه‌ن  جونكه‌ هه‌ردوو به‌ره‌ سوپایه‌ك به‌رپرسی تاوانبار و ناپاكی تیایه‌ كه‌ده‌بیت بدرێنه‌ دادگا ، به‌لام ده‌بیت بلین ئه‌و ردواوه‌  کاریگه‌ری له‌سه‌ر روداوه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانیش   ده‌کات.