شەڕی باڵەکانی یەکێتی لەسەر گیرفانە ،نەک میللەت

Saturday, 03/09/2016, 15:59

1668 بینراوە


گرنگی نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەک گرنگەو تایبەتمەندی خۆی هەیە ، خۆئەگەر وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەگەیشتنە سلێمانی بۆ نێوەندگیری نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان !!
شاندی وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتووە لە باڵی سەربازی واتە سوپای پاسداران و باڵی موخابەراتی واتە دەزگای ئیتلاعات  ، ئەمەش دەرخەری ئه و ڕاستییەیە کە باڵەکانی نێوماڵی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان چ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و چ لەسەر ئاستی بن کردایەتیش پەیوەندی نزیک و ژێر بەژێرو هەماهەنگییان هەیە اه‌گه‌ل كۆماری ئیسلامی ئیران  .
بەدیوێکی تردا دابەشبوونی سەرکردایەتی ینک بەسەر دوو بەرەی سەربازی و موخابەراتی وڵاتێکی دراوسێی وەکو کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئیشکال و هەڵەیەکی لۆجیکی و عەقڵانی سەرکردایەتی و بڕیار بەدەستانی یەکێتی یە ، یەکێتی پیویستە بگەڕیتەوە سەر ڕێڕەوی ڕیبازی جەنابی مام جلال و شانازی بە خۆیەوە بکات ، نەک وڵاتێکی وەکو ئێران وه‌یان حزبی ده‌عوه‌  نێوەندگیریان بکات !!
نەبوونی مەرجەعی بڕیار و فرە کوێغای و نەبوونی شەفافیەت لە بواری دارای و ئیستسماری یەکێتی دا کڕین و بەکارهێنانی کادیران بۆ کاروباری نامەشروع و دەستەمۆو کەویکردنیان هەموو ئەمانە ئیشکالی فکری نێوباڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ، کە تا ئێستا هیچ دەرچەو بیرۆکەیەکی عەقڵانی و مەنتیقی نەخولقاوە بۆ ڕزگاربوونی یەکیتی و یەکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
دوا بەدوای شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران  بۆ دەڤەری سلێمانی بەمەبەستی نێوەندگیری نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، وابڕیارە سەرۆکی حزبی دەعوە نوری مالیکی تەشریف بفەرمووێت بۆ زۆنی سەوز نیلی و سوڵحی باڵەکانی یەکێتی بکەن .
له‌ كاتیكدا یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كان ناتوانن نێوماڵی خۆیان رێكبخه‌ن وته‌بایی و یه‌كرێزی نێو یه‌كێتی و باڵه‌كانی رابگرن ، ئیدی چۆن و چ رۆلێكیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كێتی و یه‌كرێزی ێومالی كورد ؟! كه‌ مومكین نییه‌ به‌ هێزێكی شه‌ق و شری وه‌كو یه‌كێـی  نێوماڵی كورد بنیات بنرێته‌وه‌ .
باڵی دەستڕۆیشتووی خاتوو هێرۆ ابراهیم احمد بریتی یە لە 
 نەجمەدین کەریم  و مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەد و ئاسۆ ئەڵمانی و لاهور شیخ جەنگی و قادر عەزیز و عدنان موفتی و  سەعدی پیرە و عمر فتاح و  شۆڕش اسماعیل ڕەفعەت عەبدوڵا  .
باڵی ناوەندی بڕیاریش  پێکهاتووە لە هەردوو جێگرانی سکرتێری گشتی جەنابی مام جلال و شیخ جەعفەر شیخ مستەفا و مەحمود سەنگاوی و قادر حمە جان و ئەرسەلان باییز و ئازاد جوندیانی و ڕزگار علی .
باڵی ناوەندی بڕیار پێکهاتوون لە حەڤدە ئەندامی سەرکردایەتی و هەشت ئەندام پەڕلەمانی کوردستان ، باڵی دەستڕۆیشتوی خاتوو هێرۆ ابراهیم نزیکن لە دەزگای ئیتلاعات و باڵی ناوەندی بڕیاریش لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
شاری سلێمانی کە بەناوچەی نفوزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەژمار دەکرێت و بەرپرسیارەتی سیاسی و ئیداری زۆنی سەوزنیلی لەئەستۆی یەکێتی و باڵەکانیدایە  ، ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە باجی سیراع و ململانێی نێوان ینک و بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستاشدا باجی باڵەکانی ناو یەکێتی ئەدات .
تەسفیەی حساباتی سیاسی و لێکترازان و ململانێ نامەشروعەکانی نێوباڵەکانی یەکێتی زیانی زۆری مادی و مەعنەوی بەدانیشتوانی سلێمانی گەیاندووە ، جۆرێک لە بیسەروبەری سیاسی و فرە کویغای و فەسادی ئیداری و بەهەدەردانی سامانی گشتی و زیادکردنی باج و ڕسومات لەسەر دانیشتوانی سلێمانی ، نەبوونی خزمەتگوزاری و کێشەی ئاووکارەبا و ڕێگاوبان ، بەشێکن لەو کێشانەی کە بەدەستی ئەنقەست بۆ مەبەست و تێکچوونی ڕەوشی سیاسی لەلایەن باڵەکانەوە دەخوڵقێندرێن .
 ئێستا شەڕی باڵی دەستڕۆیشتوو باڵی ناوەندی بڕیاریش لەسەر مووچەو بودجەی فەرمانبەران و پێشمەرگە قارەمانەکان و برسێتی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت دانیشتووانی زۆنی سەوزدا نییە ، بەڵکو شەڕی هەردوو باڵ بۆ زیاتر بەتاڵانکردن و بەهەدەربردنی سامانی ژێرخان و سەرخانی زۆنی سەوزە ، شەڕی هەردوو باڵ بۆ ئەوەیە شەراکەتێکی ڕاستەقینە بۆ گیرفان پڕکردن و هەرچی زیاتری باڵەخانەو مۆڵەکانیانە ، نەک چارەسەرکردنی کێشەی ئاو وکارەباو ڕێگاوبان  ، کەساڵانێکە بانگەشەی بۆ دەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە