نەبوونی مەرجەعی بڕیار و فرە کوێغای و نەبوونی شەفافیەت لە بواری دارای و ئیستسماری یەکێتی دا کڕین و بەکارهێنانی کادیران بۆ کاروباری نامەشروع و دەستەمۆو کەویکردنیان هەموو ئەمانە ئیشکالی فکری نێوباڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ، کە تا ئێستا هیچ دەرچەو بیرۆکەیەکی عەقڵانی و مەنتیقی نەخولقاوە بۆ ڕزگاربوونی یەکیتی و یەکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
له كاتیكدا یهكێتی و یهكێتیهكان ناتوانن نێوماڵی خۆیان رێكبخهن وتهبایی و یهكرێزی نێو یهكێتی و باڵهكانی رابگرن ، ئیدی چۆن و چ رۆلێكیان ههیه لهسهر تهبایی و یهكێتی و یهكرێزی ێومالی كورد ؟! كه مومكین نییه به هێزێكی شهق و شری وهكو یهكێـی نێوماڵی كورد بنیات بنرێتهوه .
باڵی دەستڕۆیشتووی خاتوو هێرۆ ابراهیم احمد بریتی یە لە
نەجمەدین کەریم و مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەد و ئاسۆ ئەڵمانی و لاهور شیخ جەنگی و قادر عەزیز و عدنان موفتی و سەعدی پیرە و عمر فتاح و شۆڕش اسماعیل ڕەفعەت عەبدوڵا .
باڵی ناوەندی بڕیاریش پێکهاتووە لە هەردوو جێگرانی سکرتێری گشتی جەنابی مام جلال و شیخ جەعفەر شیخ مستەفا و مەحمود سەنگاوی و قادر حمە جان و ئەرسەلان باییز و ئازاد جوندیانی و ڕزگار علی .
شاری سلێمانی کە بەناوچەی نفوزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەژمار دەکرێت و بەرپرسیارەتی سیاسی و ئیداری زۆنی سەوزنیلی لەئەستۆی یەکێتی و باڵەکانیدایە ، ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە باجی سیراع و ململانێی نێوان ینک و بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستاشدا باجی باڵەکانی ناو یەکێتی ئەدات .
تەسفیەی حساباتی سیاسی و لێکترازان و ململانێ نامەشروعەکانی نێوباڵەکانی یەکێتی زیانی زۆری مادی و مەعنەوی بەدانیشتوانی سلێمانی گەیاندووە ، جۆرێک لە بیسەروبەری سیاسی و فرە کویغای و فەسادی ئیداری و بەهەدەردانی سامانی گشتی و زیادکردنی باج و ڕسومات لەسەر دانیشتوانی سلێمانی ، نەبوونی خزمەتگوزاری و کێشەی ئاووکارەبا و ڕێگاوبان ، بەشێکن لەو کێشانەی کە بەدەستی ئەنقەست بۆ مەبەست و تێکچوونی ڕەوشی سیاسی لەلایەن باڵەکانەوە دەخوڵقێندرێن .