بۆ ئەوەی مەلا مستەفای بارزانی چاکتر بناسیت، ئەم رووداوە بخوێنەرەوە (بەشی سێیه‌م)

Monday, 05/09/2016, 22:11

8500 بینراوە


لەسەردەمی بەناو شۆرشی ئەیلوول و ئەوچەتەگەریەی  ملا مستەفا بارزانی سەرچەتایەتی دەکرد دەیان ڕووداو کارەساتی ئەخلاقی لەناو ناوچانەی  کە لەژێر کۆنترۆڵی بەناو شۆرش و مەلا مستەفا و بارزانیەکان بوو  رویداوه‌، بەتایبەتیش ناوچەی  باڵەکایەتی کە ئێستا هەندێ کەسی گێل و دەبەن و ماستاوچی بەو شوێنە بریندار کراو و ئازاردراوە دەڵێن لانکەی شۆرش ! ئێمەی پێشمەرگەی سۆرانی ناو ئەوچەتەگەریەش لە ڕیسوای و شەرمەزاری زیاتر هیچ شتێکی ترمان  بۆ نەمایەوە و ، لەجیاتی شانازی و سەربڵندی  ، ڕوو ڕەشی بەردەم خوا و  خەڵک و میللەتەکەمان بووین ، یەکێک لەو ڕووداوە ئەخلاقیانە  کە دەمەوێت باسی لێوەبکەم  لە  دۆڵی باڵەیان بوو کە ، دۆڵی باڵەیان ناوچەیەکی شاخاوی زەحمەت و حاسێیە و  لە دەیان گوندی گەورە و بچووک پێکهاتبوو  و ماڵی مەلا مستەفاش لەیەکێک لە گوندەکانی ئەو دۆڵەبوو  بەناوی دیلمان  .  
ئه‌م جاره‌ش جیروكیكی راسته‌قینه‌ی یه‌كێك له‌ده‌ست پێوه‌نده‌كانی مه‌لا مسته‌فاتان بۆ ده‌گیرمه‌وه‌ كه‌جون به‌زۆره‌ملێ ژنیكی رفاندوه‌ و له‌خۆی ماره‌كردوه‌ بی ئه‌وه‌ی مه‌لامسته‌فای به‌ناو پیاوی ئاینی وشۆڕش نه‌ك قسه‌یه‌ك بكات به‌لكو به‌و بواره‌ی مه‌لا مسته‌فا بۆ بارزانیه‌كان و پیاوه‌نزیكه‌كانی ته‌رخانی كردبوو ، ده‌یان تاوانی هاوشێوه‌ رویداوه‌ .
لەسەرەتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو هەندێ کەسی  خەڵکی دۆڵی باڵەیانی ناوچەی باڵەکایەتی چوو بوونە حەج و لەکاتی هاتنەوەی حەجاجەکان ، بۆ گەیاندنی هەواڵی گەیشتنەوەی حاجیەکان و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی گوندەکان  کەسێک بەناوی حەمەد دەست دەکات بە تەقەکردن ، ( ئەوکات وابوو بۆ ئاگادارکردنی خەڵکی گوندەکان لە هەر ڕووداوێک یان تەقە دەکرا ، یاخود ئاگرێکی دوکەڵدار دەکرایەوە ) لەئەنجامی تەقەی ئەو کەسە کەمەست لێی ئاگادارکردنەوەی خەڵکی گوندەکان بوو بۆ زانینی گەیشتنەوەی حاجیەکان و هاتنە بەخێرهاتنەوەیان گەنجێک بەناوی ابراهیم یاخود(  برایم ) کە خەڵکی گوندی کۆیلە و پێشمەرگەیەکی زۆر ئازای شۆرشی ئەیلوول بوو کوژرا ، ابراهیم ماوەی ساڵێک و چەند مانگێک بوو هاوسەرگیری کردبوو لەگەڵ کچێک بەناوی غوربەت کە خەڵکی گوندی ڕەزانۆکی خوار ناحیەی گەڵاڵە بوو . ئەو ئافرەتە لەجوانی دا لە دۆڵی باڵەیان و ناوچەکە بەناو و شۆرەت  بوو.
دوای ماوەیەکی کەم لەمردنی ئیبراهم یاخود برایم ، غوربەت مناڵێکی کوری دەبێت ، غوربەت لەسەرداوای خزمەکانی و خۆشی حەزدەکات مێرد بە یەکێک لەبراکانی مێردەکەی بکاتەوە کە کەناویان عوسمان و ڕەسول بوو ، بۆ ئەوەی مناڵەکەی هەر لای خۆی بێت و خۆی بەخێوی بکات ، بۆیە غوربەت لەگەڵ یەکێک لە شوبراکانی ڕێکدەکەوێت کە مارەی بکاتەوە ، 
چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی مارەبکرێت ، غوربەت لەگەڵ کۆرپە ساواکەی لەڕێگادا دەبێت و دەیەوێت بچێتە  ماڵی خزم و ناسیاوێکیان لەگوندێکی خوار  گوندی کۆیلە ، بەڵام لە ڕێگادا کەسێکی بارزانی کە قەسابی تایبەتی ماڵی مەلا مستەفا دەبێت بەناوی عەوڵا قەسابی دەگاتێ   کە چەند چەکدارێکی بارزانی لەگەڵ بوو بوون ، ڕایدەگرن و هەندێ پڕسیاری لێ دەکەن و دوای ئەوەی عوڵا قەساب دەزانێت کەمێردی نەماوە و تەماح لەجوانی و قەشەنگی ئەو ژنە دەکات و لەگەڵ ئەو چەکدارانەی لەگەڵی دابوونە بەبەرچاوی خەڵکەوە دەیرفێنن و دەیبەنە دیلمان ، دوای تەنها کاتژمێرێک لە ڕفاندنی  غوربەت کەس و کار و شوو براکانی دەچنە ماڵی مەلا مستەفا لە دیلمان ، بەڵام کە دەچن . کار لە کار ترازاوە و غوربەت  لە عەوڵا قەساب مارەکراوە ، بێ ئەوەی هیچ پرسێک بە کەس و کاری بکرێت ، دوای چەند مانگێکیش مناڵە ساواکەی غوربەت بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لەلایەن عەوڵا قەسابەوە دەکوژرێ چونکە ڕازی نابێت ژنەکەی بە باشی خواردن و خواردنەوە بداتە مناڵە ساواکەی و  خزمەتی بکات . بەوەش مناڵەکە گیان لەدەستدەدات ، ئەو کارەی عەوڵا قەسابیش لە ئەنجامی  ترسی زۆری لەو مناڵە لەوەی  نەوەک لە دوای گەورەبوونی مناڵەکە تۆڵەی ڕەفاندنی دایکی بکاتەوە .
تێبینی. ئێستا عەوڵا قەساب و غوربەت لە ژیاندا ماون و ماڵیان لە قەزای سۆرانی سەربەپارێزگای هەولێرە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە