لە نەبوونی یاسادا، کۆمەڵگا هەڵدەوەشێتەوە و نامێنێت

Thursday, 09.08.2016, 10:48

10355 بینراوە


ئەگەر یاسا سەروەر نەبوایە ،ئێستا ١٩ تەن سێوی ئالوودە کارەساتی لە سویدا دروست دەکرد.
ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت هەمیشە کارەسات دوای کارەسات،یەخەی کۆمەڵگاکان بەرنادات ، ICA فرۆشگایەکی گەورەی سویدییە و لە زۆرینەی شارەکانی سویدا بوونی هەیە،ئەم فرۆشگایە ١٩ تەن جۆرێک لەجۆری سێوی لە پۆڵونیا کڕیوە، کە توخمێکی تێدایە بەناوی klorpyrifos کە کاریگەری ترسانکی هەیە بۆ سەر مێشکی مرۆڤ لەبەشی central nervous system، ئەمەش بەڕێژەیەکی بەرز، کە لەهەر کیلۆیەکسێودا ٠،٠٨ klorpyrifos دۆزراوەتەوە لەکاتی پشکنیندا،لەکاتێکیشدا ئەو توخمە بە ڕێژەی ٠،٠١ ڕێگەپێدراوە. ئەمەجگەلەوەی کە کۆمپانیای "ئیکا" یەکێکە لەکۆمپانیا زەبەلاحەکانی سوید و سەرمایەکەی خۆی دەدات لە٥٠ ملیارد کرۆن،واتا خاوەن دەسەڵاتە،بەڵام چوونکە یاسا کار دەکات،تاقیگەیەکی "مختبر" بچووک کە لە هێندەی ژووری سەگەکانی نێچی و مێچیر نابێت، ئەو کۆمپانیا کەناوی ئیکایە ئەو جەبارەی ناچار کرد کە هەموو سێوەکان کۆبکەوە خەڵکیش لەمەترسی ئەو سێوە ئاگادر بکەن،
هەروەها پۆڵۆنیا قۆناخێکی باشی لە بەرەو پێشچونی باری مرۆڤایەتی ومرۆڤ دۆستی بڕێوە، وەکوو تورکیا نیە کە هێشتا لەبواری مافی مرۆڤدا لە دارا دوو داری دووری دیتت دایە، بۆیە خواردنی بەرووبوومی تورکیا بێسنوور ترسانەکە ، هەر بۆیە لە هەر ماڵێکی کوردستانی باشووردا بەلای کەمەوە چەندین عەلاگە دەرمان هەڵواسراوە. کاتی خۆشی ئەم بابەتم بڵاو کردوە
لەزمانی بیانیەکانەوە کە تورکیا ژەهر بە جیهاندا بڵاو دەکاتەوە. جا بۆیە ئەگەر یاسا وەک عەقڵی مەسعود و جەلال کاری بکردایە ئێستا ئەو ١٩ تۆن سێوە دەبوە کارەسات بۆ سویدیەکان.