لە ئەمڕۆدا لە تورکیادا لە سایەی دەسەڵاتی ئەردۆگاندا، کوشتن و بڕین و سەرکوتکردن و تاسانی ئازادی و دیموکراتی، دیکتاتۆریەت و رەگەزپەرستی و جیاوازی نەتەوەیی بوونە بە پێناسەی تورکیا .. ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی را دەربڕین زنجیرکراون، لۆژیکی هێز و سەرکوتکردن و کوشتن و کاولکردن و نادادپەروەری و گرتن و زیندانی بوونە بە ئایدۆلۆژیای ئەردۆگان و پارتەکەی .. ئەوەش راستە کە ستەمکاران و دیکتاتۆرەکان سڵ لە سێبەری خۆشیان دەکەنەوە .. ئەردۆگان لە خۆی زیاتر بڕوای بە ههیچ کەس نییە .. تەنانەت لە پاساوانە تایبەتییەکانیشی خۆشی بە گومانە .
گەلی لە ناوەندەکانی بڕیار و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و، کۆمەڵ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بە
چەندین تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی دژ بە ئازادی و دیموکراتی و دژ بە مافەکانی مرۆڤ و، گرتنی رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و، بە توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و، رەشەکوژی و کۆمەڵکوژی خەڵکی سفیل و بێتاوانی باکووری کوردستان، رەجەب تەیب ئەردۆگانیان تاوانبار کردوون، بەڵکو ئەردۆگانیان بە تاوانبارترین سەرۆک ناوزەندیان کردوون .. هەروەهاش بە
تاوانی هاوکاری و یارمەتیدانی گروپە تیرۆریستییەکانی وەکو داعش و بەرەی نوسرە و بەرەی شام و جاشە تورکمانەکانی سوریا بە چەک و پێویستییەکانی شەڕ و بە یارمەتی پزیشکی و لۆجستی و ... هتد. تاوانبارکردوون، چونکە ئەوانەی یارمەتی تیرۆریستان بدەن و وەکو ئەوان تیرۆریستن .