عه‌لی حسین له‌سه‌ر خوارزایه‌ تیروریسته‌كه‌ی هه‌ره‌شه‌ له‌ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌تی پۆلیس ده‌كات

Sunday, 09.11.2016, 8:05

6753 بینراوە


مادام بارزانی   پیاوی قسه‌ ی خۆی نیه‌ شه‌رمه‌ په‌یمان بدات
رۆژى پینج شەمەی رابردو  لە باشورى کوردستان _هەولیر_ بەرپرسى لقى2، على حسین سورچى بەتەلەفۆن هەرەشە لە عەبدلخالق تەلعەت دەکات لەسەر ئەو لیدوانانانەى بەم دوایە لەسەر خوارزاکەى جەبارخەیلانى تیرۆریست داویەتى بەتایبەت دواین لیدوانى کە عەبدلخالق ئاشکراى کرد تاوان بار جەبارخەیلانى گەیشتۆتە دەرەوەى ولات و توانیویەتى لە بازگەکانى کوردستان رزگاى بیت ، لە ئیستا کەریم سنجارى وەزیرى ناوخۆ بۆتە ناو بژیوان بەلام على حسین بەبیانى ئەوەى زیاتر لە 11 سالە بەریوەبەرى پۆلیسە و لیدوانەکانى نابەر پرسانەیە دەبیت لە پۆستەکەى دوربخریتەوە لەبەر ئەمە هەرەشەى على حسین ، عەبدلخالق گوتویەتى من زانیاریم هەبووە جەبارخەیلانى تاوان بار لە هەولیر گەرەکى بەختیارى بووە ، بەلام لەبەر خاترى على حسین مەفرەزەم نەناردووە دەستگیرى بکەن ئیستا على حسین حەقى خۆیەتى بەم شیوەیە چاکەو پیاوەتیم دەداتەوە  ، به‌کورتی عه‌لی حوسین ئیستا له‌بری ئه‌وه‌ی بیده‌نگ و سه‌رشور بیت که‌جی هه‌ره‌شه‌ش له‌هه‌ر که‌سیک ده‌کات باسی خوارزا تیروریسته‌که‌ی بکات ، ئه‌وا کێشه‌ی بۆدروست ده‌کات ، ده‌بیت بلیم که‌بارزانی له‌گه‌رمه‌ی ئه‌وتاوانه‌  وه‌ک ده‌یان تاوانی تر په‌یامی دا که‌نابیت ئه‌و تاوانه‌ بی سزا تیپه‌ری و له‌میدیاکان بلاویان کرده‌وه‌ له‌توله‌ی ئه‌وه‌ باوکی جه‌باری تیروریستیان گرتوه‌ تاکوره‌که‌ی ته‌سلیم ده‌بیته‌وه‌    له‌کاتیکدا ئه‌و کاره‌ کاریکی زۆر دواکه‌وتوانه‌یه‌ که‌باوک گه‌ر تاوانبار نه‌بیت له‌دۆسیه‌که‌ ده‌ستگیر بکرێ ، بۆیه‌ ده‌لین ئایا بارزانی  ده‌ره‌قه‌تی عه‌لی حسین ناهیت ؟ یان وه‌ک ده‌یان په‌یام و په‌یمانی تری  له‌نێو کۆمه‌لگا وه‌ک که‌سیکی دروزن و بی په‌یمان و جه‌واشه‌کار ده‌رکه‌وتوه‌.