کوڕەکەی نێچیر لە بری چل دۆلار، چل گەڵا دەدات بە شەربەتی ناو پاپۆڕێک

Monday, 12/09/2016, 12:24

19144 بینراوە


ماوەیەک لەمەوبەر کوڕەکەی نێچیرەڤان بە ناوی ئیدریس نێچیرەڤان بارزانی، لە سەردانێکییدا لە رێگای تورکیاوە بەرەو ئیتالیا بۆ رابوردن و کەیفکردن دەچێتە نێو پاپۆڕە تایبەتە گرانبەها گەشتگوزارییەکان. لە رێستۆرانێک داوای شەربەتێک دەکات، هەروەک یەکێک لە سەرنشینەکانی ناو ئەو پاپۆڕە دەگێڕێتەوە، دوایی کاکە ئیدریسی کوڕی نێچیر دەپرسێت کردییە چەند؟! کارمەندی رێستۆرانەکە دەڵێت: دەکاتە (٤٠)!، مەبەستی ٤٠ دۆلار دەبێت، کوڕەکەی نێچیریش دیارە بە هەڵە لە ژمارەکە دەگات، دەست دەبات ٤٠ گەڵای دەداتێ، واتە (٤ هەزار دۆلار). کارمەندەکە کە ئەمە دەبینێت بە سەرسوڕمانێکەوە دەڵێت: ئەم پارەیە چییە!؟ زۆرە! دەیەوێت باقییەکەی بداتەوە، بەڵام ئیدریس هەر وەکو ئەمیرەکانی قەتەر و سعودییە و ئیمارات، خۆی تەریق ناکاتەوە و خۆشی تێک نادات  دەڵێت: نا باقییەکەی بەخشیسە بۆ خۆتانی هەڵبگرە!
خوێنەری بەڕێز.. دڵنیام کە زۆر کەس هەیە بڕوا بەمە نەکات! کە مناڵ و خاوخێزانی بنەماڵەی بارزانی چۆن شەپ شەپێن بەو هەموو پارەیە دەکەن کە لەبەر دەستیاندایە و بە ئارەزووی خۆیان یاری بە سامان و موڵکی کوردستانەوە دەکەن!؟
پێش دەساڵ لەمەوپێش، لە کەنەدا نێچیری باوکی ئەم ئیدریسە لە کۆڕێکدا، کوردێک لێی راست دەبێتەوە وهەڵدەسێت پێی دەڵێت: گوناحە ئێوە ئەو هەموو نەوتە لە ژێر ئەو خاکەدا دەردەهێنن و بیر لە نەوەکانی داهاتوو ناکەنەوە! من خۆم لەوێ بووم، لە وەڵامدا نێچیر دەڵێت: چاوی نەوەی داهاتوو دەرچێت و نەفرەتیان لێبێت!
ئا ئەمەیە بیرکردنەوە و زمان پیسی ئەم سەرسەریی و خوێڕیانەی دەسەڵات! بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی، کە ئەمڕۆ وڵاتەکەمان بەڕێوە دەبەن و یاری بە چارەنووسی خۆمان و نەوەکانی داهاتوومان دەکەن! لای ئەمانە نەوەکان واتە  ماڵ و منداڵ و خێزانەکانی خۆیان! چاوی ئەو خەڵکەش دەربێت، لە پێش هەموویانەوە صورە پاشدەرە پارتییەکان، کە هیچ کەرامەت و شەرەفێکیان نییە، جگە لە کڕنوشبردن و سەرنەوییکردن بۆ ئەم خائین و ناپاکە بەرپرسانە.
ئیدی ئیدریسی کوڕی نێچیر بۆ وا نەکات، خۆ تەنیا هەر ئەم نییە لەو ناز و نیعمەتەدا دەژیی،  ئەوەتا منداڵی هەموو بەرپرسە گەورە و بچوکەکان، بە خۆیان و منداڵ و کچ و کوڕیانەوە لەوپەڕی رابواردن و خۆشگوزەرانییدان،  ئەوەی ئەمانە دەیکەن دیوێکی دیکەشی هەیە، ئەوەش چاونەترسیی و سووکایەتییکردنیشە بە کورد و بە ئیرادەی گەلێک، ئەو گەلەی ئەمڕۆ برسیکراوە، توانای ئەوەشی نییە نووزەیەکی لێبێت و دەنگیان لێ هەڵبڕێت! ئەو دەنگەش بە راپەڕینێکی خۆڕسکانە نابێت، بەڵکو بە خۆرێکخستن دەبێت کە نەهێڵێت دوای ئەمانە هیچ حیزب و کاربەدەست و بەرپرسێکی حیزبەکانی تر رۆڵی تێدا ببینن و وەکو ١٧ شوبات خەڵکەکە بخەنەوە نێو باوەشی دەسەڵات.
ئەم هەواڵ و بابەتانەی خوارەوەش بخوێنەرەوە، لەسەر خەرجکردنی پارە لەلایەن ئەو کوڕەی نێچیرەڤانەوە:


هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە