دۆسیه‌ی تیروری سیاسی و شه‌هید ویدات كه‌وته‌ نێو په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید

Thursday, 09.15.2016, 8:44

2964 بینراوە



په‌رله‌مانتاری پارتی جه‌پی سوید ئامینه‌ كاكه‌ باوه‌ له‌یاداشتیكدا داوا له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌كات له‌سه‌ر ئیرهابی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌لویستی حكومه‌تی سوید دیاربخات ، شایه‌نی باسه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ماوه‌ی ١٤ ڕوژدا ده‌بیت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌سه‌ر تیروری شه‌هید ویدات و تیرۆری سیاسی وه‌لام بداته‌وه‌   و هه‌لویستی فه‌رمی حكومه‌تی سوید له‌م باره‌وه‌ دیار بخات 
ده‌قی نامه‌كه‌ مالپه‌ری ١٧ شوبات وه‌ریگیراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی
بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم.
بابه‌ت/ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بیروڕای ئازاد له‌ هه‌رێمی کوردستان.
۱۳ی ئۆکتۆبه‌ر ویدات حوسێن له‌ له‌یه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ له‌ شاری دهۆک ڕفێندرا، دوای چه‌ند کاتژمێرێک که‌ دۆزرایه‌وه‌ زۆر به‌تووندی ئه‌شکه‌نجه‌ درا بوو، به‌ خێرایی گه‌یندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام نه‌توانرا ژیانی ڕزگار بکرێت. لێکۆڵینه‌وه‌ پزیشکیه‌کان ده‌ریان خست که‌ زۆر به‌تووندی ئه‌شکه‌نجه‌ دراوه‌.
ویدات کاری په‌یام نێری  بوو بۆ ڕۆژ تی ڤی که‌ نزیکه‌ له‌ په‌که‌که‌، کوشتی ویدات دژ به‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسیه‌ته‌ هه‌روه‌ها ئازادی ڕاده‌ربڕین و پرینسیپه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌، ئه‌مه‌ بۆ جاری یه‌که‌م نیه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه‌ ڕوو ده‌دات، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی کردن له‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌ که‌ ۱٤٥ که‌یسی  ڕۆژنامه‌نوسان هه‌یه‌ که‌ زیندانی کراون یان ڕوبه‌ڕی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌ یان کوژراون له‌ ساڵی ۲۰۱٥.
هاوکات ڕێخراوی ئه‌منستی  جیهانی له‌م ساڵانه‌دا چه‌ندین جار پارته‌ ده‌سه‌ڵات داره‌کانی ئاگادار کردۆته‌وه‌ نیگه‌رانی خۆی نیشان داوه‌ له‌و دۆخه‌ی که‌ ده‌گوزه‌رێ داوایان کردوه‌ که‌ ده‌بێت ڕای ئازاد قبوڵ بکرێت، هه‌ره‌ها داویان کردووه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ویدات/یان فڕاندووه‌ و کوشتووه‌ دادگایی بکرێن هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ که‌یسه‌کانی تری رۆژنامه‌نوسان.
 سنوره‌کانی بیروڕای ئازاد له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌سکراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ نیگه‌رانیه‌کی قوڵه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر که‌س چاوه‌ڕوانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی دیموکراتی بوو له‌و به‌شه‌ی عێراق له‌ گه‌ڵ هیوایه‌کی زۆر بۆ خۆبه‌رێوه‌ بردن.
له‌ به‌رئه‌وه‌ ده‌مه‌وێت له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بپرسم ئایا هه‌ڵویستی چیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان؟
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزگرتن له‌ بیروڕای ئازاد گه‌شه‌ بسه‌نێت و  پیشه‌ی کاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌بێ مه‌ترسی ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها داواده‌کات بکوژانی ویدات حوسێن ڕابکێشرێنه‌ به‌رده‌م دادگا؟
ئامینه‌ کاکه‌ باووه‌
 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید/ پارتی چه‌پ

نامه‌كه‌ به‌زمانی سویدی

Till utrikesminister Margot Wallström
Yttrandefrihet och pressfrihet i irakiska Kurdistan
Den 13 augusti 2016 blev den kurdiske journalisten Wedat Hussein Ali kidnappad av oidentifierade personer i Duhok i irakiska Kurdistan. Bara några timmar därefter återfanns han allvarligt skadad. Han fördes snabbt till sjukhus، men hans liv stod inte att rädda. En preliminär undersökning visade att de skador han fått uppstått under tortyr.
Hussein arbetade som reporter på RojNews Agency som har kontakter med PKK. Mordet på Hussein är ett grovt brott mot de mänskliga rättigheterna، demokratins och yttrandefrihetens principer och journalisters rätt att utföra sitt arbete. Det är inte första gången detta händer i irakiska Kurdistan. Metro Center for Journalists Rights and Advocacy rapporterar om inte mindre än 145 fall där journalister hållits fängslade، misshandlats eller mördats under 2015. Även Amnesty international har under de senaste åren utryckt sin oro och krävt att de styrande partierna i Kurdistan respekterar det fria ordet samt att de som kidnappade och mördade Hussein och de andra journalisterna i irakiska Kurdistan ställs inför rätta.
Yttrandefrihetens gränser blir allt snävare i irakiska Kurdistan، vilket är djupt oroande och innebär att många som hoppades på en mer demokratisk utveckling i denna del av Irak med ett stort mått av självbestämmanderätt är besvikna.
Jag vill därför fråga utrikesministern;
Vad avser utrikesministern att gör för att förmå den regionala regeringen i irakiska Kurdistan att öka respekten för yttrandefriheten och journalisters möjligheter att utan risk utöva sitt yrke samt att den/de som mördade Wedat Hussein Ali ställs inför rätta?