رووسیای تورە " سەرنەکەوتنی رێککەوتن، ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئەمریکا دەبێت"!

Sunday, 18/09/2016, 11:48

3140 بینراوە



ناشینەلوۆرد، لە رێککەوتی ١٧/٩/٢٠١٦دا بە زمانی ئینگلیزی دەنوسێت، روسیا گوتی " لە ماوەی بیستوچوار کاتژمێری رابردوودا، هێڕشی سەربازی بۆ سەر حکومەتی سوریا لە بەرەکانی جەنگدا زیادی کردوە، کۆی هێرشەکان گەیشتۆتە ٥٥جار بۆ سەر ناوچەکانی کە سوپای ئەسەدی لێنیشتەجێن. رووسیا نیگەرانی خۆی دوپات کردەوە و رایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا پابەند نەبێت بە برگەکانی رێککەوتنی نێوانمان ئەوا سەرنەگرتنی ئەو رێککەوتنە دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا.

لە هەمان بەرواردا گاردیەن بە زمانی ئینگلیزی دەنوسێت، سەرۆک سوپای سوریا هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە کە فرۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی سوپای سوریایان کردوە لە کاتێکدا ئەوان خەرێکی هێرش کردنە سەر ریکخراوی توندڕەوی داعش بوون.

لە ساڵی ٢٠١١، لەو کاتەوەی کە کێشەو گرفتەکانی سوریا سەری هەڵدا تاکو ئیستا ٣٠٠٠سەد هەزار کەس لە خەڵکی سیڤیلی ئەو وڵاتە کوژراون و زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەربەدەر بوون. لە رێککەوتی ٩/٩/٢٠١٦دا رووسیا و ئەمریکا گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ راگرتنی جەنگ، لەو رۆژەوە تا هەنوکە رووسیا و ئەمریکا پابەندی خۆیان بۆ ئەو رێککەوتنە دوپات کردۆتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا رووسیا پێی وایە کە ئەمریکا پابەند نەبووە بە تەواوی  برگەکانی رێککەوتنی نێوانیان وە ئەگەر ئەمریکا دەست هەڵنەگرێت لە هێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر بنکەی سوپای ئەسەد ئەوا ئەو رێککەوتنە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی دەبێت و لێپرسراوەی پابەند نەبوونیش بە رێککەوتنکە دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە