چیرۆکی زیندانی کردنم لە ( پاراستن ) بە دنا وترین زیندانەکانی دونیا ..به‌شی جواره‌م و كۆتایی

Monday, 19/09/2016, 22:23

4060 بینراوە


 لە نیوەی ڕێگا لەوەی تەنیشم  پرسی کاکە بۆکوێم دەبن؟ وتی بۆ پێیان نەووتی، منش وتم نا کەس باسی هیچی لا نەکردووم،، سەرێکی ڕاوەشاند و بەدزیەوە وتی بەداخەوە  تۆ دەبەین بۆ ڕمیکردن ،کاتێک گوێ بیستی ئەو ووشەیە بووم، لە ماوەیەکی زۆر کورتا ژیانی مناڵی خۆمم هەر هەمووی هاتە پێش چاو، هەستم دەکرد بەدیار فیلمی ژیانی خۆمدا دانیشتوم و  لەوە زیاتر هیچ شتێکی تر نابینم. هەستم دەکرد مووەکانی لەشم بەرزی و نزمی دەکەن ،هەستم بە درێژ بوونی موویی بڕۆم دەکرد ، کە هاتونەتە سەر چاوم و سڕببوم بەڵام چۆن سڕ بونێک! کە پێناسە ناکرێت بۆیە بڕیام دا لە سەیارەکەخۆم فڕێبدم ، خۆ مردن هەر مردنە هەستم کرد ئەو مردنە زۆر ئاسانترە ، لەوەی چاوەڕوانی مەرگ بکەی، چاوم دەگێڕا بزانم لە کوێ تۆزێک هێواشی دەکاتەوە و چیی دەبێت با ببێت، خۆم هەڵدەدەمە پێش شۆفێرەکە و ئەوانی لەگەڵ منیشن دەبێت لەگەڵ من کۆتایان بێت..
لە جێگایەک لێژییەک هاتە پێشمان ، دوای ماوەیەک  سەیارەکە  هێواشی کردوە ، وردە  وردە  دەکەوتینە سەر تەختایی، لە تەختایەکدا کەپرێک بەدی دەکرا کە پێ دەچوو  شوێنی پشو دانبێت،  تەرمۆزێکی تەبەتۆرم بەرچاو کەوت کە  وێنەی بیبسی کۆلای پێوە بوو،  پاسەوانەکەی پێشەوە کە کەسێکی بادینی، بوو بە زوبانێکی شیرین وتی  تۆ چیی دەخۆیی، منش بەلامەوە هێندە سەیر بوو کەوای گووت ڕێک چاوم پڕ بوون لە ئاو. ڕێک ڕووی خۆیی وەرگێرا و ڕووی کردە من وتی بۆ دەگریت؟ منش وتم  من ناگریم بەس ئەو هەموو بێ حورمەتیە لە پێناو چیی، لێرەوە دەستم لەخۆم شردبوو، بڕوام بە ژیان نەمابوو، چی بەسەر دەممداهاتبایە نەمدەگێڕایەوە ، چونکە وا بیرم دەکردەوە ئەوەی هەیە لەگەڵ خۆم دەیبمە گۆڕەوە ،ئیتر خالید قسە بکە، ئێوە کە هەر دەم کوژن ، بۆهێندە سوکایەتی بە مرۆڤ دەکەن،   وتی سوکایەتی چیی؟ وتم ئێوە من دەبن بۆ ڕمیکردن ، لەولاشەوە  پێم دەڵێت چیی دەخۆیی، کابرا سەری سوڕما لەو قسەیە . وتی کێ ئەمەی بە تۆ وتووە، منش یەکسەر پەنجەم بۆ پاسەوانەکەی خۆیی  درێژ کرد.هەر لەبەر چاوی من زۆر لێی تۆڕە بوو. تۆ چۆن قسەی وا دەکەی ئەگەر زانیاریت لا نیە، کابرای بادینی بە زمانێکی زۆر شیرین، وتی تۆ لەلایەن  ئاسایشی مەسیفەوە داواکراوی کە کاک [ه]ئێستا مدیری ئاسیشی مەسیفە، ئێستا ئێمە تۆ دەبین بۆ ئەوێ،  هیوادارم  کە زوو نەجاتت بێت و بە کەسو کارت شاد بیتەوە.، کابرا چوو کۆمەڵێک کۆلا و بسکیتی هێنا کۆلایەکی دایە دەستم و لەگەڵ بسکیتێک، من هەر بڕوام نەدەکرد، هەستم   دەکرد ئەو قسانە جۆڕێکن لە هەڵخەڵەتاندن،  بۆیە زۆر بۆم گرینگ نەبوو چیی دەڵێت  گاڵتەم بەو قسانە دەهات...  شێوازی  گرتنەکەی من ئاسایی  نەبوو، تاکوو منش هەروا بە ئاسانی بڕوا بەو قسانە بکەم، بۆیە هەمیشە بیرم هەر لای  هەڵاتنەکەبوو ، وە بیریشم دەکردەوە ئەو پاسەوانەی ئەو قسەیی پێ وتووم لەخۆیەوە چۆن وا دەڵێت.،! سەیارە بەڕی کەوت و ملی نا لە ڕێگا، کۆمەڵێک لۆفە هاتنە سەر ڕێگامان ، دیمەنی جوانی ئەو لۆفانە و ئەو ماڵە بچوک بچوکانەی سەر  تەپۆلکەی چیایەکان وای لێکردم تۆزێک دان بەخۆمدا بگرم و بزانم چیی ڕودەدا، هەستم دەکرد وا نزیک دەبینەوە لە ئاوادانی  هێندەی پێ نەچوو گەیشتینە بازگەیەک داوای ناسنامەیان لێ کردین  ، کابرای  پێشەوە بە زوبانی بادینانی کۆمەڵێک ئەوڕاقی دایە دەستی ،دوای سەیر کردنی ئەوڕاقەکان کابرای  بازگە لە پەنجەری لای شۆفێرەوە سەرێکی هێنا  ژوورە و سەیری منی کرد و ئاماژەیەکی بە سەری کرد کەوا بڕۆن..
بەناو شاردا سەیارە شۆڕبۆوە و دیمەنە جوانەکانی  ناو شارۆچکەی مەسیف زۆر شتی لە بیر بردبومەوە ، ئەوە دووم جار بوو شارۆچکەی مەسیف ببینم جارێک بە ئازادی و ئەو جارەش  بە کەلەپچیەک لەدەست و بەناو شاردا گوزەر دەکەم.
کات  نزیک  بۆوە لە ١٢ نیوەڕۆ بەرەو باڵەخانە یەک ملما نا ، باڵەخانەیەکی زۆر نایەب بەگەیشتنم بۆئەوێ یەکسەر تەسلیم بە کەسێکی تر کرم ، خرامە ئاودەستێکەوە ، کوڕێک بەدیارمەوە وەستا، من باشم دەناسی خەڵکی گوندێک بوو لە گوندەکانی قەڵادزی کەناوی ڕەسوڵ بوو، وتم ئەگەر بە ئەرک نەبێت بۆم هەیە تۆزێک ئاو داوە بکەم، بێ یەک و دوو قسەیەکی ناشیرنی بەدەمی داهات، منش ناچار بێ دەنگیم هەڵبژراد . داوای ئاوم نەکردوە،
ئەو بارەگایە بارەگای دەزگای پاراستن بوو، ئەوەی لێی بوو هەمووی پاراستن بوون،  وەکو مەڕ هەمویان دابەسترابوون،  شێوازی دەم و چاویان  لەوە نەدەچوو  قەد شەڕیان بینبێت. ، ئەوەی لەوێ بوو من دەمناسین، چونکە هەمووی خەڵکی ناوچەی قەڵآدزێی و ڕانیە بوون. هێندەی پێ نەچوو یەکێک لە هاوڕیی منداڵیم بەناوی [خ]بەرەو لای من هات  هەر لە دورە وە سوێندەی بە گۆڕیی برایەکەی خوارد،ووتی  تاکو ئازاد نەبیت ماچت ناکەم ،من زۆر گلیم لێکرد کە پێم نالێن ئێوە بۆوا لەمن دەکەن.  وتی ئەوە بەیانی کاک[ ه] هەموو شتێکت پێ دەڵێت . ئێستا لێرە نیە و وە دەبێت تۆش ببەین بۆ زیندانی ناو شار ، چونکە ئێمە لێرە زیندانمان نیە، ئەو برادەرەم هەر خێرا چوو پاکەت و خواردنی بۆ هێنام،  باسی ئەو کوڕەشم کرد کە  داوای ئاوم کردوە ،ئەو زۆر بە ناشیرنی وەڵامی داومەتەوە.
 بەرەو زیندانی ناو شاری مەسیف بەڕێکرام، باڵەخانەیەکی بەرز لە کۆڵانێکی تەسکدا نزیکەی دوو بۆ سێ قات دەبوو. خوارەوەی ژێر زەمین بوو، منیان برد بەر و ژێر زەمینەکە لەگەڵ چونم بۆ ناو زیندان، ڕاست و خۆ چاوم کەوت بە [ب.ع.قەڵادزەێ) لەگەڵ کوڕێکی باڵە بەرزی سمێڵ ڕەش ،هەروەک کاریی پیشیەی هەموو زیندانێکی گوماناوی لە دوورەوە ئاماژەی دا کە ئێمە یەکتر ناناسین..
 دایاننام لە ژورێکی زۆر نایەب ، یەکەم نوسراو کە بەرچاوم کەوەت لەوزیندانە بە گەوەری نوسرابوو( بێ چاوی زۆر خۆشترە لە چاوەڕوانی)  بە پێی ئەو نوسراوە بێت دیار بوو، ئەوانەی ئێرە زۆر دەمێکە دەست بەسەرن. کورێك هاتە لام و وتی فەرموو ئەو جگەرە بەبا دە، لێرە نابێت خەم بخۆیی ئێرە دوا مەنزڵی زیندانە. لێم پرسی مەبەستت چیە، وتی  ئێمە زۆر دەمێکە لێرە زیندانین، ئەوە نزیکەی ٣ ساڵ دەبێت لێرەم ، بۆیە برام ئەو جگەرە یە پێبکە و با تاوڵێک بکەین. منش وتم ببورە ناتوانم،  پرسیاری کرد خەڵکی کوێت؟ وتم خەڵکی قەڵادزێم وتی  ئا....... خۆ ئەو کاک[ ب] هەر خەڵکی شاری قەڵادزییە ،منش بەسەر ئاماژەم بە وشەی بەڵێ کرد ، بێ ئەوەی من پرسیار بکەم وتی تۆ وەرە با لە دەرەوە ئەو جگەرە پێبکەین، دوو قۆڵی لە حەوشەکەدا پیاسەمان دەکرد لەپڕ کاک[ ب] هات و بەترسەوە وتی ئەوە لە کوێیوە هاتووی نەگبەت؟ منش بەکورتی تۆزێک چیرۆکی خۆم بۆ گێرایەوە ،و وتی لێرە ئاگات لە دەمەت بێت ،ئەو برادەرەی ئەوەی ئێستا لە تەنیشتمانە ناوی کاک[ جلال ]ە  نەوەی (حسێن اغای سورچییە) ئەوەم زانی کە وتی ئەوانە دوژمایەتێکی کۆنیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی هەیە، لە گەرمەی ئەو قسەنەدا  ئەو جەلال ناوە دەمی کردوە و یەک دونیا قسەی ناشیرنی بە ماڵی ملا موستەفای وت، من یەکسەر ئەو شوێنەم چۆل کرد . چونکە وا ترساندبویانین نەدەورام گوێ لەو ووشانە بگرم. وتم ببورە سەرم دێشێت دەچمە ژورەوە، هات بۆ لام ، حەبێکی بۆ هێنام ، وتی ئەوە حەبی سەر ئێشەیە بیخۆ، وتم سوپاس، ئەوەی ڕاستی بێ نەدەوێرام بیخۆم ، لەو زنیدانەدا ژورێك بە تەنیشت ئێمەوەبوو، کە هەمووی زیندانی ژن بوون ،بەس ڕوخساریان دیار نەبوو  سەرتاپا ڕەش پۆش بوون، بۆمان نەبوو قسە لەگەڵ یەکتر بکەین بکەن، لەکاتی وەرگرتنی نانی ڕۆژانە، ئەگەر ڕیزیان دەکردین بۆسەری نان وەرگرتن، ئەوان بەجیا لە  دووری چەند مەترێک لە ئێمەوە دەوەستان ، کەس نەیدەزانی ئەوانە بە چ زمانێک قسە دەکەن، ئەو ڕۆژە بیرمە نانی  نیوڕۆمان  تشریب بوو، کەلەبازاڕ بۆمان دەهات، پاسەوانێک هات  کورێکی برد لە زیندانەکان ،منش پرسیم ئەوە کێیە، وتیان ئەوە کوردی ڕۆژهەڵاتە  بەرگەی پێ نەبوو ئەوە فەقیرە چەند مانگ دەبێت لێرەیە، ئەگە وتیان چەند مانگێک لێرەیە  هاورام لێ هەڵسا، وتم باشە  ئەوە لەسەر ناسنامەیک ئەوەند دەست بەسەر بێت ،ئەی ئەگەر کەسێک گومانی شتی تری لێ بکەن، دەبێت چەند لێرە بمێنێتەوە، ئەو کوڕە ناوی ڕەسوڵ بوو، کاتێک ڕەسوڵ یان هێنایەوە لە بەتانیەک دا وەکو کەلاک فڕیان دایە ژورەکەوە هێندیان لێدابوو، هەر چیی هێز بوو لە جەستەیدا نەمابوو.من لێرەوە وتم دەرچون زۆر مەحاڵە، ڕەنگە دوای ئەوە سەری من بێت. ئەو شەوە بە ترس و لەرزەوە ڕۆژم کردوە، کات نەببوو بە ١٢ ی نیوڕۆ کەسێک هات وتی تۆ خالیدی منش وتم بەڵێ، وتی لەسەرەوە داوای تۆ دەکەن، من بە نیازی لێدان چووم، بەڵآم وتی  پاراستنی قەڵادزێ لە خوارەوە داوای تۆ دەکەن هەر یەکسەر سەیارە یەکیان هێناو منیان برد، بۆ بینای پاراستن و لە ژێرزەمنیك دایان نام، هێندەی پێ نەچوو کوڕێک بەناوی سەلام کە لاوێکی زۆر بەڕێز بوو، کوڕی گەڕک بوو یەکترمان باش دەناسی، وتی کاک خالید زۆر داوای لێبوردن لە تۆ دەکەم، کە دەبێت چاوت ببستم  چونکە ئەمرم پێکراوە، هەر بۆ ئیهانەکردنی تۆ منیان ناردووە ، چونکە دەزانن کە من تۆ باش دەناسم ،دەنا چەندین کەسی تری لێیە بۆ ئەوان نانێرن، منش وتم برا هەر زۆر ئاسایە، خۆئەوە یەکەم جار نیە چاوم دەبەستن، فەرموو چۆنت پێ گوتراوە ئاواکارەکەی خۆت ئەنجام بدەە، چاوی بەستم و  نەرم دەستی گرتم ، هەستم پێ کرد لە قاڵدرمە سەردەکەوین، لە نیوەی ڕێگا سلام وتی کاک خالید تۆ تۆزێکیتر ئازاد دەبیت، ئێستا تەنیا چەند پرسیارێکت لێ دەکەن و دوای  دەچیت بۆ لای کاک[ ه] و ئەویش تۆزێک پرسیات لێ دەکات  ئیتر دوای  دەچیتەوە ماڵەوە، دوای کەمێک ڕۆشتن لە ژوورێک چاوم کرایەوە، ئەوانەی کە لەوێ بوون کەسم نەدەناسی ، یەک هات پێشم و وتی  پرسیاری کەس و کار و برا و ئامۆزا و زاوا و ئیتر ئەوەی بە دەمی دادەهات ناوی دەهێنا، سەیرم کرد لیستێک ناوی لە پێشە لە بچوکترین  کەسی ماڵەوەمان تا دەگاتە بچوکترین ئامۆزام ناوی دەهێنان، وتی وامەزانە کە ئێمە بێ ئاگاین ، ئێوە تەواوی  عەشیرەتان جەلالین، ئێستا چیت لایە پێمان بڵێ، دەنا بە خوێنی شەهیدان لەو پانکەت دەبەستم. وتم چیی بڵێم کاکە من یەکێتی نیم باوەڕ بکە، وتی بێ ئەخلاق نەڵێی یەکێتی، وتم ئەی باشە چیی بڵێم کە هیچ نەبم، ئێوە خۆ دەزگای پاراستنتان هەیە ئەگەر شتێکتان لەسەر من هەیە پێم بڵن، لەو قسەنە دابووم وتی ئەو وەرقە ئیمزا بکە، کە بەڵێن بدەی هەرگیزا و هەرگیز  کار لەگەڵ جەلالیەکان نەکەی، منش وتم  من کوڕی ئەو ووڵاتە نیم هەرلێرە  ڕزگارم بێت ڕوناکەمەوە کوردستان. لەوێ وەرەقێکیان پێ پڕکردمە و بەر و ژووری [ه]یان بردم ئەگەر چومە ژورەوە[ ه ] لە دورەوە پێشوازی لێکردم و وتی فەرموو دانیشە،
بەو شێوەیە بۆم دوا، وتی جارێک ئەو کۆکا کۆلایە بخۆرەوە منش وتم سوپاس،
وتی خالید گیان لەو ڕۆژەوەی کە تۆ زیندان بویت ئێمە بەدوای تۆدا وێڵ بوین، بەڵآم بەداخەوە تۆیان لە ناوچەی پارتی ئێمە شاربۆوە، چونکە تۆ لەلایەکی تروە  دەست بەسەرکرابووی. تۆ بەهەڵە گیرابویت وایانزانی بوو تۆ دلێری براتی، بۆیە هێندەت پێ چوو، ئێمە داوای لێبوردن لە تۆ دەکەین، کەتۆ بەهەڵە گیرابووی. ئێستا هیوادارم کوردستان جێ نەهێلێت، وەرە لای ئێمە هەویەت بۆ دەکەین ،کە ئازاد بویت، بەس ئەوەت لە بیر نەچێت هەر کاتێک چویتەوە بۆ قەڵادزێ دەزانم کۆمیتەی جەلالیەکان بانگت دەکەن، بە خوێنی شەهیدان باسی لێدان بکەی لەهەر کوێ بیت  ئێمە دەست بەسەرت دەکەینەوە، چونکە ئێمە لەناو مڵبەندی ٨ ڕاپەڕیدا کەسانی خۆمان هەیە، کە کار لەگەڵ ئێمە دەکەن،درێژەی بە قسەکردندا و وتی لە ناو بنەماڵەی ئێوەدا تەنیا تۆو و عبدولڕەحمانی ئامۆزات ئازادن لەناو پارتی، منش زەردە خەنەیەکم هات و  ووتم کاک[ ه] ئەوە من بەهەڵە گیروام سێ مانگە بێ سەر و شوێنم ،ئەی ئەگەر کەسێک شتێکی بچوکی لەسەر بێت چارەنوسی چیی لی دێت، وتم باشە کاک[ ه] ڕۆژنامێکتان هەیە بەناوی برایەتی دەی پێم ناڵێت ئەو برایەتیە لە کوێ دایە؟وتی ڕاستە بەس ئێستا کاتی ئەو قسانە نیە، ئێمە داوات لێ دەکەین کەلەگەڵ ئێمە کار بکەی، منش وتم کاک [ه] ڕێزم بۆت هەیە.   گوو بە ڕەمزی کورد ،جا ئەگەر هەر شتێکە  دەزبیحە، یاخود جەمانەیە، یان جلی کوردیە.، نەفرت بێت لەو کوردستانە ، چونکە پێم ناڵێیت وا من بەهەڵە گیرام ددانێک و پەنجەی پێم شکاوە، لە پێناو چیی،وتی تۆزێک ئارام بە تۆ ئێستا لای منی، بانگی  پاسەوانێکی کرد و منیان تەسلم بە خزم و کەسوکاریان کردم ،کەلە دەرەوە چاوەڕیی من بوون، خزمەکان ڕاستە و خۆ بردیانم بۆ چێشتخانەیەک لە مەسیف نانیان بۆ هێنام ،هەر بڕوام بەوە نەبوو، کە ئازاد بووم، بردیانم بۆ ماڵی  خزمێکمان لە هەولێر هەر بڕوام نەکرد،
بە گەیشتنم بۆ ماڵی ئەو حزمەمان ڕاست وخۆ فڕیان دامە حەمامەوە بۆ خۆشردن، چونکە سەرتاپە جل وبەرگم ئەسپێ و ڕشک بوو،  بۆنی کەلاکی تۆپیوم لێ دەکات، دوای خۆشردن و نان خوادن خەوم لێ کەوت، کاتێک وەخەبەر هاتم   خەڵکانێکی زۆر لە خزم و دۆست و ناسیاو بە چواردورمەوە بڵاوببون،
دوایی بۆم دەرکەوەت کە من لە ڕێگای خزمێکی خۆشەویستمان  هەوڵی ئازاد بونم دراوە

لە کۆتایدا داوایی لێبوردن دەکەم لە کەمو کورتی.
بەرواری نوسین ٢٠/٨/٢٠١٦ خالید ئەحمەد/سوید. ستۆکهۆڵم   

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بەشەکانی پێشووتر، کلیک لەسەر وێنەی نووسەر بکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە