سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بە دەستگیركردنی مستەفای حەسەن گەورە و ئەو مامۆستایانە، هاوار و دەنگی خەڵكی برسی كوردستان كپ ناكرێت

Tuesday, 20/09/2016, 15:03

6371 بینراوە


نوێکراوەتەوە:
ئێوە ئەو کەسە بێشەرم و بێ ئابڕووانەن، کە بە یارمەتی دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان، دەسەڵاتێکتان گرتۆتە دەست و  زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە، دەستان ناوەتە بیناقاقای گەلێک، خاک و نیشتیمانتان ناشرین کردووە، لە دوژمن زیاتر خەڵکەکەیتان چەوساندۆتەوە و ئازاریان دەدەن. برسیان دەکەن، دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئێوە ئەمەتان بۆ ناچێتە سەر.
ئەگەر ئێوە هەموو خەڵکی کوردستان دەستگیر بكەن، ئایندەتان هەر بەرەو کۆتایی دەچێت، چارەنووستان لە سەدام و قەزافی و دیكتاتۆرەكانی دیکە خراپتر دەبێت، چونکە سەدام و قەزافی نێو ئەوەندەی ئێوە ئازاری گەل و میللەتی خۆیان نەدا، دیتان پاشەڕۆژیان چی لێهات. ئێوە لە گەورەتانەوە تا بچوکتان دەبێت کەللەتان بخرێتە ژێر پێی منداڵانی کوردستان. 
دڵی خۆتان بەوە خۆش مەکەن، لە پاڵ ئەو هەموو خیانەت و ناپاکییەدا، دەتوانن ئاوا بەردەوام بن لەسەر دزیی و خیانکاری. رۆژتان نزیک بۆتەوە، دەتان بینین چۆن سەرتان لە ژێر پێی منداڵانی كورددا دەپلیشێتەوە.
بەگرتن و كوشتن هیچ سەتەمكارێك دەسەڵاتی بۆ هەتایی نەپارێزراوە تا بۆ ئێوەی تاوانکار بچێتە سەر. ئەو پارە و سەروەت و سامانەی کە  بەردەوام دەیدزن، ئەو هەموو تاوان و دەسدرێژییەی کە رۆژانە لە خەڵکی کوردستانی دەکەن، تا سەر بەردەوام نابێت، لەگەڵ نەمانی خۆتاندا، پارە و سامانەکانە دزراوەکانیش دەستی بەسەردا  دەگیرێت، هەروەک چۆن قەزافی و سەددام دۆلارێکیان لە پاش خۆیان بەجێ هەما. ئێوە بەم شێوازە مەرگی خۆتان نزیكتر دەكەنەوە.
واز لەم بێ موراڵییە بهێنن، مستەفای حەسەن گەورە  ناسنامەی دانیمارکی هەیە هیچ خواست و ئارەزوویەکی تایبەتی خۆی لەم کوردستانەدا نییە، تەنها خەمی ئەو میللەتە ئەوی هێناوەتەوە بۆ کوردستان، مستەفای حەسەن گەورە خاوەنی خەمێکی گەورەیە
وەک چۆن لە سەردەمی ڕژێمی بەعس چەکی هەڵگرتوو و دژی زوڵم و زۆری بەعس وەستایەوە و دوو برای شەهیدبوو ئەمڕۆش دژی مافیای کوردی هاتوەتە مەیدانەکە بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی برسیکراو کەرامەتشکێنراوی ژێر دەسەڵاتی مافیاکانی بارزانی و تاڵەبانی 
ئەم مافیایانە عیبرەت لە مێژووی ستەمکارەکان وەرناگرن بەردەوامن لە ملهوڕی و وەحسێگەرێتی
بەڵام دڵنیابن زۆرتان نەماوە ٢٥ ساڵ زۆرە ئێوە خەڵک وەک کەر لیدەخوڕن و لەسەر پشتی خەڵک بوون بە ملیاردلیری دۆلار  ئایندەتان وەک رۆژی رۆن دیارە کە هەموتان دەبن بە خۆراکی خاک و لە باوشی داگیر کەران تەرمەکانتان ئەنێژڕێت.
واز لە بەدڕەوشتییە بهێنن تۆمەتی بۆ دروست مەکەن، گوایە پیاوی کۆسرەتە، کۆسرەت و تاقمەکەی، بەشێکن لەو دەسەلاتە، هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ یەکتردا  نییە. مستەفا پیاوی کەس نییە خەڵک برسییە خەڵک داڕزا هێشتا ئەم جاسوس و خوێڕییانە واز لە تۆمەت بەخشینەوە ناهێنن.

تێبینی: بەشێک لەم نووسینەی سەباح عەلی قارەمان، کوردستانپۆست لە پەیجەکەی وەریگرت و چەند دێڕێکمان بۆ زیادکرد، کە بە پێویستمانزانی تا خۆمان ئامادەبکەین بۆ لێدوان و زیاتر قسەکردن لەسەر ئەو کارەساتانەی ئەمڕۆ لە کوردستان روودەدەن ، دوایینیان برسیکردنی فەرمانبەر و مامۆستا و هاوڵاتییان، کە ئەمەش بەشێکە لەو پلانە جەهەنەمییەی داگیرکەران لە رێگای داگیرکەرانەوە پیادەی دەکەن، لە رێگای دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە