لەئەرشیفی فایلە رەشەکانەوە

Tuesday, 09.20.2016, 23:00

3219 بینراوە


من وەک خوینەری روژنامە و گوڤارە ئەهلییە ئازادەکان خاوەنی ئەرشیفیکی زورم بەتایبەتی روژنامەی (هاولاتی یادی بەخیر) لە ئەرشیفەکەمدا دەیا ن تاوانی دەزگای بەدناوی باراستنی حیزبەکەی 31ی ئابم هەیە کە پەیوەندی بە ئا زار و ئەشکەنجەی خەلکی کوردستانەوە هەیە کە لە بەندیخانە بەدناوەکانی حیزبە فاشستەکەی بارزانی جاش جوکەری نیودەولەتی بەعس و تورک کە لەدوای ئازادبونیان چیروکی ئازار و ئەشکەنجەی روژانی رەشیان لە ژیرچەپوکی جەلادەکانی بەدناوی دەزگای پاراستن ئەگیرنەوە جا بو ئەوەی تاوانەکانی پاراستنی بەدناوی بنەمالەی بارزانی و ناپارتی کوبکەینەوە کە انشااللە خواکردی بەرنەعلەتی دادگای  کومەلایەتی کەوتن یان لە هەرجیگەیەکی دونیادا ؟ بەلام لیرەدا ئاماژە بەفایلیکی رەش  تایبەت بەخیانەتی هوشیار هەمزە دزەیی ئەکەم ئاماژە بە روژنامەی هاولاتی ژمارە300چوارشەممە15/11/ 2006 مانشیت لاپەرەیەک لای خوارەوە،وەک هاتووە:-
دوای ئەوەی زانرا فایلی هەیە، کرا بەلیپرسراو؟
تایبەت بەهاولاتی : هوشیار هەمزە دزەیی ،کە بەپیی فایلیکی موخابەرا تی عیراقی ،سیخوری بو دەزگا ی موخابەرات کردوە، سەرەرای ئەوەی (هوشیار زیباری ) وەزیری دەرەوەی عیراق ، زانیویەتی فایلی هەیە، بەلام پوستی داوەتێ و ئیستا بەپلەی وەزیر مفەوەز لە بالویزخانەیەکی عیراقی کار دەکات ، ناو براو کە موخابەرات لە فایلەکەیدا بە کەسیکی دلسوز و هاوکار وەسفی دەکات ، پیشتر لە وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عیراقیدا کاری کردوە و بە نووسراویک لە4/ 10/ 1997دا لە سەر رەزامەندییی سەروکایەتی عیراق ، رەوانەی بالویز خانەی عیراق کراوە لە رومانیا، بو کوکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو عیراقییانەی لەو ولاتەدا پەنا بەربوون (هوشیار همزە سلیمان ) بەپیی نووسراویکی موخابەرات کە لەروژی 29/ 4/ 1999 ئاراستەی سکرتاریەتی سەروکایەتی کومار کراوە، داوای کردووە هاوکاریی بکەن بەوەی مەرجەکانی تومارکردنی عەقار لە بەغداشمولی ئەکات ، لە بەشیکی تری فایلەکەیدا ، ناوبرا و بەدەستخەتی خوی نامەیەکی پینج لاپەرەیی بو موخابەرات نووسیوە و بە وردیی زانیاری لە سەر پەنابەرە عیراقییەکان تومار کردوە، جگە لەوەش چالاکییەکانی خوی بو موخابەرات باسکردووە، کە هاوکاریی بالویزخانەی عیراق دەکەن و زوربەیان کوردن لەنامەیەکەدا میژووی14/5  / 1999 لەسەرە ناوبراو دەلیت رومانیا (5)  هەزار پەنا بەری عیراقی تیدایە، کە بەشیکیان بەشیوەی شەرعی و بەشیکیشیان ناشەرعی چوو ، لەوی چالاکی دژ بەنیشتیمان زور لاوازە، پەنابەرەکان زوربەیان خەریکی بازرگانی و کاسپی کردنن ، بەرپرسانی پارتی سەردانی بالویزخانەکەمان دەکەن و پەیوەندییەکانمان لەگەلیاندا خەریکە زۆر دەبیت؟ جیگەی باسە هاولاتی زانیویەتی کە دوای کەوتنی رژیمی بەعس ، هوشیار زیباری – وەزیری دەرەوە بە بوونی ئەم فایلەی زانیوەبەلام سەرەرای ئەوەش لە وەزارەتی دەرەوەدا دایمەزراندوتەوە و پیش ماوەیەک پوستی وەزیرمفەوەزی داوەتی لەیەکیک لە سەفارەتەکانی عیراق لە کیشوەری ئاسیا.
تیبینی  :- 
سەرچاوە روژنامەی هاولاتی ژما رە(300)  چوارشەممە15/ 11/ 2006
خوینەر- پیشمەرگەی دیرینیی کومەلەی رەنجدەرانی کوردستا ن – هەریمیی پینجی قەرەدا خ  ،
لەگەل ریزدا 
بەرواری نووسین 8/ 9/ 2016 
بابەتیی بل وکراوەم لەرابردوو، هەلیکی زیرین لەدەست چوو لە میژووی بیرەوەرییەکدا ، ئاوریک لە رابردوو
سەرنجی کوردستانپۆست:
ئەو لینکەی خوارەوەدا کلیک بکە، کەوا سایتێکی عەرەبی بە ناوی (الراصد الاخبارية/بغداد) ئەو دۆکۆمێنتانەی بڵاوکردۆتەوە، پێی وایە ئەو کەسە (هوشيار همزة سليمان زيباري) گوایە وشیار زێباریی خاڵی مەسعود زێبارییە: