KURDISTANPOST
مستەفای حەسەنە گەورە
ئاگادارییەک: تکایە کەس پەیوەندییم پیوە نەکات
Thursday, 22/09/2016, 20:01
14519
بینراوە
پاش ئەوەی لە رۆژی ٢٠ / ٠٩ / ٢٠١٦ لە خاڵی پشکنینی پێنجوین لەگەڵ چوار مامۆستای دیکەدا راگیراین، دوایی تا شەوێکی درەنگ لە ناو ئاسایشدا ماینەوە، بەلام ئەوان دەستیان بەسەر موبایل و کۆمپیتەرەکانماندا گرت و تا نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە، وەرماننەگرتۆتەوە. بۆیە لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنم، کە هیچ کەسێک لە ریگای ڤایبەر و تەلەفون، و ئیمەیل یان کۆمینتاری ناو فەیسبوکەوە پەیوەندییم پیوە نەکات، چونکە لە ژیر کۆنتڕۆلی ئاسایشدایە و لە ئیستادا من خاوەنی هیچیان نییم. هەروەها لێرەوە بە دەزگای ئاسایشیش دەڵێم کە چیتر ڤایبەر و ئیمەیل و فەیسبوکەکەم بەکار نەهێنن، ئەگەر هەر مەبەستێکی دیکەشیان لەو کارەدا هەیە، یان دەیانەوێت لەو رێگایانەوە سینارۆم بۆ دروست بکەن، پێیان دەڵێم، کەوا من خۆڕاگر و لە هەموو پلانێکیان گەورەترم و لە داهاتووشدا وەلامی خۆم دەبێت.
لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەم، کە لەو ماوە کورتەدا بوونە خەمخۆر و پشتگیرییان لێکردیین.
مستەفای حەسەنە گەورە
© 2019- Kurdistanpost