مەسعود بارزانی هاوشانی کەمتیار وەک دڕندەیەکی بێڕەحم

Saturday, 24/09/2016, 16:31

5865 بینراوە


کەمیتار یەکێکە لەو گیاندارە دڕندانەی، کە زۆر دڕنندەتر و جانەوەرترە لەچاو شێر، پڵنگ، تەنانەت گورگیش، چوونکە دیتوومانە کە جگە لە کەمتیار، سەرجەم گیاندارە دڕندەکانی دیکە، نێچیرەکەیان دەکوژن، پاشان دەستدەکەن بە خواردنی. هەموو گیاندارەکانی دیکە جگە لەکەمتیار تا ئەندازەیەکی پێوسیت سۆز و بەزەی لەبوونیدا هەیە، ئەوانەشمان لە فلیمەکانی جیهانی ئاژەڵدا دیتووە، بۆیە گەورەترین هەڵەیە کە لەگەڵ مەسعود بارزانیدا دانیشتن ئەنجام بدرێت. هەڵبەت مرۆڤ لە نیاز پاکیتان تێدەگات و هەموومان دەزانین کە ئێوە بەشکم دەکەن، کە ئەم کابرا دابڕانێک بکات لەو ڕەوتارە نامەردنایەدا کە نزیکەی ٦٠ ساڵ زیاترە،کەبنەماڵی ال بارزان پەیڕەوی دەکەن دژ بە خەڵک خاکەکەی خۆیان. دڵنیام سەرجاممان لەنیاز پاکیتان ئاگادارین کە بەشکم دەکەن، کە ڕەنگە ئیتر شەرم بیگرێت و وەرچەرخانێک لەدژایەتی خەڵک و خاکەکەی خۆیان. بەڵام ئەفسووس پێشینان واتەنی تۆبەی گورگ مەرگە،ئاخر گەلەکەمان ئەزموونێکی دووروو درێژی دیتوەو سەدان هەزار لاوی کوردیش بۆتە قوربانی ئەو ئەزموونە تاڵە،جگەلەوەش بە چاوی خۆتان خاتوو لەیلا زاناشتان دیت و دووبارە و هەزار بارە،ئەزموونەکەی هەزار بارە کردەوە،کوا دوای دیدارەکەی خاتوو لەیلا زانا،هیچ لە شیرازەی چڵێسی و نامەردانەی بنەماڵە درزی تێکەوت، لە بەرژەوەندی گەلەکەمان؟ ئەفسووس وەڵام ئەرێ نیە. نەک هەر ئەرێش نیە،بەڵکوو خیانەتکارا نەتر و بێشەرمانتریش، جاران خیناتەکانی بنەماڵەی ال بارزانی بەدزی و شەرمای بوون، ئێستا بە ئاشکراو بێشەرمانەیە و ڕووبەڕوی کەناڵە جیهانیەکان،بۆ نموونە کەناڵی٢٤ فەڕينسی لە مەسعودی کوڕی مەلا دەپرسێت،چۆنە ئێوە هاودەنگی تورکیا دەکەن کە تورکیا کورد دەکوژێت و دژی هەموو بوونێکی کوردە، هەمووجیهان ئەو ڕاستیەی هەست کردووە. کەچی ال بارزان پاساوی نامەردانە بێ بنەما دهێنێتەوە. مەسعود کوڕی مەلامستەفا وەک سۆنە تەڕ نابێت،هەموو جیهانیان دڕنندەی تورک دەبینن،هەر بۆەیەشە کە شۆڕشگێڕە مارکسی و چەپەکان لەهەمووکوون و قوژبنێکی جیهانەوە ڕوودەکەنە ڕۆژئاواو گیانیان دەبەخشن،چوونکە ئەمەریکی وکەنەدی ئوسترالی، دەزانێت کەیەپەگە و پەیەدە شۆڕشێکی ئینسانی و نێو نەتەوەییە و بەها جوانەکانی مرۆڤایەتیان هەڵگرتوە.  

 کلیکی ئەو وێنەیەش بکە:
بۆیە مەسعود کێچ چۆتە کەوڵێ و لە زۆمی تێڤیەکانەوە ووتی ئەگەر پەکەکە لەگەڵ تورکیا دانەنیشێت،ئێمە شەڕیان لەگەڵ دەکەین. مەسعود ڕێک و ڕەوان ئەوکەمیتارە جانەورەییە کە هەست  بە دڕنندەی و جانەوەری تورکییای فاشی ناکات، ڕێک وەکووکەمتیار، کە چۆن نێچیرەکەی هێشتا زیندووە، کەچی کەمتیارەکان تێر بوە، لەگۆشت. بە پێی دانپیانانی سیخوڕەکەی تورک "بروسک یەڵدرم" ئەوکاتەی کە مەسعود ووتی: دەبێت دەبابەی تورک بەسەر لاشەی مندا بگوزرێ، ئینجا دەتوانێت بێتە کوردستان، مەسعود چرکە لەگەڵ ژەنەڕاڵێکی تورکدا دانیشتووە،ئەمە لەکاتێکدا مەسعود ئەو قسە دەکات، کە دەیان تانک و تۆپی تورکییای فاشی بە داوای ئەو لەباشووری نیشتیمان مۆڵی دراوە. ئیتر چۆن دەبێت باوەڕ بەکەسایەتیەکی وەک مەسعودی مەلا مستەفا بکرێت؟ هەروەها مەسعودی مەلامستەفا بەداخوازی تورکییای فاشی، گەلێکی برسی کردوەو ئەڵێ بەغداد پارەی نیە، کەچی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، لە پارێزگای دیالە ٢٠٠ ملێۆنیان زیادەیان ناردبوو بۆ شارەکەو گەڕاندیانەوە. بەغداد پارەی جەژنانەی بۆخەڵکەکەی سەرفکرد. جگە لەوەش بەپێی هەمووپێوەرەکان، جگە لە پێوەری زمان و قەڵەم سەرسەریەکان،پارە هەیە و بە زانینەوە خەڵکی برسی دەکەن. "یەپەگە و پەیەدە" بوونە سیمبولی تێکۆشان و کورد و جیهانیان شانازیان پێوە دەکات،کەچی لە هزری مەسعودی کوڕی مەلادا، پەیەدە و یەپەگە خۆسەپێنن. هەر بەڕاستی مەسعود هەر هێندە تێدەگات،ئەگینا دەبوو بیزانیانیە کە خیانەت دەکات. چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕاپۆرتێکی زانستیم خوێندەوە، لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو،کە  مرۆڤە سەرەتاییەکان، ئەگەر هەڵە نەبم باسی ٤٠ ملێۆن ساڵپێش ئێستا دەکات، کەمرۆڤە کۆنەکان، هەستەکانی رق وکینە،خۆشی وناسۆر وترس لە میشکی مرۆڤدا هێشتا جێگەی بۆخۆی دروست نەکردبوو، زۆریش لە ئێمە هێشتا تا ئەمڕۆش ناتوانێت کە پیادەی هەست بەئازارکردنی ئەوانی دیکە بکات، چ گیڤارا ئەڵی: ئەوکەسەی هەست زلەی پەناگوێی منداڵێک نەکات، هەرچی بێت مرۆڤ نیە. مەسعودی کوڕی مەلامستەفاو دەور بەرەکەی تژین لەو کەسانەی هەست بەئازاری کەسانی دیکەناکەن، نەک هەر هێندەش بەڵکوو چێژ دەبینن لە ئازاری کەسانی دیکە. بەرچاوی هەر هەموومانەوە، ووشیاری زێباری خاڵۆ خودی مەسعود ڕیسواکرا لەسەر دزی وچەتەیی، کەچی مەسعود هێندە بیهەست نەست و بێشەرمە، ووشیار دەکات، بە سەرۆکی دەستەی دەست پاکی،ئەمە نموونەی زیندووی کەلەی بۆگەنی مەسعود وبنەماڵە کەیەتی. بەکورتی سەردانەکەی بەڕیز سەلاحەدین دەمیرداش هەڵەیەکی ئێجگار گەورەبوو، لەوەش هەڵەی گەورەتر سەردانی گۆڕەکەی  مستەفا بارزانی بوو،چوونکە وورەی خەڵکی پێلەقە دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە