ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

هێزێکی کۆسرەت رەسوڵ پارێزگاری لقی چواری پارتیی دەکات

Saturday, 09.24.2016, 18:55

7324 بینراوە


پەیامنێرمان لە سلێمانی ئەم هەواڵەی بۆ ناردین، تێێدا دەڵێت: دەسەڵاتی کوردی لە سلێمانی لە ئیستاوە ئامادەباشی خۆی وەرگرتووە، بۆ ئەگەریی هەر گۆڕانکارییەک کە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا رووبدات، بەتایبەتی لە ترسی توڕەیی جەماوەر و فەرمانبەر و مامۆستا بێ موچەکان، بۆیە سەریان ناوە بەیەکەوە دژی خواستەکانی گەلی کوردستان دەیانەوێت خۆیان رێکبخەن، ئەو ترسەشیان هەیە،  گوایە رۆژی ٢٧ / ٩  /٢٠١٦ لە لایەن خەڵکەوە پەلاماریان دەدرێن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا هێزێکی سەر بە کۆسرەت رەسوڵ لە ئیستادا پاریزگاری لقی چواری پارتی دەکات لە سلێمانی. ئەو سەرچاوەیە چەکدارێکی ناو ئەو هێزەی کۆسرەتە، ئەو نهێنییەکەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد، لە توڕەییدا دەیگوت:من هێچ چارەیەکم نییە و نازانم چی بکەم، دەمەوێت واز بهێنم و سەری خۆم هەڵبگرم، ئەو چەکدارەی کۆسرەت بە توڕەییەوە دیسان کەوتە جنێودان و وتی: بەڕاستی ئەمانە بێشەرەفیشیان ناخۆش و ناشرین کردووە، هیچ شەرمیان نەماوە.
پەیامنیرەکەمان دەڵێت، پارتییش لەلای خۆیەوە زۆربەی بارەگا و شوێنەکانی خۆی لە دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری چۆڵ کردووە، یان ئەندامەکانی کەم کردۆتەوە و پێی راگەیاندون لەوێ نەمێنن، بەشێکیان چوونەتە ناو بارەگای لقی چوار لە سلێمانی. سەرچاوەکە دەڵێت، پارتیی زانیاریی هەڵەی لەلایەن یەکێتییەوە پێدراوە گوایە خەڵکی پەلاماری ئێوە دەدات، بەمە یەکێتی دەیەوێت ئەو ئامانجەش بپێکێت گوایە خەڵکی دژی ئێوەیە و دژی یەکێتیی نییە.
دیسان پەیامنێری کوردستانپۆست درێژە بە هەواڵ و زانییارییەکان دەدات و دەڵێت: تەنانەت بزوتنەوەی گۆڕانیش لایەنی خەڵکی بەرداوە و لە پشت دەسەڵاتەوە وەستاوە وه‌زۆرینه‌یان له‌دژی خۆپیشاندانن بەتایبەتی عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر ، کە دوو بەرپرسی دیاریی ناو ئەو بزووتنەوەیەن، ئەمانیش لەگەڵ ئەوەدان کە دەڵێن، ئێمە پاریزگاری سلێمانیمان بە دەستەوەیە، نابێت بچینە ناو دەنگی ناڕازی خەڵکەوە، تەنانەت لە گرتن و رفاندنی ئەو دوو سێ مامۆستایەی ئەمڕۆی ئاسایش، بەرپرسسی گۆڕانیش بەرپرسیارە.




(دەنگدراوە: 14 . زۆرباشە: 4.5/5)